بۆ/ وه‌زیری خویندنی بالا
04/02/2012, 12:00 (GMT+1)
ئێمه كۆمه‌ڵێك خوێندكاری هه‌ر دوو خوولی به‌رنامه‌ی تواناسازی دوای ناردنمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه هاوسه‌ره‌كانمان بێ به‌ش كراون له بژێوی ژیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه دوایی موزایده كردن پێمان له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن دوای ده‌رخستنی خۆی به كه‌سێكی دڵسۆز و خزمه‌ت كه‌ری خوێندكارانی كوردستان بۆیه به باشی ئه‌زانم بۆ به‌ڕێزتان روون كه‌مه‌وه‌و ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خه‌مخۆری هاوكاریمان بكه‌ن له بڵاو كردنه‌وه‌ی راَستیه‌كان له كه‌ناڵ و سایته ئازیزه‌كانتان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مه كاری باشیان بووه له كابینه‌ی شه‌شه كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ن، ئێمه كۆمه‌ڵێك خوێندكارین دوای ده‌رچوونی ناوه‌كانمان و رۆیشتنمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه هه‌موو به‌ڵێنیكمان پێدرا بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان كه چه‌ندین جاریش دڵنیایان كردنه‌ته‌وه كه هیچ خه‌مێكمان نه‌بێت حكومه‌ت هه‌موو كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌كات، به‌ڵام دوای زیاتر له 6 مانگ له‌لایه‌ن خودی وه‌زاره‌ته‌وه به واژووی وه‌زیر فه‌رمانێك ده‌ركرا كه 3 خاڵ له خۆ ده‌گرێت كه بووه هۆی نیگه‌رانی ئێمه‌ی خوێندكاری خێزاندار له خاڵی (1) ئاماژه كراوه به خه‌رج كردنی بژێوی ژیان بۆ هاوسه‌ره‌كانمان به ڕێژه‌ی (50%) ؟؟؟؟ به‌ڵام له خاڵی (2) ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر ئه‌بێت مۆڵه‌تی بێ مووچه وه‌ربگرن ؟؟؟؟ وه له خاڵی (3) ده‌ڵیێت ئه‌م (50%) بژێوی ژیان ته‌نها له كاتی ده‌ست كردن به كۆرسی ئه‌كادیمی خه‌رج ده‌كرێت؟؟؟ هه‌روه‌ك هاوپێچه ئه‌م فه‌رمانه وه‌زاریه؟ واته له كۆرسی زمان هاوسه‌رو منداڵه‌كانمان ئه‌بێت بێ به‌ش بكرێن له خزمه‌تی وه‌زیفی و له نیوه مووچه‌كه‌یان كه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت له فه‌رمانگه‌كان و شوێنی كاری خۆیان هیچ جۆره بژێویه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ت دابین ناكرێت بۆیان جگه له‌مه‌ش بێ به‌ش كراون له هه‌ژماركردنی خزمه‌تیان.. .. ؟
دوای ئه‌مه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه كه ئه‌م كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاماده نه‌بووه وه‌ڵامیشمان باته‌وه.. . ؟ بۆیه دوێنێ له وێب سایته چاواشه كه‌ره‌كه‌یان و سایتی خه‌ندان بڵاوكراوه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه وه‌ك فه‌رمانه وه‌زاریه‌كه‌یان كه پڕیه‌تی له كه‌م كورتی و خۆ دزینه‌وه له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌مان هه‌روه‌ك له سه‌رتادا باس له‌وه ئه‌كات كه كۆمه‌ڵێك خوێندكار به ئاوات گه‌یشتوون. .. به‌ڵایه‌وه زۆر گرنگه بۆ ناوبانگی خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه له‌سه‌ر حیسابی ئێمه كه ئه‌مه بچوكترین مافه ئه‌بێت حكومه‌ت ساڵانه بیكات بۆ ئێمه‌ی خوێندكاری منداڵی فه‌قیر و هه‌ژار كه به ماندوو بوینی خۆمان نمره‌ی باشمان به ده‌ست هێناوه كه‌چی وه‌زیری خوێندی باڵا موزایده‌مان ێوه ئه‌كات كه كاری باشی كردووه بۆمان دواتر ئه‌ڵێت حكومه‌ت درێخی نه‌كردووه مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی باشی بۆ خوێندكاران دابین كردووه كام مووچه‌یه جه‌نابی وه‌زیر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی و سعودی بۆ خوێندكاره هاتووه‌كانیان خه‌رج ئه‌كه‌ن یان ئه‌مه‌ی جه‌نابیتان بۆ ئێمه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه خه‌رج ئه‌كه‌ن كه بریتیه له سك كوشین مه‌مره‌و نه‌ژین.. . ؟ یاخود باس له‌وه ئه‌كات جۆره ناڕونیه‌ك هه‌یه له‌وه كه هاوسه‌ره‌كانمان نیوه مووچه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت یاخود نا یان خزمه‌تییان بۆ حیساب بكرێت یاخود نا.. ؟ ئه‌مه كام پسپۆر و ڕاوێژكاری داراییه نا شاره‌زایه كه به‌م شێوه‌یه هاوسه‌ركه‌نمان بێ به‌ش ئه‌كات له خزمه‌تی وه‌زیفی و نیوه مووچه‌كه‌یان وا دیاره ئه‌م پسپۆڕانه زه‌ره‌یه‌ك ره‌حم و به زه‌ییان له دڵدا نیه ئه‌گه‌ر وابێت كام له ئێوه سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری خوێندنی باڵا نا شاڕه‌زاو نا پسپۆڕه دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی زانكۆ ده‌سته‌كان ئاماده‌ن منداڵه‌كانتان و هاوسه‌ری منداڵه‌كانان بێ به‌ش بكه‌ن له خزمه‌تی وه‌زیفی و نیوه مووچه‌كه‌یان بۆ پێتان وایه ئێمه‌تان ڕه‌وانه‌ی به هه‌شت كردووه باوه‌رتان هه‌بێت له ده‌ره‌وه وه‌ك سواڵكه‌ر ئه‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌م پاره كه‌مه‌ی وه‌زاره‌ت ناتوانین ژیان بگوزه‌رێنین به خۆمان و هاوسه‌رو منداڵكانمانه‌وه منیش ئه‌زانم بۆ گه‌نجك كه ته‌نها بێت زۆر باش ئه‌وانێـ بژیت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێمه‌ی خاوه‌ن هاوسه‌رو منداڵ وه‌ك سوالكه‌ر ئه‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانمان بێ به‌ش كراون له‌م نیوه مووچه‌ی كه مافی خۆیان وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك حكومه‌ت بۆیان خه‌رج بكات ئه‌مه جگه له منداڵكانمان كه هیچ مافێك شمولی ئه‌وان ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤنین.. . ؟
1. به نوسراوێکی فه‌رمی (ن/٤١٠ لە ٩/٦/٢٠١١) داوای به‌رچاو ڕوونی و داڕێژتنی ڕێنمایی تایبه‌ت به كاندیده‌كانی تواناسازی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوە.
2. له‌و نێوه‌شدا بۆ خاتری هاوكاری كردنی كاندیده‌كان وه‌زاره‌تمان به پێی ده‌سه‌لاته‌كانی بە فەرمانی وەزاری (ژمارە ن/٦٤٢ لە ٥/٩/٢٠١١) بڕیاری داوه كه هه‌رچی زووتره هاوسه‌ری كاندیده‌كان به مۆڵه‌تی بێ مووچه و ده‌رماڵه‌ی $900 ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات. ئەم فەرمانەش گشتاندن کراوە بۆ هەموو دامودەزگاکانی حکومەت.
دواتر له‌م بڵاو كراوه‌یدا هاتووه كه نووسراو كراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له (9/6/2011) وا یاره ئه‌م نووسراوه به پشتی كیسه‌ڵ ئه‌ڕوات بۆیه (6) مانگه وه‌ڵامی نیه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌روه‌ها له خاڵی (2) هاتووه هه‌رچی زووه هاوسه‌ری كاندید مۆڵه‌تی بێ مووچه وه‌ربگرێت و (900$) بۆ خه‌رج بكرێت ئه‌مه‌ش درۆیه‌كی شاخ دارتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له فه‌رمانه‌كه ده‌ڵێت ته‌نها له‌كاتی كۆرسی ئه‌كادیمی ئه‌م پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێت نه‌ك له كاتی كۆرسی زمان
بۆ باسی ئه‌وه ناكات وه‌زاره‌ت خۆی ئه‌دزێته‌وه له ڕاستی بابه‌ته‌كه دواتر وه‌زاره‌ت خوێندنی باڵا باش ئه‌زانێت ڕێنمایی دارایی ژماره (47) وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تاكو ئێستا كاری پێ ئه‌كرێت و كه له‌لایه‌ن خودی وه‌زاره‌ته‌وه نووسراو كراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌ڵامیش دراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت دارایی كه به‌ڵی كار ده‌كرێت و كاریش بكه‌ن به‌م گشتاندنی ژماره (47) سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی هاوسه‌ری وه زۆربه‌شمان هاوسه‌ره‌كانمان به‌م ڕێنماییه داراییه مۆڵه‌تی هاوسه‌ریان پێدراوه هه‌روه‌ك هاوپێچه.. . ؟ به‌ڵام ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری خوێندنی باڵا به ریكلامه چه‌واشه‌كانی ئێمه‌ی كرده قوربانی ناوبانگی خۆی ته‌نها بۆ ناوبانگی خۆی و كابینه‌كه‌ی.. ؟ یاخود باس له‌وه ئه‌كات هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه هاوسه‌ری كاندیده‌كان به مۆڵه‌تی بێ مووچه بچنه ده‌ره‌وه تا مه‌ترسی له ده‌ستدانی كاره‌كانیان نه‌بێت.. . وا دیاره وه‌زاره‌ت خێرمان پێ ئه‌كات و حومه‌ت نیه له كوردستان تاكو هاوسه‌ركانمان له شوێنی كاریان (فێل بكرێن) به‌مه‌ش خۆیان به كه‌سانی دڵسۆز ده‌رده‌خه‌ن ئه‌وان خه‌مخۆر ده‌بن بۆ هاوسه‌ره‌كانمان كه ناهێڵن دوور خستنه‌وه له كاره‌كانیان بۆ ده‌ربچێت.. . ؟
یاخود باس له‌وه ئه‌كات كه (هەوڵیش دەدەین ئەو کاندیدانەی هاوسەرەکانیان بە مۆڵەتی بێ مووچە دەچنە دەرەوە کارئاسانی‌یان بۆ بکریت و مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان نەبێت. واته، ئێستا هه‌ر كاندیدێكی خاوه‌ن هاوسه‌ر به لانی كه‌مه‌وه بڕی سێ هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درێت (کە پێک دێت لە ١٨٠٠ دۆلار دەرماڵەی قوتابی + ٩٠٠ دۆلار دەرماڵەی هاوڕێیەتی هاوسەریی + لانی کەم ٥٠٠ دۆلار موچەی قوتابی نێردراو) كه ئەمەش بە دڵنیاییەوە به‌شی ژیان و گوزه‌رانێكی تێروته‌سه‌ل ده‌كات له هه‌ر شارێكی دەرەوەی وڵات بن. ئەمە جگە لەوەی بۆ هەرکاندیدێک تەواوی کرێی کۆرسی ئەکادیمی و کرێی کۆرسی زمان و بیمەی تەندروستی و پارەی سەفەر خەرج دەکرێت. جێگای ئاماژە پێکردنە کە هەموو زانکۆکانی بەریتانیا کاتێک بڕی پێویست بۆ بژێوی ژیانی قوتابی دەخەمڵێنن تەنها ٧٠٠ پاوەند (کە دەکاتە ١١٣٠ دۆلار) بە ستاندارد دادەنێن بۆ ژیان، بەم پێیە بڕی پارەی دیاریکراو بۆ کاندیدەکانی تواناسازی مانگانە ١٠٠٠ دۆلار زیاترە لە بڕی خەمڵێنراو).
ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین درۆ چه‌واشه‌كاری وه‌زاره‌تی خوێندی باڵایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ خوێندكارێك هاسه‌ره‌كه‌ی (900$) بۆ خه‌رج ناكرێت له كاتی خوێندنی كۆرسی مان بگره هاوسه‌ره‌كه‌ی قوڕیشی ئه‌كرێته سه‌ر بێ به‌ش ئه‌كرێت له‌نیوه مووچه‌كه‌ی و خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ریشی هه‌روه‌ك له فه‌رمانه پڕ كه‌م كورتیه‌كه‌یان درۆ چه‌واشه‌كه‌یان روونه به‌لامانه‌وه. .. ؟ یاخود ئه‌ڵێت هه‌موو زانكۆكانی به‌ریتانیا ته‌نها (700) پاوه‌ند ده‌خه‌ملێنن بۆ بژێوی ژیان (وه‌لا وه‌لا ته‌نها یه‌ك ژووری سنگل له به‌شه ناوخۆیه‌كانی زانكۆ هه‌رزانه‌كانی ووڵاتی به‌ریتانیا بۆ كرێ ی مانگانه (495) پاوه‌نده.. ؟ ئه‌مه جگه له پێداویستی خۆت وه‌ك كڕینی پێنوس و په‌رتوك و خواردنی ڕۆژانه‌ی یه‌ك كه‌س ئه‌وانه خێزانداریشن هه‌ر هیچ به سوالكه‌ریش به‌م پاره‌یه ده‌ناچێت كه خه‌بیر و پسپۆڕه زیره‌كه‌كه‌ی خودی وه‌زیری خوێندنی باڵا دایڕشتووه یاخود ئه‌ڵێت (1000$) زیاتره له بڕی خه‌مڵێنراو.. . باش باش بزانن ئێوه ئه‌وه‌نه خه‌م خۆر نین تاكو ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌م بڕه پاره بۆ خوێندكار دابین بكه‌ن ئه‌وه‌نه شه‌ریف نین بزانن كه بڕی (1000$) زیاتر دیاری بكه‌ن بۆ ئێمه‌ی قوڕكراو به‌سه‌ر ئێوه هاوسه‌ره‌كانتان بێ به‌ش كردووین له خزمه‌تی وه‌زیفی و نیوه مووچه‌كانیان جا چۆن ئه‌م كاره بۆ ئێمه ئه‌كه‌ن زۆر باش ئه‌زانن كه ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نها بۆ كه‌سێكی گه‌نج باشه نه‌ك خێزاندار ؟؟؟؟؟
(پرسی دارایی کاندیدەکانی تواناسازی لایەنی یاسایی ئاڵۆزی هەیە و بە ساکاری و بە بەراورد لەگەڵ بەغدا چارەسەر ناکرێت. بێ گومان، ئه‌و باره‌ی ئێستا كاتییه و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ڕێنمایی دارایی نوێ ئه‌و پرسانە یه‌كلایی ده‌بنه‌وه. له‌و نێوه‌شدا كاندیده‌كان سه‌رپشكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان هاوڕێی سه‌فه‌ریان بن وه‌یان چاوه‌رێی ڕێنمایی نوێ بكه‌ن)
یاخود باس له‌وه ئه‌كه‌ن كه به‌ر پرسی دارایی تواناسازی ئه‌ڵێت لایه‌نی یاسایی ئاڵۆزی هه‌یه له رووی به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مه وه‌ك نوكته‌یه‌ك وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسی دارایی تواناسازی كاری ته‌نها كۆكردنه‌وه‌و گۆڕانی دۆلاره بۆ پاوه‌ند له هیچ شتَیك نازانێت.. ئه‌گه‌ر ئه‌و باره ئێستا كاتیه تاكه‌ی هه‌ر وا كاتی ئه‌بێت ئه‌وا ساڵێك زیاتر به‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه فاشل پڕ كه‌م كورتیه تێ ئه‌په‌رێت كوا پلان و به‌رنامه‌تان بۆی ئه‌مه پلان و به‌نامه‌تان بوو هاوسه‌ره‌كانمان بێ به‌ش بكه‌ن له نیوه مووچه‌كانیان و خزمه‌تیان چه‌ند ساڵی تر ڕێنمایی دارایی نوێ ده‌ر ئه‌چێت و كاری پێ ئه‌كرێت كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوردستان یان ده‌بێت هاوسه‌ره‌كنمان بكه‌ینه قوربانی بڕیاره نارٍاست و درۆ شاخداره‌كانی ئێوه كه بێ به‌شتان كردوون له دوو ساڵ 4 ساڵ خزمه‌ت و نیوه مووچه‌كانیان. . ؟ كه‌ی كاندید سه‌رپشكه له‌وه‌ی كه هاوڕێی سه‌فه‌رمان بێت یان چاوه‌ڕێی ڕێنمایی نوێ ی دارایی بێت.. . دوای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنمان به چه‌واشه كردنه‌كه‌تان به سه‌فه‌ر كردنمان دوایی 6 تا 8 مانگ. .. ئه‌گه‌ر ڕأست ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی خوێندكاری ڕۆشتووی به‌رده‌وام له خوێندنی كۆرسی زمان ببه‌خشن له‌و پاره‌ی بۆتان خه‌رج كردووین له‌م ماوه‌یه كه سه‌فه‌رمان كردووه ئه‌وا هه‌رچی زووه له سایته‌كه‌تان بڵاوی بكه‌نه‌وه تاكو له به‌یانیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان و چیتر نه‌بینه قوربانی درۆ شاخداره‌كانی ئێوه‌ی قسه زڵ.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.. .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















