<

نەوشیروان كاتت زۆر كەمە نەیەیتە بەرەى گەلەوە دواتر وەرناگیرێت و چارەنوسى گردەكەش لە لقى چوار باشتر نابێت

18/02/2011, 12:00 (GMT+1)


دوێنى دواى ڕوداوە خوێناوییەكەى سلێمانى نەوشیروان مستەفا لەگردەكەوە پەیامێكى شەرمنانەى ئارستەى ڕاى گشتى كرد..نەوشیروان دواى ئەو هەموو دژایەتیەى پارتى و یەكێتى لە كەناڵەكەیانەوە.دواى ئەوەى تونس و میسر گەورە ترین ڕۆژەڤى گۆڕان بوو ئەڵێت ئێمە لەو خۆپیشاندانەدانین و ئامادەین هاوكارى دەزگا كان بكەین واتە هاوكارى پۆلیس و بكوژانى ڕێژوانى شەهیدى ڕاپەڕین.نەوشیروان ڕەنگە بیەوێت خۆى شیرن كات لاى پارتى بەڵام دیارە لە هەردولا خۆى نابوت كرد.دیكتاتۆرەكانى بنەماڵە هەر تاوانبارى دەكەن و لێى خۆشنابن باشترین نمونەش سوتانى بارەگاكانیانە لە سۆران و دهۆك و هەولێر! نەوشیروان لاى گەلیش ڕونبوەوە كە پیاوێكى ترسنۆكە و جارێ پەلامارى گردەكەیان نەداوە تەسلیمى دەسڵاتى بنەماڵە بوە..ئەو كەسانەى بەم شۆڕشە دڵشادن گوڕانیان بۆ هەمیشە لاناشیرین بو بەهۆى ئەو خۆدزینەوەیان ! ئەوانەشى لەم بنەماڵە دیكتاتۆرانە باش نەگەشتون و ئەم شۆڕشەیان پێ باشنیە لە هەموان خراپتر ڕقیان لە گۆڕان دەبێتەوە.لێرەدا نەوشیروان بزوتنەوە بەناو گۆرٍِانەكەى لەهەموو لایەكەوە ڕوی ڕاستەقینەیان ئاشكرابوو..ڕەنگە ئێستاش كاتێك مابێت بۆ نەوشیروان بێتە بەرەى گەلەوە خۆ ئەگەر نەیەت چارەنوسى گردەكە لە لقى چوار باشتر نابێت.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان