"بەیاننامەى گروپى سەر شەقامى هەولێر"
26/02/2011, 12:00 (GMT+1)
بەناوى خوداى گەورە
بەڕیزان ، گەنجان وقوتابیان وخوێندكاران وجەماوەرى ئازا وبەشەرەفى كوردستان . ئێمە وەكو گروپى گەنجانى سەر شەقامى هەولێر ، پشگیرى خۆمان دەردەبرین بۆ هەموو ئەو خۆپشاندانانەى لە سلێمانى وشار وشارۆچكەكانى ترى كوردستان ئەنجام دەدرێن ، ڕاى خۆمان دەخەینە پاڵ ڕاى ئەو خەڵكە ڕۆشنبیرەى لە خۆپشاندانەكانن وە لەگەڵ هەموو ئەو شیعارانەى كە دەوترێنەوە دژى گەندەڵى وتەقەكردن لە خۆ پشاندەران و ناوزەند كردنیان بە ئاژاوەچى . وە دەلێین دەبێ كوردستانیش سیستەمێكى سیاسى ڕاست و دروستى هەبێت ، دەبێ گۆڕانكارى وچاكسازى لە حوكمرانى ودەسەڵاتدا بكرێت و كۆتایى بە دەسەڵاتى بورجوازى بێت ، وە بارو گوزەرانى خەڵك بە گشتى چاك بكرێت ، چیتر دەسەڵات دوژمنى فەقیر وخەڵكى خۆى نەبێت .
ئێمە وەكو گومەڵێك گەنجى شارى هەولێر بە باوەرێكى بتەوو متمانەیەكى بە هێزەوە بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین كە بێدەنگ نابین وەك شارى هەڵمەت و قوربانى لەمەر داواكانمان ، لەم ڕۆژانە و بەم نزیكانە لە پێناو ماف و ئازادى لە پێناو شكاندنى دەرگا ترسێنەر و تۆقێنەرەكانى حكومڕانى هەولێر ، خۆپشاندانێكى گەورەو جەماوەرى لە شارى قەڵاو منارە وشارى گەنجانى ئازا و دلێر ئەنجام دەدەین، لە كۆتاییدا هەروەك (دۆن هارۆڵد) دەلێت " هیچ دەرگایەك لە دواى خۆت دامەخە ، لەوانەیە لە ناچاریدا ڕێگات لە هەمان دەرگاوە دەربچێت " ، وە بە هیواى ئارامى وخۆشى بۆ كوردستان و گۆڕانى گەندەڵكاران.
شەممە 26/2/2011
ڕاگەیاندنى گرووپى گەنجانى سەر شەقامى هەولێر
[email protected]

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان