<

(كۆسرەت)پیش مردنى میراتەكەى خۆى لە یەكێتى دابەش كرد

15/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم جارەش كۆنگرە لە كەش و هەوایەكى ئارام گیرا سەرەراى هەموو ئەو بۆَچونانەى كە لەنێو خەلك و رۆژنامەكان باسى لێوە دەكرا بەتایبەتى لەسەر هەبوونى تەكەتلات و ململانە لە نێو بالى خەتى گشتى كە (جەلال تالەبانى) سەرپەرشتى دەكات و بالى(كۆسرەت) راستەو خۆ سەرپەرشتى دەكرا ناراستەو خۆ كورە هەلبژێردراوەكەى بەناوى (شالاو) سەرپەرشتى دەكرا ئەمەشواپێدەچێ كە هەردووكیان هاورابن سەبارەت ئەو ئەنجامەى كە بەدەست هات بەدانانەوەى (كۆسرەت) دەرچوونى (شاڵاَو) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەوا كۆسرەت هەموو هەولەكانى بۆ دابەش كردنى میراتەكەى بێت بەسەر مندالەكانى كە (دەرباز) دانرا بە موستەشار بەپلەى وەزیر لە سەر سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران و (شاڵاو)دەرچوو بە ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان وئەمەش ئەوە دەسەلمێنى كەوا كۆسرەت هەستى بە بێهێزى خۆى و تەكەتلەكەى دەكرد بۆیە رازى بوو بەم ئەنجامە وەئەوانەى تا ئەمرۆ دەهۆلین لێدەدا بۆ كۆسرەت ئەم راستیە دەبێ باش بزانن كەوا ئەم ئەنجامە كۆمەلێك هۆكارى لەپشتەوەیە وبەتایبەتى نەهێنانى دەنگ بۆ ئەوكەسانەى كە زۆر نزیك بوون لە كۆسرەت بۆنموونە ئەگەر دەنگەكانى (برهانى سعید سۆفى و دكتۆر مجید) كە هەردووكیان سەرپەرشتى باى كۆسرەت دەكەن كۆكەیتەوە بۆمان دەردەكەوێ كۆى دەنگەكانى هەردوولا بەقەردەر دەنگى (شالاو كۆسرەت رەسول على)ە ئەمەیان ئەوە دەگەیەنێ كۆسرەت پیش مردنى میراتەكەى دابەش كرد بەسەر كورەكانى مالى جەلال تالەبانیش لەم كێشەیە رزگاریان بوو .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان