<

بەپەلە گەورەترین كێشەو ململانێ لەناو لەشكرى پارتى و دەزگاى هەواڵگرى پێشمەرگەدایە...

04/05/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەگەر چى تائێستا كێشەو ئاڵۆزى لەنێوان یەكەكانى سەربە (فلك) واتە فەرماندەى لەشكرى كوردستانى پارتی دایە تائێستا ئەویەكانە وەكوپێویست ڕێك نەخراون وبەشاراوەى ماوەتەوەو بەڕواڵەت وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگە و بەشەكان ولیواو فەوجەكانى یەكیگرتووە و هەردولا واتە پارتی و یەكێتى میلاكى خۆیان هەیە بەناو وەزیرى پێشمەرگە شێخ جعفر ناتوانێت تەنهایەك پێشمەرگەى پارتى بگوازێتەوە .
یاخود لێپرسینەوەى لەگەڵدابكات و بەپێچەوانەوەش جێگرى وەزیرى پێشمەرگە بەهەمان شێوە  لەدەركردنى بڕیارو فەرمانەكانیشدا هەركام لەوەزیرو بریكار واژوو لەسەر میلاكى خۆیان دەكەن وەئەمەش ڕەنگى داوەتەوە بۆخوارەوەش بەهەمان شێوە
تابلۆى ئۆتومبیلە سەربازیەكانى فلك و ه.پ.ك  بەناوكراون بەتابلۆى وەزارەتى پێشمەرگە وتائێستاش  لەهەندێشوێن نەكراون.
لەڕوى مووچە و پێداویستى وئالیاتى سەربازى زەوى تا ئاسمان جیاوازى ونابەرامبەرى تێدایە وە هەندێ جار لەوتەى پێشمەرگە دێرینەكانى پارتیدا خۆیان وەكو ئارتەشەكەى پاش انقلابى اسلامى ایران دێتە بەرچاو سوپاى پازداران پڕچەك و جبەخانەدا گۆشەگیركرابون .لەگشت فەرماندەیو یەكەكانى فلكى پارتى دائێستادەنگى ناڕەزاى وگلەى وگازندە دەبیسترێت بەڵام لەترسى موچەو نانبڕین كەسناتوانێ دەنگ هەڵبڕێ لەبەرئەوەى وەكو پیشەى هەمیشەییان پارتی و بەرپرسانى ڕەخنەى بەرامبەریان پێ قبوڵناكرێ بەحوكمى ئەوەى خۆم لەسنورى فەرماندەى سلێمانى ئەركو واجبم هەیە ئەم كێشانە زیاتر بەرچاودەكەون بەتایبەت لەنێوان بەرپرسانى فەرماندەیى و لاوازى بەرپرسى یەكەمى ئەم فەرماندەییە كە(ملاعلى زمناكۆیە) كەتەنانەت دەسەڵاتى بەسەر خێزانەكەیو ماڵومنداڵەكەى خۆشیانییە چ باس ئەوەى كەبەرپرسی یەكەیەكى سەربازى بێت.لەم فەرماندەییەدا بەمیزاجى شەخسى كاردەكرێت و ناعەدالەتیو نایەكسانى هەیە ولەئاست هەقوڕاستیدا تەشەنوجاتیان بۆ دروست دەبێت.
ئاگادارنین لەوەى كە زەمەن گۆراوەو تەكنەلۆژیاو پێشكەوتن ناكرێت بەئەقڵیەتى كۆنو سەردەمى شاخ پڕبكرێتەوە .
شۆڕشێك بەڕێوەیە بەڵام ئەمجارەیان شۆڕشى پێشمەرگەى شاخ وكوراِنى ڕۆژى تەنگانە دژى زوڵم وناعەدالەتیو نایەكسانى وپاشماوەكانى بەعس وكوڕەكانیان لەناو پارتى داو هەردەم چاوەڕوانى تەقینەوەى لێ دەكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان