سیداد بارزانی تۆ ئاگاداری عیرفان بارزانی بەناوی تۆوە قسە دەكات، دەڵێت سیداد پێی گوتم تۆ سكرتێری یەكێتی قوتابیانی داهاتووی
10/01/2010, 12:00 (GMT+1)
11/2 یەكێتی قوتابیانی كوردستان، 13ەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت بۆ ئەوەی سكرتێرێكی نوێ بۆ یەكێتی قوتبیانی كوردستان هەڵبژێرن، دیارە چەند كەسێك منافەسەی یەكترن بۆ وەرگرتنی پۆستی سكرتێر، لەوانە كاروان محەمەد سابیر و عیرفان عەزیز بارزانی.
ئەوەی من دەمەوێت قسەی لەسەر بكەم عیرفان عەزیز بارزانی،یە كە ئەوەیش پێویست ناكات لایەنی ئەخلاقی ئەمە باسكەم، چونكە هەموو كەس دەزانێت عیرفان چ دەورێكی باڵای هەیە لەهەڵخەڵاتاندنی كچان و بردنیان بۆ ئاغاكانی خۆی .
دیارە لەم كاندیدنانە هەریەكە و هەوڵدەدات بۆ خۆی ببێت بەسكرتێر، ئەوەی لەتوانای دابێت بۆ ئەوەی خۆی دەربچێت دەیخاتە گەڕ، عیرفانیش یەكێكە لەو پاڵیوراوانە كە كێبڕكێ دەكات بۆ پۆستی سكرتێری یەكێتی قوتابیان، عیرفان مۆنیكایەكی هەیە بەهۆی سازكردنی شەوە سوورەكان بۆ بەرپرسەكان دەستی كەوتووە و دەیەوێت مۆنیكایەكەی بفرۆشێت و پارەكەی بدات بە ئەندامانی یەكێتی قوتابیان بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەن، لەشوێنێكی تریش گوتی بووی من بارزانیم كەس پێویست ناكات خۆی ماندوو بكات پۆستی سكرتێری هەر بۆمنە، چونكە سیداد بارزانی پێی گوتووم تۆ سكرتێری داهاتووی یەكێتی قوتابیانی كوردستانی، جا نازانم سیدا بارزانی ئاگادارە یان عیرفان بەناوی ئەوەوە قسە دەكات.
لەكۆتایدا دەڵێم قوربەسەر ئەم رێكخراوەی كە لەلایەن مستەفا بارزانیەوە دامەزرا ئێستا دەیەوێت عیرفان ببێت بەسكرتێری، دڵنیام ئەگەر مستەفا بارزانی بمابایە نەك عیرفان زۆر كەسی تری هاوشێوەی عیرفان نەیدەهێشت ببن بە كارگوزارێكیش لەم رێكخراوە، لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزم بۆ كارگوزار.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























