پێش کەش بە ڕۆحی پاکی شەهید سۆران
20/07/2012, 12:00 (GMT+1)
هاوڕێ گیان ئەو شەوەی
ڕۆحی پاکی تۆیان تیرۆر کرد
تەرمی دایە نیشتیمانیشیان
بەرەو گۆڕستان برد
فریشتە سپیەکانی خوا
بەرگی ڕەشیان پۆشی
لەئاسمانەوە نامەیان هێنا
بۆ سەرەخۆشی
ئەو شەوە ڕووناکی خنکا
هەناسەی نەما چرا
لەگۆشەی هەر پەنجەرەیەکا
تاریکی ئەبیندرا
دەنگی شین وگریان
لەهەموو ماڵێ ئەبیسترا
بەتەنها ماڵی سەرۆک نەبێ
ئاهەنگیان دەگێرا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























