<

دێم و دێم

30/04/2011, 12:00 (GMT+1)


دێمە ناو كۆڕى خەبات دەست لە شۆرش بەر نادەم
دەستێنم مافی رەوام من بێ پایان كۆڵ نادەم
هێشتا لام سەرەتایە ماندوو نیم لەم ڕێگایە
سینەم پڕ لە شەپۆلە و ڕۆحم پڕ لە نەوایە
باوەڕ تینم بۆ دێنێ ئیرادەم وەك پۆڵایە
لە ناوجەرگەى شەقاما هاوارم ڕەشەبایە
بۆ ساتێك دانامركێم هەر وەك كڵپەى ئاگرم
بە باوەشێك خەونەوە لە ناخما خۆڕاگرم
دێم و ناگەڕێمەوە تا دەگەمە سەركەوتن
بڵێسەى شۆڕشێكم پڕ لە بیرى پێشكەوتن


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان