بریارێكى سەقەتى بەرهەم ساڵح مانگرتنى دیكەى لێ دەبێتەوە
01/04/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەم دەسەڵاتەى لە كوردستاندا هەیە، كورد وەتەنى وەك مێز حوشتر هەر بەرەو دواوە دەچێت، من بۆ خۆم هۆكارى سەرەكى ئەمە دەگەرێنمەوە بۆ ئەوەى ئەم دەسەڵاتە بە زەرەبین بە دواى خەڵكى گەمژەدا دەگەرێن بۆ ئەوەى لە پۆستە هەستیارەكاندا دایبنەن، ئیتر چى چاوەروان لە خەڵكى لەو جۆرە دەكرێت، دڵنیاتان دەكەمەوە چوار مانگەكەى مەسعود تەواو دەبێت و هیچ لە هیچ ناگۆرێت، چونكە چاكسازى بەو خەڵكە ناكرێت، ئێستا ئەو لێژنانەى لە سلێمانى و گەرمیان تەشكیل كروان بۆ بەدواداچوونى كێشەكانى پاش (17) ى شبات لە لایەن دوو دادوەرەوە سەرۆكایەتى دەكرێت كە ئەویش(عباس و سیروانن) من دەربارەى لاوازى و بێ ئیرادەیى ئەو دوو كەسە هیچ ناڵێم ئەوە با یاساناسەكان و پارێزەرەكانى ئەو دوو هەرێمە حوكم لەسەر ئەو دوو مرۆڤە بێ ئیرادەیە بدەن.
بە هەر حاڵ لە كاتێكدا هەموو كوردستان هەڵدەقوڵى لە دەست گەندەڵى و ناعەدالەتى، بەرهەم ساڵح لە ژێر گوشارى فەرمانبەرەكانى دادگاكان و وەزارەتى داد بریارێكى دەركرد بە خەرج كردنى دەرماڵەى(50%) بۆ فەرمانبەرەكانى سەر بە ئەنجومەنى دادوەرى و سەرۆكایەتى داواكارى گشتى و سەرپەرشتیارى دادى، كەچى برى دەرماڵەى(30%) ى داناوە بۆ دادنووس و جێبەجێكارى داد و فەرمانبەرە یاسایەكانى دیكەى وەزارەتى داد، فەرمانبەرە ئاسایەكانى وەزارەتى دادیش هیچ دەرماڵەیەكیان بۆ حیساب نەكراوە، لە كاتێكدا زۆربەى فەرمانگەكانى دادنوس و جێبەجێكارى داد هەر لە بینایەى دادگاكاندا ماونەتەوە و هەر مەترسیەك بۆ دادگاكان هەبێت بۆ ئەوانیش هەمان مەترسیە، هەروەها زۆربەى ئەو فەرمانبەرانەى ئێستا سەر بە وەزارەتى دادن پێشان لە دادگاكان كاریان دەكرد، بێ گومان لەمەدا بەرهەم ساڵح چاوى لە بریارە سەقەتەكانى بەغداد كردووە كە هەموو رۆژێك تەقینەوەو خۆپیشاندانى بەدواى خۆیدا هێناوە، خۆزگە حكومەتەكەى بەرهەم ساڵح لەم شتانەشدا چاوى لە بەغداد دەكرد:
1ـ تا ئێستا بەسەدان فەرمانبەر لە بەشى عێراقى عەرەبى لەسەر شەهادەى تەزویرو بەرتیل خواردن فەسڵ كراون و خراونەتە لیسى رەشەوە.
2 ـ لەوێ یەك سوپا هەیە و تەنها بە بریارى سەرۆك وەزیران دەجولێت.
3 ـ حزب تا ئێستا پارە لە حكومەت وەرناگرێت.
4 ـ موچەى هێزە چەكداریەكان و ناوخۆ لێرە باشترە. (سەرەرایى تێبینى من لەسەر سیستەمى موچەى عێراق كە هەر لە بنەرەتدا سەقەتەو خزمەتى سیاسەتى ئابوورى لەم وڵاتە ناكات سەرەرایى دروست كردنى جیاوازى چینایەتى دەستكردى بێ مەعنا).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























