فڕاندن و بێسەروشوێنکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)
بەدوای کۆتایی هاتنی خۆپێشاندانی شاری سلێمانی، ئێوارەی ڕۆژی 25-2-2011، چوار کەس لە هەڵسوڕاوانی سیاسی و هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکە، فڕێندراون و بێسەروشوێن کراون، کە بریتین لە:
1. موئەیەد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق.
2. نەوزاد بابان، ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
3. شاخەوان ناسیح. هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
4. خالید ڕەشید، هەڵسوڕاوی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان.
لە بارودۆخێکی وەك ئێستادا کە عێراق و کوردستانی پیا تێپەڕ دەبێت، دەسەڵاتدارانی گەندەڵی کوردستان، لە هەوڵی سەرکوتگەرانەی خۆیان ناکەون بۆ خوڵقاندنی کەشوهەوایەکی دڵەڕاوکێ و ترس، بەمەبەستی لەباربردنی ناڕەزایەتیەکان، کپ کردنەوەی خۆپێشاندانەکان و پاراستنی دەسەڵاتی لەرزۆکیان.
فڕاندن و بێسەروشوێنکردنی ئەو هەڵسوڕاوانە جێگەی سەرکۆنە کردنە. دەسەڵاتدارانی کوردستان و دامودەزگاکانی ئاسایش، بەرپرسن لە سەلامەتی گیان و حورمەتی شەخسییان و دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
ئێمە لێرەدا بانگەوازی ئازادیخوازان، ڕێکخراوە سیاسی و پیشەییەکان دەکەین کە هەرچی لەدەستیان دێت درێغی نەکەن بۆ فشارهینانەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ ئازاد کردنی دەست بەجێیان.
ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
26-2-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























