پێله‌قه !
13/11/2011, 12:00 (GMT+1)
حه‌یفم بۆ ئه‌و گه‌نجه‌یه
که به‌فیڕۆچو خوێنی
ئێستاش سێداره‌ی به‌عس
جه‌رگی من ده‌هه‌ژێنی
چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان
بونه فیدای کوردستان
چه‌ند دایکی جه‌رگ سوتا
ڕۆڵه‌ی ده‌هاته کوژران
ده‌ستی هاوێشته ده‌ستی
سه‌رکرده‌ی قاره‌مانت
ئه‌و به‌عسی ده‌په‌رستی
گه‌ر کوردی قاره‌مانی
گه‌ر ڕه‌هبه‌ری کوردانی
بۆچی ده‌وڵه‌تت نیه‌و
بۆ سه‌رکرده‌ی دزانی !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























