باخه‌وانێکی بێباک بوی
17/12/2012, 12:00 (GMT+1)
وا نه‌زانی دڵم بێ تۆ چیدی بۆ عه‌شق لێنادا
که جوانی وێنه‌ی خه‌یاڵت به خیانه‌ت سڕیه‌وه
ئه‌م ئه‌وینه‌ت جوانه‌مه‌رگ کرد ، باخی عه‌شقت له من تێکدا
دار‌و پهردووت لێم وێران کرد ، پهرژینهکهشیت بڕیه‌وه
باخه‌وانێکی بێباک بوی ، گوڵت به نرخی دڕک دا
که‌مته‌رخه‌میت ناو به‌هه‌شتی جێژوانی لێم ته‌نیه‌وه
چیدی ڕێگه ناده‌م ده‌ستت ، به په‌لکی گهڵاشم بگات
که‌چه‌ندین جار خونچه‌ی ژینم , به‌ده‌ستت ههڵوهریهوه
به‌کرحه‌بیب
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























