ئه‌فسه‌رێکی ئاسایشی پارتی به ده‌مانچه‌وه په‌لاماری هاووڵاتێك ده‌دات
10/08/2010, 12:00 (GMT+1)
ڕۆژی هه‌ینی 6/8/2010 ئه‌فسه‌رێکی ئاسایشی که‌رکووك به ناوی ئه‌نوه‌ری قاله هه‌له وه له سلێمانی له گه‌ڵ سه‌یاره‌ی هاووڵاتێیه‌ك ده‌عم ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خه‌تای ئه‌فسه‌ره‌که ده‌بێت، به ده‌مانچه‌وه په‌لاماری ئه‌و هاووڵاتییه ده‌دات و به لێدان و شه‌ق و شه‌پازله سووکایه‌تی به‌و هاووڵاتییه ده‌کات و جله‌کانی به‌ری ده‌دڕیت. هه‌رچه‌نده ئه‌و هاووڵاتییه که ناوی محه‌مه‌ده زۆر ده‌پاڕێته‌وه له ئه‌فسه‌ره‌که و پێی ده‌ڵێت که ئه‌وه ئاماده‌یه سه‌یاره‌که‌ی بۆ چاك بکاته‌وه، به‌ڵام جه‌نابی ئه‌فسه‌ر که سه‌رخۆش ده‌بێت هه‌ر له سووکایه‌تی ناکه‌وێت، سه‌رو ده‌م وچاوی محه‌مه‌د خوێناوی ده‌کات. محه‌مه‌د به ناچاری سه‌یاره‌که‌ی به جێده‌هێڵێت و هه‌ڵدێت. قوڕبه‌سه‌ر خه‌ڵکی که‌رکووك که ئه‌مانه ئاسایشیان ده‌پارێزن.
له‌گه‌ڵ ڕیزمدا
كامه‌ران هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















