خۆڕیه‌کان * !
09/12/2011, 12:00 (GMT+1)
تازه دوای چی بێمه‌وه
که‌لێم وونه مه‌سکه‌نم
به ڕوی ڕه‌شی دزه‌کان
نامه‌ێ پێبکه‌نم
لێگه‌ڕێن با لێره‌بم
با هه‌ر له‌و هه‌ڵدێره‌بم
ڕۆژێکی خۆشیم نه‌دی
گه‌ر له‌وێ و یا لێره بم
کۆشک و ته‌لار و زێڕیان
قه‌حپه‌خانه‌و بلوێریان
مێژوی خه‌باتی درۆ
خیانه‌ت و هه‌ڵدێریان
هه‌واش به‌ده‌ستی وانه
کورد هیچ سه‌رکرده‌ی نیه
که هه‌موی بازڕگانه
نه پاک سازی کراوه
میلله‌تی ڕه‌ش و ڕوتم
هێزی له‌به‌ر بڕاوه
ئێستاش وه‌کو جارانه
به‌ڵکو له گشت کوردستان
به‌رده‌و بگره‌و تاڵانه
من دڵم به‌چی خۆش بێ
که‌جه‌رده حاڵی خۆش بێ
تازه دوای چی بێمه‌وه
که‌لێم وونه مه‌سکه‌نم
به ڕوی ڕه‌شی دزه‌کان
نامه‌ێ پێبکه‌نم
لێگه‌ڕێن با لێره‌بم
با هه‌ر له‌و هه‌ڵدێره‌بم
ڕۆژێکی خۆشیم نه‌دی
گه‌ر له‌وێ و یا لێره بم !
خۆڕیه‌کان: مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتداره جه‌رده‌و دزه‌کانن !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























