<

په‌یامێک بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و گشت زانکۆکان

22/02/2011, 12:00 (GMT+1)


بەڕێزان هاورێیانم وەک هەموومان ئەزانین وەک خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کە دکتۆر علی سەعید کەسێکی بێلایەن نییە و لەهەمان کاتدا کەسێکی راستگۆ نییە هەر بۆیە کاتێک ئەڵێت لە ناو زانکۆدا ڕێگەئەدەم مان بگرن لام سەیرە کەهەڵویستی ئەوکەسە درۆزنە بەرز دەنرخێنرێت
لام سەیرە کەئێمەی خوێندکار ئاستی تێگەیشتنمان ئەوەندە نەبێت کەلەو پەیامەی تێبگەین خۆ هەمووان ئەزانی دکتۆر کەسێکە تا دوانەقەس گوێڕایەڵی دەسەڵاتە
هەربۆیە گەشتۆتە ئەم پلەیە باش ئەزانین کە کەسێکی نمونەی نییە و تا سەر ئێسقان گەندەڵە هەر لە قبوڵ خاس و دزی و خۆ دەوڵمەند کردن و شکاندنی خوێندکارانی بێلایەن بە خاتری خویندکارە کانی دەسەڵات
ڕوون و ئاشکرایە کە تەنها مەبەستی ئەوەیە کە ئەو خۆنیشاندانە لە چوارچێوەی زانکۆ بمێنیتەوە و نەرژێتە سەرشەقام چونکە خۆی باش ئەزانێت کە ئاپۆرای خوێندکارانی زانکۆ چەند کاریگەرە هەر بۆیە دواکارم لە سبەینێوە گروپە فێڵ ئامێزەکەی رسوا بکەن و با ئێمەش شان بەشانی براکانمان بڕژێینە سەر شەقام و پشتیوانی لە گەنجنی گۆڕەپانی ئازادی بکەین
سەرکەوتن بۆ گەل
ڕووخان بۆ دەستەلاتی گەندەڵ
درود بۆ کاکە زمناکۆ هیوای چاک بوونەوەی
سڵاو بۆ گیانی پاکی سورکێو و شێرزاد و ڕێژوان شەهیدانی ڕاپەڕین
سەرشۆری بۆ بنەماڵە و بکوژانیان
ئەسەفیش بۆ باوکی ڕێژوان هەرگیز شایستەی ئەوە نەبوو کەباوکی ئەو کورەقارەمانەبێت

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان