دوا پاشا به‌ڕیخۆڵه‌ی دوا قه‌شه هه‌ڵواسن !!!!!
15/09/2011, 12:00 (GMT+1)
وه‌ڵامێك بۆ قه‌شه زاگرۆس
به نیاز نه‌بووم وه‌ڵامی داڕشتنه‌كه‌ی قه‌شه زاگرۆس بده‌مه‌وه (ئه‌و قه‌شه زاگرۆسه‌ی وه‌فای بۆ ئیسلام نه‌بووه
چۆن بۆ مه‌سیحیه‌تی ده‌بێ !!!) ئه‌گه‌ر پێداگری هه‌ندێ دۆست و ئازیز نه‌بایه !!ئه‌و به‌ناو قه‌شه‌یه له‌وه‌ڵامی بابه‌ته‌كه‌ی من (به‌ڵێ ڕاسته خودای ئیسلام ومه‌سیحیه‌ت جیاوازن) هه‌ندێ وشه‌و ڕسته‌ی ڕیز كردووه گوایه وه‌ڵامی منی داوه‌ته‌وه (خۆزگه وه‌ڵامی نه‌دابامه‌یه‌وه چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده لاوازوكرچ وكاڵه هی ئه‌وه‌نبوو كاتی خۆمی پێ بكوژم به‌ڵام هه‌روه‌كوو وتم پێداگری هه‌ندێ دۆست وایان لێ كردم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه)
سه‌ره‌تا جه‌نابی قه‌شه ده‌ڵێ :)) باردودۆخی سه‌یر و له‌ناكاو ته‌نهاچاوه‌ڕوانی شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی لێ ده‌كرێ !...))
ڕاستده‌كه‌ی جه‌نابی قه‌شه بارودۆخی سه‌یر چاوه‌ڕوانی شتی سه‌یری لێ ده‌كرێ ئێ له‌وه سه‌یر تر هه‌یه جه‌نابت خۆت به‌قه‌شه ده‌ناسێنی !!! تۆیه‌ك واز له‌ئیسلام بێنی وبچیته سه‌ر ئاینی مه‌سیحی و وه‌فات بۆ ئیسلامی دینی باب وباپیرانت نه‌بێ پێم ناڵێ ی چۆن وه‌فات بۆ مه‌سیحیه‌ت ئه‌بێ ؟!! سبه‌ینێ ئه‌و دام وده‌زگایانه‌ی كه پشتت ده‌گرن پاره‌و كۆمه‌كیت لێ ببڕن واز له‌وانیش دێنی و هه‌رخوا به‌خۆی ده‌زانێ ئه‌چیته سه‌ر چ دینێكی تر ؟!!!
كاكی قه‌شه به‌رده‌وامه‌و ئه‌ڵێ : به‌لای منه‌وه ئاساییه كاتێ هه‌ندێ بابه‌تی كرچ و كاڵ و بێ بنه‌ما ده‌ه‌بینم له ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌كان كه هیچ پێوه‌رێك و بنه‌مایه‌كی عه‌قڵانی و مه‌عریفه‌ی تێدا به‌دی ناكرێ و جگه له ڕق و تۆڵه‌و نمایش هیچی دیكه نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ووڵاتی ئێمه به‌چه‌ند قۆناغێكی سروشتی‌دا نه‌ڕۆیشتووه له‌ڕووی ئه‌كادیمی بوونی ڕۆژنامه‌نووس و پێوه‌ری زانستی و پاشخانی مه‌عریفی و به‌هره‌و سه‌لیقه‌و كارامه‌یی و ئه‌زموون و هه‌ست كردن به لێپرسراوێتی .))
باشه جه‌نابی قه‌شه ده وه‌ره پێمانبڵێ و پیشانماندا بزانین ئێوه له بواری ئه‌كادیمیدا چ پێگه‌یه‌كتان هه‌یه و چیتان كردووه ؟!! كوان لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و دیراسه و بوحوسه‌كانتان ؟!! چ خێرێكتان هه‌بووه بۆ كۆمه‌ڵگه داماوه‌كه‌ی كوردی ؟!! جه‌نابتان دوای چوار مانگ له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه شكۆداره‌كه‌ی شاری سلێمانی دژی گه‌نده‌ڵكاران ئینجا دێنه گۆو، ئه‌ویش له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له ژن وپیاو گه‌نج وپیرانی شاری سلێمانی بكه‌یت دێیت و به‌قسه‌پڕووپوچه‌كانت ڕه‌خنه ئه‌گریت و ئه‌ڵێ ی ئه‌بێ كۆمه‌ڵگه خۆی بگۆڕێ و ڕێگه‌ی ئینجیل بگرنه‌به‌ر !!!!! ئاخر هه‌ی نه‌خوێنده‌وار ئینجیل چ خێرێكی بۆ ڕۆژئاوا هه‌بووه تا وڵاتانی ئیسلامی خێری لێ ببینن ؟!!! بڕۆ سه‌ردانی كه‌نیسه‌كانی رۆژئاوا بكه بزانه چۆن بۆته وێرانه‌و كه‌سێك سه‌ردانێكی ناكا ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی زۆرێك له‌كه‌نیسه‌كان ده‌فرۆشرێن به موسڵمانان و ده‌كرێنه مزگه‌وت !!! كۆلكه خوێنه‌وار جه‌نابت نازانی دروشمی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا دوا پادشا به ڕیخۆله‌ی دوا قه‌شه هه‌ڵواسن ؟!! سه‌یری ئه‌م لینكه بكه‌ن و بزانن كاكی قه‌شه ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی شاری سلێمانی دژی سته‌م وگه‌نده‌ڵی ئه‌نجامیاندا چی ده‌ڵێت ..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=da67453c
مام قه‌شه به‌رده‌وامه و ئه‌ڵێ : من ده‌پرسم له سه‌رۆكی هه‌رێم كاك مه‌سعود بارزانی كاتێ ده‌ڵێ ڕێگه ناده‌ین سوكایه‌تی به هیچ ئایینێك بكرێ وه هه‌ر كه‌سێك ته‌شهیر به‌هه‌ر ئایینێك بكات به‌توندی سزا ئه‌درێ ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌یدا لیژنه‌یه‌كی هه‌یه بۆ به‌دواچوون و چاودێری كردنی نوسراو و بابه‌تی ناو هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به بیستراو و خوێنراو بینراوه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌تا له ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر كه‌سێك به‌ناوی كامه‌ران ده‌روێش ڕه‌واندزی به‌ڕاست و چه‌پدا شه‌له‌و كوێره ده‌ست ناپارێزێ سوكایه‌تی به ئینجیلی پیرۆز و مقدس ترین په‌رتووكی ئاینێك ده‌كات له‌جیهاندا كه زۆربه‌ی دانیشتوانی زه‌وی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و ئایینه‌ن كه ئایینی مه‌سیحه پاشان ده‌پرسم له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن به‌رێزتان له‌سه‌ر چ بنه‌ماو پێوه‌رێك مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن به‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه وه))
كاكی قه‌شه هێشتا له دیكتاتۆریه‌تی مه‌سعود بارزانی ناڕازیه وئه‌ڵێ : مه‌سعودبارزانی چه‌نده دیكتاتۆری ده‌قاتی تر دیكتاتۆربه‌و ئاگات له ڕاگه‌یاندنه‌كان بێ و ئازادی به‌رته‌سك بكه‌ره‌وه وهه‌ر ئه‌وه‌ی وتی له‌ل داركاری بكه و یانیش بیكوژه (وه‌ك هه‌ردوو شه‌هید سۆران مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان !!)..جه‌نابی قه‌شه دیاره باش ئاگای له‌وه نیه كه مه‌سعود بارزانی چی نه‌ماوه دژی ئیسلام نه‌یكا؟ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی شه‌ووڕۆژ خه‌ریكی ڕه‌قس وسه‌ماو بێ ڕه‌وشتكردنی خه‌ڵكی كوردستانن ، هه‌رچی چاوه‌ش و بێ ئابڕووی توركیا‌و ئێران ولوبنان وبه پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌نی بون !! جه‌ژنی مه‌سیحیه‌كان دێت ده‌یكه‌نه به‌زم وڕه‌زم جه‌ژنی یه‌زیدیه‌كان دێت ده‌یكه‌نه هه‌راوهۆریاوكه‌یف وسه‌فا !! كه‌جه‌ژنی موسڵمانانیش دێت ده‌میان ده‌بێته ته‌له‌ی ته‌قیوو!! ده‌رگای مزگه‌وته‌كانی داخستوه‌و ته‌نها له‌كاتی نوێژه‌كان ئه‌كرێنه‌وه .. مه‌لا ئیهانه ده‌كاو ده زیندانێ ی ده‌كا و نوێنه‌ری خۆی بۆ كۆنگره‌و كۆنفراسی خۆفرۆش وجاشه دینه‌كانی ئێوه‌مانان ئه‌نێرێ..(چۆن جاشی نه‌ته‌وه‌ی دیكه هه‌یه بۆنمونه كورد ده‌بوونه جاشی به‌عسیان ئاواش جاشی دین هه‌یه‌و قه‌شه زاگرۆس وهاونمونه‌كانی بونه‌ته جاشی مه‌سیحیه‌ت !!!!!) !!!
مام قه‌شه ئه‌وه‌نده شه‌پڕێوه پێگه یاخود سایتی ستانده‌ری لێ بۆته ڕۆژنامه (دیاره بابه‌ته‌كه‌ی من گورزێكی كوشنده‌ی لێ وه‌شاندووه و به‌بێ ئاره‌ق سه‌رخۆشی كردووه!!!).. پاشان ئه‌گه‌ر ئێوه یه‌ك زه‌ڕه‌تان له ئه‌كادیمیاو مه‌عریفه بزانیایه ئاوا نه‌ئه‌كه‌وتنه په‌له‌قاژه‌و به‌باتێكی به‌نده هاوارتان لێ هه‌ڵده‌سـتێ ؟!! ئه‌رێ كێ سوكایه‌تی به كێ ئه‌كات ئێمه یا ئێوه ؟!! ئه‌رێ جه‌نابت ڕۆژێ له ڕۆژان بیستوته موسڵمانێك دنیا له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌وبڵێ من ئینجیل ئه‌سوتێنم ؟!! ڕۆژێك له ڕۆژان گوێت لێ بووه موسڵمانێك به عیسا پێغه‌مبه‌ر بڵێ پێغه‌مبه‌ر نیه و درۆزنه ؟!!
قه‌شه زاگرۆس به‌رده‌وامه‌و ئه‌ڵێ : ((من ته‌نها یه‌ك نمونه ده‌هێنمه‌وه له‌سه‌ر كاڵفامی ئه‌و براده‌ره ئه‌م نموونه‌یه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی ببینێ ئه‌و نوسیویه‌تی ئینجیلی پیرۆز مه‌تا 2: 19 - 20 پێچه‌وانه‌یه یان دژه نه‌قیزه له‌گه‌ڵ لۆقا 23: 8 ده‌ڵێ هێرۆدس له‌مه‌تادا مردوو عیسای نه‌بینی وه له لۆقا دڵخۆش ده‌بێ به بینینی عیسا لێره‌دا دوو ڕاستیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ یه‌كه‌م یان ئه‌و بابه‌ته بابه‌تی عه‌ره‌به شۆفێنیه‌كانه وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێدا ئه‌م داماوه‌ش به‌نه‌زانی وه‌رگێڕانی بۆكردووه‌و ستانده‌ری به‌كارهێناوه تاوه‌كو له‌ڕێگه‌یه‌وه بڵاوی بكاته‌وه دووه‌م یان زۆر بێئاگایه و هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی نییه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوسه‌ریش نه‌بێ له‌م ڕۆژگاره‌دا وه ساده‌ترین زانیاریشی نه‌بێ له مێژوودا وه لاهوتی مه‌سیحیه‌تی ته‌واو نه‌كردبێ ئه‌وا ده‌توانێ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی به‌و شێوه‌یه بكات ته‌ماشایه‌كی ویكیبیدیا بكات وه له گۆگڵ ته‌نها بنوسێ هێرودس تووشی ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه نابێ چونكه هێرۆدسی گه‌وره ئه‌وه‌ی كه مرد پێش ئه‌وه‌ی عیسا ببینێ وه‌ك له مه‌تادا نوسراوه مێژووی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 37 ی پێش میلاد تاوه‌كو 4 ی میلاد وه هێرۆدس ئه‌نتیپاس ئه‌وه‌ی له لۆقادا دڵخۆش ده‌بێ به بینینی عیسای مه‌سیح له 4 ی میلاد دوای مردنی هیرۆدسی گه‌وره ئه‌م ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وا تاوه‌كو 41 ی میلاد ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو بابه‌ته كرچ و كاڵ و بێ بنه‌ماكانی ئه‌و براده‌ره))
