بروانامەى ماستەر لە (معهد البحوپ والدراسات العربيه) بە چوار جار سەفركردن بۆ میسر وەردەگیریت
07/11/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەوەى لیرَەدا ئەمەوێت بیڵیم قسە كردن نیە لەسەر تواناى زانستی هیچ خویندكارێ و كەمكردنەوە تواناى زانستی هیچ زانكۆ و پەیمانگایەكى باەور بیكَراوى جیهانی ، من زۆر زانیاریم لەسەر ئەو پەیمانگایە نیە ئایا یەكێكە لە پەیمانگا باوەر بیكراوەكان جیهان یان باوەربێكراوە لەلایەن وەزارەتی خویندنی باڵاى هەریمەوە ئەوەیان وەكو كیشەیەك بەجێ دەهێلم بۆ وەزارەتى خوێندنى بالا. بەلام قسەى من لەسەر هەندێك لەو خوێندكارە كوردانیە كە (معهد البحوپ والدراسات العربیە) دەخوێنن لەسەر چونێەتى وەرگرتنیان و چونیەتى بەردەوام بونیان لەكاتی كۆرسەكاندا تارادەیەكیش كاتى نوسینی تویژینەوە زانستیەكایان ، ئەگەر بەراوردێكى بكەیت بەخویندنی ماستەر لە كوردستان یان هەر زانكۆیەكى حكومى لە هەر ولاتێكى جیهان ، ئەوا ئەو پەیمانگایە بەپی خوێندى ئەو خوێندكارانە بیت ؟ هیچ مەرجێكى زانستی تیا نیە . من ئەم نوسینەم لە خۆرا نە نوسیوە بەبی زانیاریش ئەو مافە نادەمە خوم كە شتێكى گاڵتە ئامیز بنوسم لەسەر خوێندن كەبیرۆزترین شتە ، بەڵام بۆ ئەوەى زانست و زانیارى و بەدەستهینانی بروانە لە لوتكەى بەرزى خویدا بمینیتەوە ، رەوشی خویندن بەرەو هەڵدیر نەچێت ، وە ناوەندە ئەكادیمبەكان بتوانی كادرى كارامە دروست بكات پێویستە وەزارەتى خویندنى بالا لێ بێچینەوەیەك بكات لەكەل ئەو كەسانەى كە لەدەرەوە دەخوێنن بە تایبەت ئەم پەیمانگایە و زانكۆكانی ئۆكرانیا.
من خوم خوێندكاریكى خویندى باڵام لە یەكێك لە زانكۆكانی كوردستان ئەم نوسینەشم ئیرەى بردن نیە بەهیج خویندكارى كە لەدەرەوەى هەرێم بخوینى ، چونكە هەموو مەرجێكى چوونە دەرەوەم هەیە بەلام زۆرێك لەو خوێندكارنە كە لەو پەیمانگایە دەخوین دوور و نزیك ئەیانناسم هەنێك لەم زانیاریانە كە لەم نوسینە ئەیخەمە روو لەدەمى خویانەوە وەرگیراوە كە لە شوینى تایبەتیدا باسیان كردوە ، بۆیە ئەمەویت هەندێك شتى زور ڕوون لەسەر ئەو خویندكارە كوردانە كە لەو پەیمانگان و چونیەتى خویندنیان بەخاڵ دیلری بكەم :
1- وەرگرتنی خویندكار لە زانكۆكانی هەریم لەرووى كۆ نمرەوە ئەبێت لە (70) كەمتر نەبیت بۆ كۆلیژە ئەدەبیەكان بەلام لەو پەیمانگایە (65)
2- هیچ خالیكى تیا نیە بۆ رەچاو كردنى تەمەن لەگەل توانستى ئینگلیزى و كۆمبیتەر .
3- دوو جۆر لە خویندن هەیە لەو پەمانگایە جورى یەكەم : (الانتساب) كە خویندكار تەنها بۆ تاقی كردنەوە دەچیت .كە باوەربیكراو نیە هەندیك لە خویندكارە كوردەكان لەم جورەدا دریژەیان داوە بەخویندن . جۆری دووەم (الانتڤام) كە دەبیت خویندكار لەسەرەتاى دەستپێكردنی خوێندنەوە ئامادە بیت تاكو كوتاى كۆرسەكە : بەڵام (هەندێك لە خوێندكارە كوردەكان بە پارە و بەرێك كەوتن لەكەل ماموستاو فەرمانبەرەكان تەنها لەكاتى تاقی كردنەوەكاندا ئەرۆن بۆ تاقی كردنەوە بەبی ئەوەى ئامادەبن لەیەك محاڤرە یان چەند مانگیك دواى دەست پیكردنی كورسەكان دەچن .
4- زۆرێك لو خوێندكارنە كادرى خیزبێكى دیاریكراون ، ئەوانەى كە هیچ مەرجێكى وەرگرتنایان نیە لە ناوخۆى كوردستان .
5- زۆریك لەو خویندكارانە ئەوەنەى لە كوردستانن ئەوەندە لە میسر نین لەكاتى خویندنەكانیاندا .
لەكۆتاى ئەم نوسینەدا دەلێم من ئامادەم بۆ وەڵام دانەوەى هەر خویندكارى لەو خویندكارانەى لەو پەیمانگایە دەخوینن ئەگەر پییان وابێت من سنورى ئاكارى رۆژنامەوانیم بەزاندوە یان زانیاریەكانم دروستكراوە ، ئەگەر هەر كەسیك وەڵامی هەبوو لەسەر نا دروستى ئەو زانیاریانە ئەو من بە نمونەى رۆنترو بەدیارى كردنی هەندیك لەو خویندكارانە بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆ ، ئامادەیم تیایە بۆ وەڵام دانەوەى .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























