<

ڕاویژكارێكى كۆسرەت ڕەسوڵ بناسن

16/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ڕاستە پیاوە گەورەكان واتا لێپرسراوان لەبەر سەرقاڵى بەكارەكانیان و نەشارەزاییان لەهەموو بوارێكاپێویستیان بەڕاوێژكار هەیەوپێویستە لەزۆربوارا ڕاوێژكاریان هەبێ ئەم دیاردەیەلەهەموو جیهان بڵاوە وكارێكى ئاسایى یە......
بەڵام لەكوردستانالێپرسراوانى ئێمە ڕاستە ڕاوێژكاریان هەیە بەڵام پێچەوانەى جیهان چونكەڕاوێژكاریان هەیەو گوێ لەڕاوێژیان ناگرن وەبەشى دووەم لەڕاوێژكاران كەسى جاهیل وماستاوچى ونەشارەزا لەو بوارەى بۆى دانراوە تەنها بۆئیمتیازات و وەلائى شەخسى دانراون واتا ڕاوێژكارن بۆتێكدان نەك بۆڕاستەڕێى كارەكان ...
لەمانەش كۆسرەت ڕەسوڵ ئەمانەى كردوونى بەڕاوێژكار وپرسیان پێدەكات ئیلڵا ماشاالڵاى دەوێت ....
ئەوەتا لەزارى یەكێك لە ڕاوێژكارەكانى بەناوى فەیسەل عباس كەڕۆژانە گوێ بیستى دەبین ودەلێ لەهەولێر كاك كۆسرەت بۆكارى ڕێكخستن ومەڵبەندى هەولێربێ پرسى من بڕیار نادات و زوو زوو بەدوام دەنێرێ ودەڵێت چى بكەین باشە .. منیش ڕێگاى بۆدادەنێم و تا لەم ماوانەى دوایى بەدواى دا ناردووم منیش چووم لەوانە سیدشۆرش ونقیب عوسمانیش لەوێبوون بۆتەشكیلات و ڕێكخستنەوەى مەڵبەند ناردبووى منیش ڕێگاى دروستم داناو ئەم دووبرادەرەش پشتوانم بوون ... بۆزانین فەیسەڵ عەباسى ڕاوێژكار كەسێكى نەخوێندەوارو بێ شەخسیەت و نەشارەزا لەبوارى ڕێكخستن وتێكڕاى كارى سیاسى.. لەژیانى نەیتوانیوە كۆبوونەوە بەچەند كەسێك بكات ولەكاتى كۆبوونەوە بیانوویەك دەدۆزێتەوە و ڕادەكات .. بەڵام شارەزایە لە بەستنى بۆینباغ و كۆتربازى بەڕاستى كەدەچێتە ماڵەكەى شەرم دەكەى بلێ ى جێگرى مەڵبەند چونكەتەنها باسى كۆترو دەعوەتى لەسەر زارە نەك كارى حزبى و زۆر قسەى ترى لەسەرماوە نازانم تاكەى كۆسرەت ڕەسوڵ خۆى بچوك دەكاتەوە بەم پیاوە بوودەڵانە ....

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان