<

کورتە وەڵامێک بۆ ووتاری بەکڕی گیراوێکی کۆماری درۆزنی شیعەئیسلامی ئێران بەناوی " پێشمەرگە یەکی بێناو" بڵاوکراوە لە کوردستان پۆست رێکەوتی ٢٦/

30/08/2010, 12:00 (GMT+1)
"پێشمەرگەیەکی بێناو یان مەلایەکی بێناو"، کامیان ڕاستی ئەوکەسەیە کە بەناوی پێشمەرگەیەکی بێناو لە کۆردستان پۆست مەیدان داری دەکا.
هەر چەند گوێ لە مستانی کۆماری فڕوفێل و درۆزنی شیعەی ئیسلامی ئێران پێویستیان بە وەڵام دانەوە نیە، بڵام، چەند پرسیار لە "کەسێک بەناوی پێشمەرگەیەکی بێناو"
ئایا میللەتی کوردتۆ وەک پێشمەرگەیەکی بێناو ناوزە کردو، یان تۆ هەر خۆت بە خۆت دەڵێ پێشمەرگەیەکی بێناو، کی دەڵێ تۆ پێشمەرگەیەکی بێناوی؟
ئایا کەس ئەو حەقەی داوەتە تۆ بەناوی پێشمەرگەیەکێ بێناو قسە بکەی، تۆ لە لایەن چ توێژێکی کۆمەڵگاوە قسە دەکەی؟
ئایا تۆ کابرایەکی بێ شوناسنامە و بێ بەڵگە لە خۆت ئەو پرسیارەت کردوە کە سەڵاحییەتی هەڵگرتنی ناوی پێشمەرگەیەکی بێناوت هەیە؟
تۆ کابرایەکی بێ ناسنامە کە مودەعیی چاکسازی ٤٠ ساڵ مێژووی خەباتی جوڵانەوەی نەتەوەی کوردی، ئایا لە خەڵک پرسێوە کە تۆیان بەناوی نوێنەری خۆیان پەسندە؟ یاخۆد هەر لە خۆرا قسە دەکەی و ئاوای لێ ویستوی؟
هەر لە نووسینی ڕۆژەکانی سەرتادا روون بوو کە تۆ حلقە بە گۆی و بەکڕی گیراو وگوێ لەمستانی دوژمنی سوێندخۆری بە کۆمەڵ کۆژی کورد، نیزام درۆزن و فڕوفێلی ئیسلامی شیعەی ئیرانی.
تۆ کە بەکڕی گێراو و گۆی لە مستانی نیزامی کۆنە پەرەست، ماموەستای هەڵبەستنی درۆ وفڕوفێلی لە من پرسیار دەکەی کە کێ ئەو مافەی داوەت من بەناوی یان لە لایەن حدکا و هتد قسە بکەم، بەڵام تۆ لە خۆت نەپرسیوە ئایاتۆ ئەو مافەت دراوەتێ کە بە ناوی نەتەوەی کورد قسە بکەی و مێژووی خەباتی جوڵانەوەی کورد بە شێوێنی و خۆت بە دەمڕاستی و نوێنەری خەلکی کورد لە قەڵم دێ و موعەررەفی بکەی.
من نمگوتەوە کە مێژووی خەباتی چالاکی کورد دەنوسمەوە، و ئیدەعای بەناوی حدکا و هتد قسەکردنیشم نکردوە، بەڵام وەک کوردێک مافی قسەکردن و بەرپەرچی دانی کەسانێکی درۆزن و گێلەشێون و بەکڕی گیراوی نیزامی فڕوفێلی شیعەی ئێران وەک تۆم هەیە و مودەعیی چاکسازی مێژوو خەباتی جوولانەوە تەنەوەکەشم نیم.
تۆ مودەعیی چاکسازی مێژووی خەباتی جووڵانەوەی کوردی و دەڵێ کە ٤٠ ساڵ لە خەبات گەلەکەمان بە فێڕۆ چوون بێ ئەو بزانی کە تۆ ئەو مافەت پێیە یاخۆد پێدراوە ئەو کارەی بکەی؟
تۆ بەکڕی گێراوێکی سەر لێشێواوی مێژووی ٤٠ ساڵی تێپەر بوونی خەباتی جووڵانەوەی کوردی، درنگ یان زوو رووڕەشی تۆش بۆ گەلەکەمان دەردەکەوی.
تۆ" مەلایەکی بێناوی" نیزامی درۆسازدەرو فڕوفێلی نیزامی شیعەی ئیرانی و قەت ناتوانی هەڵگەری ناوی "پێشمەرگەیەکی بێناو" بێ.
باسی نەزاکەت و ئەدەبەت کردوە، کەس نا رەجەب، دواهەمین نووسراوەی بڵاو کراوە لە کۆردوستان پۆست کەسێک بە ناوی پێشمەرگەیەکی بێناوت خوێندۆتەوە؟.
ئەگەر کەسێک فەرهەنگیی بی ئەدبی و نەبوونی نەزاکەتی لە نوسیندا بەجێی نەهێناوە ئەوکەسانە کە بەناوی پێشمەرگەیەکی بێناو هاتونە گۆرەپان و مەیدانی نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی کۆمەڵگای کورد. روونە کە نووسینەکانەت هی خۆت نێن و بۆتی دە نوسن، چونکە لەوەڵام دانەوەت دەردەکەی ئاگاداری ئەو نوسینانەی کوردستان پۆست نێ کە کەسێک بەناوی هەژار مەحەممد ئەمینی بە نووسینی بێ حۆرمەت و بێ ئەدەبی و بێ نەزاکەتی تۆمەتبار دەکەی. "مەلایەکەی بێناو" لانی کەم وەڵامی بۆ نووسراوەکانی کەسێک بەناوی پێشمەرگەیەکی بێناو بخوێنەوە تاکوو تووشی هەڵەی وەڵام دانەوە نەبێ.
کاکی برا" مەلایەکی بێناو"" زۆلم لە ناوی پێشمەرگەیەکی بێناوە"، دەکەم ئەگەر من لەوە بەدواوە تۆ بەناوی پێشمەرگەیەکی بێناو ئاماژە بکەم، چون ئەگەر ئەو کارەی بکەم بێ حۆرمەتی و بێ رێزییم بە ناوی پێشمەرگەیەکی بیناکردوە، هەر بەو هۆیشەوە بەناوی کابرایەکی بێ ناوی ترسنوکی بێ ناسنامە و بی هۆویەت، واتە" مەلایەکی بێناو" کە خۆی لەژێر عەبای مەلاکانی قۆم و تاران دا شاردۆتەوە، ناوزەد دەکەم.
جێی خۆیەتی تۆی بەکرێ گێراو بەناوی "مەلایەکی بێناو" بانگهێشتن بکرێت تاکوو "پێشمەرگەیەکی بێناو"، تۆ تارمایی و نگریسی وێشۆمەی نەتەوەکەتی نەک پێشمەرگەیەکی بێناو. تۆ مەلا و زادەی مەلاکانی قۆم وتارانی و بەڕاستی لە دەرسەکانی مەزهەبی شیعە عۆجەرەکانی قۆم زۆر باش حاڵی بوو کە لە هەڵبەستنی درۆ و فڕوفێل کردن ماموەستای.
ئەگەر تۆی بێ ناوی ترسنوک ڕاستە دەکەی و خۆت بەدەمڕاستی نەتەوەی کورد دەزانی بۆ ناوی ڕاستەقینەی خۆت ئاشکرا ناکەی وناڵێی لە کوێ دژی و چ کارەی؟. بڵام تۆ گۆی لە مستانی کۆماری درۆزن و فڕوفێلی ئیسلامی شیعەی ئێرانی هەر لەبەر ئەوەش ناتوانی خۆت ئاشکرا بکەی. کاکی برا"مەڵایەکی بێناو" کە لەترسی ڕاستیەکانی مێژوو خۆت لە ژێر عەبای مەلاکانی نیزامی درۆهەڵبەستن و فروفێل شاردۆتەوە و ناوێری خۆت ئاشکرا بکەی، ئایا خۆشتە دەزانی چێت دەوی؟
ئەگەر تۆ بڕاستی غمخۆری مێژووی خەباتی جووڵانەوی نەتەوەکەتی لەسەر چی ڕاوەستاوی بۆ درۆ دەکەی؟، خۆ باشووری کوردستان لە هەموو شێونێک بۆ گۆی لە مستانی کۆماری فڕوفێلی ئیران ئەمەنترە، قانعی فەردەکان و هتد بە ئازادی لە باشووری کوردستان دەسوورینەوە و دیداری دۆستان یان دەکەن و هیج کەسیش کاری پێنێن، تەنانەت پێشاوازیشیان ڵی دەکەن و یارمەتیشیان دەدەن.
کۆماری درۆزن و فڕوفێلی شیئعەی ئیسلامی ئێران زۆرتر لە ٣٢٠٠٠ جاش و سیخور و گوێ لەمستانی لە باشووری کوردستان هەن لە چی دەترسی؟ ئەگەر تۆ ئەمنییەت نەبێ کێ پاریزاراوە؟
ئەگەر بڕاستی تۆ بە پەڕۆش و بە فکری نەتەوەکەتی فەرموو تۆ دەستپێکەری گۆرانکارییەکان بە، بۆ چاوەڕەوانی سەرکەردەکانی کورد دەبێ و داوای دانیشتن یان لە گوندەکانی قەندیل لێی دەکەی؟
تۆ درۆزنی وەک هەموو گوی لەمستانێکی نیزام و بە بەهانەی دەترسم و ئەم جۆرەشتانە لە خەفادا قسەدەکەی، ئەگەر هێزی ڕاستگۆیی هەیە و لە غم و نیگەرانی مێژووی نەتەوەی کوردی لە خەفا وەرە دەرێ و ڕاستیەکانی مێژوو ئاشکراکە، جا ئەوسا دەبینی خەڵکانی کورد چون حۆرمەت و رێزەت لێ دەگرێت.
بەڵام روونە کە مەئمورییەتی تۆ ئەوەندەیە، ئەویش شێواندن و گێکەشێوینی لە خەفادا، ئاغا و دەستوردەر ئەوەندی ئیجازە پێ داوەی؟
باسی بەڵگە و دوکۆمێنت کردووە، مەلایەکی بێناو تۆ دەبێ هەڵاوار و جیاوازی نێوان تۆمەت هەڵبەستن و درۆو کردنی بی ئەساس لەلایەک و نیشاندانی بەڵگە لەلایەکەی دیکە بزانی.
ئەوەی تۆی ترسنوک بەناوی بەڵگە باسی لێی دەکەی و لە دواهەمین قسەکانەت ئاماژەت پێکردون قسەی بێ ئەساس و بێ هۆدەیان پێ دەڵێێن نە بەڵگە، بەڵگە شتێکی تۆمارگراو و نوسراوەویەکە نە ک قسەکردنی بێ بنەما.
من ئامۆژگاریت دەکەم بە ئاغاکانەت بڵێی ئەگەر بەڵگەیەک یان نووسراوەیەک یاخۆد شتێکی تۆمار کراویان لەسەر ئەو رووداوانە بەدەستەوە ئاشکرای کەن بەڵکوو حاڵی بێ و تێ بگەی مانای بەڵگە و دوکۆمێنت چێیە؟ ئەگینا تۆش وەک عیرفان قانعی فەردەکانەت بەسەر دێت و بەدرۆت دەخرێتەوە.
بچوو سەردانی مەڵپەڕەکان بکە و ئەوبابەتە بخوێنەوە " عیرفان قانعی فەرد؛ غەدرێک لە مێژووی و نەهجی ئەکادیمی، دکتۆر اندیدوس غالب کوردەڕەشید" ئەوسا دەزانی تۆ گۆی لەمستانی چ کەسانێکی.
ئەگەر بەوەش رازی نابێ سەرەنج بدە ئەو بابەتی " ئاشکراکردنی چەند ڕاستیەک لەسەر کەماڵ پۆرکەریم" نوسراوەی سادەق مەهابادی، ئەوکاتە دەزانی و لە خۆت حاڵی دەبێ بۆ و لەبەر چ لە خەفادا و خۆت ئاشکرا ناکەی؟
کاکی برا "مەلایەکی بێناو" زەمانی ئەوەی نەماوە لە ژێر عەبای بێ ناوی و نەبوونی ناسنامە فڕوفێل و درۆ لە گەڵ خەڵک بکەی، لەوانە بەتوانی لەگەل خۆت درۆ بکەی بڵام لەگەڵ مێژوو و خەڵک درۆهەڵبەستن و فڕوفێل جێگەوڕیگەی نەماوە،" شەقاوی درۆیان کورتە"
کاکی برا "مەلایەکی بێناو"، لە خەڵک ڕاکردن و خۆشاردنەوەو حاشکردن لە ڕاستیەکان وەرە دەرەوە و چیتر خزمەتی بەرژەوەندیەکانی دوژمنانی کورد مەکە و ئەگەر ڕاست دەکەی و بە غم و بەپەڕۆشی خەباتی جووڵانە ٤٠ ساڵی کوردی و لەو باوەڕدای سیمبۆلەکانی کورد خیانەتیان کردوە بۆ رەزای خوێنی شەهیدانی کورد خۆت ئاشکراکەو ئەوسا دبیی بە سمبۆڵێکی ناوسراو خاوەن ڕێز تاکوو "مەلایەکی بێناو" خزمەتکاری دوژمن.
ئەگەر ئەوکارەت کرد، تۆ پێداگری ڕاستیەکانی مێژووی ٤٠ساڵی رابردوو خەباتی جووڵانەوە نەتەوەی کوردی و لاپەرەیەکی نوێ بەنرخی مێژووی نەتەوەک بە سەر بڵیندی تۆمارکردوە.
ئەگەر ئەو کارە نەکەی مانای ئەوەیە تۆش وەک عیرفانی قانعی فەردەکان و هتد گۆی لەمەستان و بەکڕیگیراوی کۆماری هەڵبەستنی درۆ و ماموەستای فڕوفێلی.
رێکەوەتی ٢٨/٠٨/٢٠١٠
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان