جەلال، باوەڕی بە فۆرم پڕكردنەوەی خۆپاڵاوتن نی یە
27/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو ئەندام سەركردایەتی یەی هاوڕێم كە شەوی 27-5ماوەی سەعاتێ پێكەوە گفتوگۆمان كرد ئەو زانیاریانەی دامێ كە بنەماڵەی مام جەلال باوەڕیان بەو فۆڕم پڕكردنەوەیە نی یەو مەبەستیشیان بۆ ئەوەیە بزانن كێن ئەوانەی كە دەیانەوێت ببنە ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و لەنێو كۆنگرەشدا ئەو بڕیارە بەدەستی مام جەلال خۆی هەڵدەوەشێتەوە و دەرگای خۆپاڵاوتن دەكاتەوە بۆ هەموان و كەسیش ناتوانێت بەری بگرێ چونكە تائێستا یەك كەس لەبنەماڵەی جەلال بە جەلال/یشەوە فۆرمیان پڕنەكردووتەوە، تەنانەت هێرۆ بە مەلا بەختیار، ی وتووە كە ئەم شتە بێ مانایە چی یە دروستكراوە، من لەرۆژی كۆنگرەدا خۆم دەپاڵیوم بابزانم كەستان دەتوانن رێگری بكەن، ئەویش لەوەڵامدا وتویەتی جا تۆ خوشكی گەورەی هەمووانی، بۆت هەیە كۆنگرەش هەڵوەشێنیتەوە.
هاوڕێكەی سەركردایەتیم وتی: یەكێتی تا كۆبوونەوەی ئێوارەی 26-5 چەندین كۆبوونەوەی كرد تا بیر لەوە بكاتەوە كە كۆنگرە دواخات و بڕیارواش بوو دواكەوێت بەڵام لەكۆبوونەوەی ئەو ئێوارەیەی مەكتەبی سیاسی جەلال بێ گەڕانەوە بۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێی لەسەر ئەوە دادەگرت كە 1-6 دەبێت كۆنگرە بكرێ و لەدوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە هەریەك لەكۆسرەت و بەرهەم دەهێڵێتەوەو پێیان دەڵێ كە هەردووكتان بەبێ خۆپاڵاوتن دەخەمەوە كۆمیتەی سەركردایەتی و پێشنیازم وایە كاك عومەر فەتاح و كاك مەلا بەختیار و كاك ئەرسەلانیش داوا بكەمەوە بەبێ خۆپاڵاوتن بگەڕێنەوە كۆمیتەی سەركردایەتی، ئەوانیش پێیان وتووە تۆ خۆت چۆن بەچاك دەزانیت وایلێبكە.
ئالێرەوە دەردەكەوێت كە ئەو پرۆگرام و پەیڕەو دەیان پێشنیاز و پڕكردنەوەی فۆرمە كە كراوە لەرۆژانی كۆنگرەدا دەخرێنە تەنەكەی خۆڵەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















