<

تاهیرە سوورى ئاسایشى گەرمیان بۆ دژایەتى گۆرانخوازان دەكات

13/04/2010, 12:00 (GMT+1)
هەموومان دەزانین كە گۆران ئیستا بووەتە راستیەك كە كەس ناتوانیت حاشاى بكات جا ئەم رەوتە گەنجە پارە و دراوى هەبیت یا نەبیت راستیە و دەسەلات دەبیت بزانیت كە چى تر ناتوانیت بە كەسانیكى وەكوو تاهیرە سوور كە نازانیت الف و با بنووسیت واتە نەخویندەوارە پیش لە رەوتى گەنجان بگریت .
رووداوەكانى سنوورى گەرمیان وایكرد كە ئەم چەند دیرە لە سەر تاهیرە سوور و ئاسایشى گەرمیان بنووسم وەك كەسیكى نزیك و شارەزا لە رووداوەكانى ناو شارى خانەقین ، لە سەرەتاى سالى 2003 وەك هەموومان دەزانین ئەم تاهیرە سوورە بە هۆى دژایەتى نجات حسن بەرپرسى لقى 3 و دكتور كمال كركوكى كە ئیستا سەرۆكى پارلەمانە توانیان ئەم كابرایە دەربكەن چونكە چەندین سەیارەیان دزیبوو و سكالاكەریكى لە سەر بوو كە زۆر نزیك بوو لە دكتور كمال بە ناوى مهندس كمال و تا سالى 2009 لە مالەوە دانیشت ، دواى ئەوەى كە هیچ ئومیدیكى بە پارتى نەما و چەند جار فەرمانى گرتنى لە هەولیر دەرچوو و جەماعەتى كەریم سنجارى دەرچوو لە سەر لیدوانەكانى لە دژى ناوبراو و خانوو تجاوزەكەى كە لە گەرەكى وەزیرانى كۆن كردویەتى ، محاولەى زور كرد كە بگاتە برادەرانى گۆران و پەیوەندى بەوان بكات بەلام چەند برادەریكى خۆى لە ناو پارتى فریاى كەوتن و رایانگرت و لە بەر ئەوەى ناوبراو كونیەى زۆر دیارە لە هەولیر بە ناچارى رەوانەى خانەقین كرا بۆ ئەوەى دەسەلاتى نەخویندەوارى خۆى لەوێ پیادە بكات .
سەیر لەوەدایە كە هەر بە گەیشتنى بۆئەو سنوورە دەستى كردە گرتن و فێل كردنى چەند پاسەوانیكى ئاسایشى گەرمیان بە ناوى ئەوەى ئەمانە سەر بە گۆرانن ، سەیرە خۆى ممنون بوو گۆران وەرى بگرن و ئیستاش دژایەتى گۆرانخوازان دەكات .
ئەمەش یەكیكى ترە لە سیحرە كانى دەسەلات لە سنوورى گەرمیانى ئەنفالكراوى داماو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان