بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان
03/10/2010, 12:00 (GMT+1)
یاداشتنامه
رۆژی 23-9-2010، له ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی)، به‌رێز (ئارا ئیبراهیم) راپۆرێك نووسیوه له ژێر ناونیشانی: (به ملیۆنان دیناری مووچه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌چێته گیرفانی پارتی‌و یه‌كێتی یه‌وه).
ئێمه كۆمه‌لێك له پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی شیوعی کوردستان، ده‌مانه‌وێت له رێگای ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌وه ئه‌وه ئاشکرابکه‌ین، که (حزبی شیوعی کوردستان)یش ئه‌م ئیشه ئه‌کات، ته‌نانه‌ت له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانیش مانگانه پاره وه‌رئه‌گرێت، هه‌ندێ جاریش زۆرتر له‌وه‌ی که له راپۆرته‌که هاتوه. به‌م کاره‌یش (کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حزبی شیوعی کوردستان) هه‌ڵئه‌ستێت، که با‌ره‌گا‌که‌ی له سلێمانیه. ئه‌مانه‌ش هه‌مان بیانو به‌کارده‌ینن، که گوایه ((ئه‌م پاره‌دانه ئیلزامی‌نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یده‌یت ئیشت بۆناکه‌ین))! ئه‌مه‌ش بێگومان پێچه‌وانه‌ی پرۆگرامی کۆمه‌ڵه‌که‌یه، که ئیش‌کردن بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بنچینه‌یه‌تی‌و ئه‌م ئه‌رکه‌ش نه‌به‌ستراوه به پاره وه‌رگرتن.
ئێمه هیچ هه‌وڵێكی جیدی سه‌رکردایه‌تی (حزبی شیوعی کوردستان)و (کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان) مان نه‌بینیوه بۆ چاره‌سه‌رکردن‌و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازێیه زۆره، که له هه‌مو روویه‌که‌وه نێوان مافه‌كانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حزبی شیوعی‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمان كوردستان) هه‌یه، بۆیه داوا له حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌که‌ین، به‌شێوه‌یه‌کی دامه‌زراوی‌و پرۆفێشۆناڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی هه‌موو پارته‌کان بکات، چ له‌رووی چاره‌سه‌رکردن‌و نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازێیه له وه‌رگرتنی مافه‌کانیاندا‌و چ له‌رووی مامه‌ڵه‌کردنی راسته‌وخۆیش له‌گه‌ڵیاندا، بۆ رێگا برین له به‌کارهێنانی رۆڵی کۆمه‌ڵه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نا درووست.
كۆمه‌لێك له پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبی شیوعی کوردستان
سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