وه‌ڵڵاهی زۆر عه‌یبه كاكی قه‌شه هه‌ر زۆریش !! لای خۆت لاهوتت خوێندووه‌و شاره‌زای له ئاینی مه‌سیحیه‌ت كه‌چی شه‌رم له‌خۆت ناكه‌یت و ئاوا درۆزن بیت.. خوێنه‌ری به‌ڕێز كاكی قه‌شه ئه‌ڵێ : هیرۆدس له ساڵی 37 پێش زایین له دایك بوه‌و له ساڵی 4 زاینیش مردوه !! مام قه‌شه پێمانده‌ڵێ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م بكردایه ئه‌بوسه‌یرێكی (ویكیبدیا وگوگڵ)م، بكردایه تاتوشی ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه نه‌بومایه ؟!!! زۆر باشه ده‌فه‌رمون خوێنه‌رانی به‌ڕێزئه‌وه ویكیبدیا و بزانین ده‌رباره‌ی ساڵی له دایك بون و مردنی هیرۆدس چی نوسیوه : (هوردسأو هیرودس (العبریە: הוֹרְדוֹס؛ 73 قبل المیلاد - 4 قبل المیلاد) هو ابن الدبلوماسی انتیباتر الإدومیمن زوجته النبگیە، عین حاكماً على الجلیل پم أێبح ملك الیهودیە حتى منتێف القرن الأول للمیلاد((ئه‌مه‌ش لینكی هیرۆدسه له ویكیبدیا
http://ar.wikipedia.org/wiki/هیرودس_الأول
ده‌زانن كاكی قه‌شه بۆ ته‌دلیس و چه‌واشه‌كارییه‌ی كردوه ؟!! چونكه دیسان لێره‌ش ئینجیل توشی ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه‌و ڕاست ودروستی ئه‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه چۆن ؟!!
به‌گوێره‌ی ئینجیلی مه‌تتا له‌به‌شی دوه‌م و ئایه‌ته‌كانی یه‌ك هه‌تا بیست .. ده‌ڵێ هه‌ندێ له پیاوانی ئاینی زه‌رده‌شتی هاتنه ئۆرشه‌لیم و وتیان ئێمه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌مان بینیوه كه نیشانه‌ی له‌دایك بونی پاشای جوله‌كه‌كانه (مه‌به‌ستیان عیسای مه‌سیح بو) ، هاتوین تا كڕنوشی بۆ به‌رین .. كه هیرۆدس گوێ ی له‌م قسانه بو بانگی كردن و وتی بڕۆن بیدۆزنه‌وه تا منیش بێم كڕنوشی بۆ به‌رم .. ئیتر زه‌رده‌شتیه‌كان ڕۆشتن وتا دۆزیانه‌وه كه دچون مه‌ریه‌م ومه‌سیحیانبینی و یه‌كسه‌ر كڕنوشیان بۆ مه‌سیح برد دوای ئه‌وه له خه‌ون ئاگاداركرانه‌وه كه هیرۆدس نیازی خراپه‌و ئه‌یه‌وێ مه‌سیح بكوژێ بۆیه به ڕێگه‌یه‌كی ترگه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆیان .. پاشان فریشته‌یه‌كی خواوه‌ند هاته خه‌ونی یوسفی نه‌ججاڕ و پێی وت هه‌سته مه‌سیح ومه‌ریه‌می دایكی ڕزگاربكه‌و به‌ره‌و میسر بڕۆن چونكه هیرۆدس ده‌یه‌وێ مه‌سیح بكوژێ .. ئیتر یوسف ئه‌وان به‌ره‌ومیسر ئه‌با و تامردنی هیرۆدس ناگه‌ڕێته‌وه فه‌له‌ستین یاخود خاكی ئیسڕائیل هه‌روه‌ك له ئینجیل وانوسراوه.. هیرۆدس هه‌ركه زانی زه‌رده‌شتیه‌كان فریویان داوه هه‌ڵده‌ستێ به كوشتنی هه‌رچی مناڵه له به‌یت له‌حم له دوساڵان به‌ره‌و خوارتر !!!
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره ئه‌وه‌یه : هه‌روه‌ك ڕون وئاشكرایه عیسای مه‌سیح له ساڵی یه‌كه‌می زاینی له دایك بوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وو بنه‌مایه‌ش ساڵی زاینی دانراوه !!!به‌ڵام ئه‌بینین هیرۆدسی گه‌وره چوار ساڵ پێش زاین مردوه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بێ ئه‌وا ئه‌بێ عیسای مه‌سیح لانی كه‌م 5 یاخود 6 ساڵ پێش زاین له دایك بووبێ !!!
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه مه‌تتا له ئینجیله‌كه‌ی و له‌به‌شی دووه‌م وئایه‌تی یه‌ك ئه‌ڵێ : مه‌سیح له‌سه‌رده‌می هیرۆدس له دایك بوه‌وهیرۆدس هه‌ر مناڵێك ته‌مه‌نی دوساڵ وبه‌ره‌وخواربوایه ئه‌یكوشت هه‌روه‌ك ئاماژه‌شمان پێدا هیرۆدس له ساڵی چواره‌می پێش زاین مردوه!!
كه‌چی له ئینجیلی لۆقا و له به‌شی دوه‌م وئایه‌ته‌كانی 1 تا 7 ئه‌ڵێ مه‌سیح له سه‌رده‌می ئامار یاخود سه‌رژمێریه‌كه‌ی كیرینیوس له دایك بوه ..وه‌ك زانراویشه سه‌رژمێریه‌كه‌ی كیرینیوس له ساڵی 6 تا 8 زاینی ئه‌نجام دراوه!!!!!!!!
به‌ڵێ كاكی قه‌شه ئه‌وه‌ن ئینجیله‌كانتان هه‌ریه‌كه وبۆخۆی شـیك ئه‌ڵێ و گاڵته به‌عه‌قڵی خوێنه‌ره ساویلكه‌كانیان ئه‌كه‌ن ، كه‌چی جه‌نابت تازه به‌تازه دێت و به‌رگری له‌و كتێبه پیرۆزه ده‌كه‌یت !!!
مام قه‌شه به‌رده‌وامه‌و ئه‌ڵێ :))پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانن كه كتێبی پیرۆز كتێبی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌مڕۆ جیهان به‌هۆی بیرمه‌ندی و كاره‌كانیانه‌وه ڕووناكه‌و ته‌كنۆلۆژیای ئه‌وان هه‌موو كه‌سێك به‌كاری ده‌هێنێ و له‌هه‌ربوارێكدا فه‌یله‌سوفه‌كان و داهێنه‌رانی زانسته‌كان خزمه‌تكاری ئینجیلی پیرۆز بوون و ئیستاش ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئامێره هه‌ستیارو پێشكه‌وتووانه دروست ده‌كه‌ن كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به جیهان كردووه ته‌نانه‌ت له‌ناو ووڵاتێكی وه‌ك چینی كۆمۆنیستی ئه‌و داهێنه‌ر و بلیمه‌تانه شانازی ئه‌كه‌ن به‌و كتێبه پیرۆزه‌ی كه تۆی كوڕه ده‌روێش ته‌شهیر و سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌یت ...
ئامێره‌كه‌ی ئه‌وان به‌كارده‌هێنی بۆ چی و له‌پێناوی چی ئه‌ی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی تۆ تا ئێستا بۆ نه‌یتوانیوه كه‌سانێك دروست بكات نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌ڵكو نیوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته پێشكه‌ش به جیهان بكات یان ده‌توانی ناوی زانایه‌ك و فه‌یله‌سوفێك و داهێنه‌رێكم بده‌یتێ كه عه‌ره‌ب بێت و خزمه‌تگوزاریه‌كی دروست كردبێت)).
برای من ئه‌زانی تۆ گاڵته به‌عه‌قڵی خۆت وخوێنه‌ران ئه‌كه‌یت ؟!! ئاخر به‌س پێم بڵێ ئینجیل چ ڕۆڵێكی له پێشكه‌وتنی جیهان ومرۆڤایه‌تی هه‌بوه؟!! كتێبێك كه ئه‌ڵێ ی (حه‌كایه‌تی به‌رئاگردانه) چ په‌یوه‌ندی به پێشكه‌وتنی جیهان هه‌یه له‌هه‌مووبواره‌كاندا ؟!! ئه‌سڵه‌ن ئه‌و كتێبه یه‌ككه‌م به‌ربه‌ست بووه له پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی !! ئه‌ی ئه‌وه نیه پاپا بڕیارئه‌دا زانای به‌ناوبانگ (كۆپه‌رنیكۆس) بسوتێنن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتی گۆی زه‌وی خڕه !!یانیش (گالیلۆ)یان به‌چ ده‌ردێ برد ، تا ئه‌وكاته‌ی له بیروبۆچونه‌كانی په‌شیمان بویه‌وه !!! ئه‌ی دروشمی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسای 1789 ئه‌وه نه‌بو(دوا پاشا به ڕیخۆڵه‌ی دوا قه‌شه هه‌ڵواسن) ؟!! ئه‌سڵه‌ن ئه‌و شۆڕشه پیشه‌سازییه‌ی كه له‌ڕۆژئاوا سه‌ری هه‌ڵداو بوه هۆی ئه‌و پێشكه‌تنه گه‌وره‌یه‌ی بواری ته‌نكه‌لۆژیاو زانست‌دا ده‌می كه‌نیسه‌و ئینجیل سندم كرد ونه‌یهێشت و بواری پێنه‌دان چیتر به ئاره‌زوی خۆیان وه‌ك ڕانه مه‌ڕ چۆنیان بوێ ئاوا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی ئاراسته بكه‌ن .. به‌ڵێ تا ئه‌وروپیه‌كان ده‌سبه‌رداری كه‌نیسه وئینجیل نه‌بوون نه‌یانزانی پێشكه‌وتن وزانست وزانیاری چیه !!
ئه‌گه‌ر مه‌سیحه‌ت هۆكاری پێشكه‌وتنی جیهان بێت ئه‌ی باشه بۆئه‌سیوپیاو زۆرێك له وڵاته ئه‌فریقیه‌كان كه ئاینی مه‌سیحیه‌ت ئاینی زۆرینه‌یه وهه‌رله‌سه‌ره‌تاكانی بڵاوبونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت ، ئه‌و ئاینه‌نه‌یان قه‌بوڵكرد تا ئێستا ئاوا پاشكه‌وتون و ئاگایان له دنیای نوێ نیه !! یانیش وڵاتانی ئه‌مریكای باشور ، خۆ مه‌سیحیه‌ت باڵا ده‌سته و چاك ئه‌زانین ئه‌وانیش له كوێوه‌ی پێشكه‌وتنی دنیا دان ؟!!!
ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی زانست وزانیاری و ته‌كنه‌لۆژیاش كه ئێستا جیهان به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی به‌شدارن تیایدا .. باشه خۆ یابان وڵاتێكی مه‌سیحیش نیه كه‌چی دونیا سه‌رسامه به‌رامبه‌ر به داهێنانه سه‌یره‌كانی ئه‌و وڵاته ؟!!
ئه‌رێ به‌ڕاست برامه‌سیحیه‌كانی كوردستان(كه‌زۆر له‌تۆبه‌ئه‌ده‌ب ترن) ئه‌وانه‌ی دیانه‌و هه‌رمۆته‌و عه‌نكاوه‌و ... هتد ، بۆ سود له ئینجیل وه‌رناگرن و داهێنانێك بكه‌ن و ئێمه‌ی موسڵمان دوچاری سه‌رسوڕمان بكه‌ن ؟!! كوان زاناوبیرمه‌ندوپیتۆڵه‌كانیان ؟!! ئه‌ی تۆ قه‌شه زاگرۆسی به‌ڕێز ؟!! تۆ بۆ سود له ئینجیل نابینی و داهێنانێكمان بۆ بكه‌یت و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له بێ كاره‌بایی وبێ به‌نزینی و هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی وبێ ئاوی وكوره‌نازانم هه‌رچی ده‌ردو به‌ڵا هه‌یه ڕزگاری كه‌یت ؟!!!
بزانه ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌جه‌نابت ئه‌ڵێ ی تاكه هۆكاری به‌ره‌وپێش چونی ئه‌وروپاوئیلهامی داهێنانه‌كانیانه چ سه‌یروسه‌مه‌ره‌و عاجباتیه‌كی تیادایه!!!
له‌نامه‌ی دوه‌می په‌ترۆس هاتوه كه كه‌رێك (گوێدرێژ) سه‌رشێتی وده‌به‌نگی پێغه‌مبه‌رێك ڕاده‌گرێ !!! ئای له‌و زانست وزانیاریه عه‌زیمه‌ی كه له‌ئینجیل داهه‌یه گوێدرێژقسه‌ده‌كات ؟!!!
نامه‌ی دوه‌می په‌ترۆس به‌شی دوه‌م ئایه‌تی 16
{گوێدرێژی بێزمان به ده‌نگی مرۆڤانه هاته دووان وسه‌رشێتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕاگرت .}
ئه‌مجاره‌یان عیسای مه‌سیح له‌یه‌ك كاتدا سواری ماكه‌رێك وجاشكێك ده‌بێ (وادیاره له‌سه‌ریه‌كی داناون و بیرۆكه‌ی پاسی دووقاتیش له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی ئینجیل وه‌رگیرابێ ؟!!!!!!!!!!!!!)
ئینجیلی مه‌تتا به‌شی 21 ئایه‌ته‌كانی 1- 7
كاتێ له ئۆرشه‌لیم نزیك بوونه‌وه ، گه‌یشتنه بێت فاجی لای كێوی زه‌یتوون ، عیسا دووان له قوتابییه‌كانی نارد‌و پێی فه‌رموون : (بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان ، یه‌كسه ماكه‌رێك ده‌بینن به‌ستراوه‌ته‌وه ، جاشكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵه . بیكه‌نه‌وه‌و بۆ منیان بهێنن . ئه‌گه‌ر یه‌كێك شتێكی پێ وتن ، ده‌ڵێن : خوداوه‌ند پێویستی پێیانه ، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ده‌یانێرێت (ئه‌مه‌ش ڕووی دا تاكوو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه وتراوه بێته دی كه ده‌فه‌رموێ : به كچه‌كه‌ی سییۆن بڵێن ، ئه‌وه‌ته پاشاكه‌ت دێته لات ، دڵنه‌رمه وسواری ماكه‌رێك وجاشی ماكه‌رێك بووه . قوتابیه‌كان ڕۆیشتن و وه‌ك عیسا فه‌رمانی پێدابوون ، كردیان . ماكه‌روجاشكه‌كه‌یان هێنا ، به‌كه‌وایه‌كانیان كورتانیان كردن وعیسا سواربوو.)
ئه‌مجاره‌یان عیسای خوداوه‌ند له دارهه‌نجیرێك توڕه‌ئه‌بێ و له‌عنه‌تی لێ ئه‌كات ته‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌نجیری پێوه نه‌بوه!!!!
دیسان ئینجیلی مه‌تتا به‌شی 21 ئایه‌ته‌كانی 19و20
(به‌یانی كه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه شار برسی بوو ، دار هه‌نجیرێكی له‌سه‌ر ڕێگاكه بینی وچووه لای ، له‌گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی ، ئینجا پێی فه‌رموو (ئیتر هه‌رگیز به‌رنه‌گریت !)یه‌كسه‌ر دار هه‌نجیره‌كه وشك بوو .)
باشه مه‌سیحیه‌ت ناڵێ عیسای مه‌سیح دووبه‌شه لاهوت وناسوت واته به‌شێكی خودایه‌و به‌شێكیشی مرۆڤ ؟!! ئه‌گه‌ر مه‌سیح به‌شێكی خوای هه‌بێ چۆن نازانێ دار هه‌نجیره‌كه بێ به‌ره‌و هه‌نجیری پێوه نیه ؟!!! پێده‌چێ به‌شه خوداییه‌كه‌ی نوستبێ !!!!!!!
دیسان ده‌یڵێم ئائه‌مه‌یه كتێبی پیرۆز وزانست وزانیاری ؟ یانیش ئائه‌مه‌یه مه‌سیحی خواوه‌نده دارێكی بێ زیان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نجیری پێوه نه‌بوه ئاوا لێ ی توڕه ئه‌بێ و نه‌فره‌تی لێ ده‌كاو وشكی ده‌كات ؟!!!!!
كاك زاگرۆس هیوادارم كه ئه‌م وه‌ڵامه ئه‌خوێنیته‌وه دیسان سه‌رودڵت تێكنه‌چێ و سه‌رله‌نوێ داڕشتنێكی مه‌وعیزه ئاسا نه‌نوسیت و دوباره فیلمی خۆت نه‌سوتێنیت !!!!!
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















