بەراوردێک لە نێوان بنەمالەی شەهید سەردەشت و یەکگرتوی ئیسلامی و ڕێکەوتنە نەهێنیەکەی لەگەل پارتی
08/10/2010, 12:00 (GMT+1)
دوایی شەهیدکردنی سەردەشت عسمانی رۆزنامەنوس ، پارتی و بنەمالەی بارزانی هەموو توانایەکیان خستە گەر بۆئەوەی لە ڕیگایی ترس و تۆقاندن دەست بەرداری خوێنی کوڕەکەیان بن بەلام ئەوان سەربەرزانە رووبەرووی فشارەکانی بنەماڵە بونەوە. بنەمالە خێلکیەکەی بارزانی کە زانیان فشارو ترس و تۆقاندن دادیان نادا بەرامبەر شێرە کورەکانی هەولێر، ئەوسا هەلسان لە رێگایی سەروەت و سامان و پارەیەکی زۆر خەیالیان خستەبەر دەمی ئەو بنەمالە قارەمانە بۆ ئەوەی کپ و بێ دەنگیان بکەن ، بەلام خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی قەلەم هەموو هەولیکی بنەمالەی بارزانی پوچەل کردەوە ووتیان ئەم کارەساتە بەتەنیا کارەساتی ئێمە نیە بەلکو هی هەموو کوردێکی ئازادی خوازە، بۆیە نە بەمالی دونیا و نە ترس و تۆقاندن چۆکیان بۆ بنەمالەی بارزانی دانەداو قەزیەکەیان نەفرۆشت. بەڵام سەیر کەن حیزبێکی ئیسڵامی پارە پەرست کەن چۆن خوێنی ئەندامەکانی بەناحەق ڕژاوی بادینان بە سئ ملیۆن دۆلاری دزراوی خەلکی کوردستان ئەفرۆشێت، لە جیاتی ئەوەی بکوژەکانیان بباتە بەردەم دادگا بۆ ئەوەی بە سزای خۆێان بگەن، بۆ ئەوەی بنەمالەی بارزانی جارێکی تر جورئەتی ئەوە نەکەن کەسێکی تر وک تاک یان بەکومەڵ بکوژن و خوێنی ڕۆلەکانی کورد بە هەدەرو بە ناحەق بڕێژن. بەم هەلوێستەی یەکگرتوو وە ریکەوتنە نەهێنەکەی زیاتر شەرعیەت بە بنەمالەی بارزانی ئەدا کەوا باکیان بە کوشتنی خەلک و ئەندامی حیزبەکان و ئازادی خوازو نوسەرو رۆژنەمەنوسەکان نەبێت وەک ئەوەی یەکیەتی شەرعیەتی دا لە کوشتنی ئەندام و لایەنگرانی خۆی لە بادینان بە دەستی پارتی، هەرکاتێک یەکێکیان تیرۆر کرد یان خۆیی بێ دەنگکردنی لەخوێنی یان وەرگرتنی سەروەتو سامان لە جیاتی، بەم کارە قێزەونەی یەکگرتو ئەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتیەکی میژویی ،چونکە ئەیکاتە نەریتێک و ئەی سەپێنی بەسەر کۆمەلگەی کوردی. هەروها بەم رێکەوتنە نەهێنیە یکگرتو لەگەل پارتی لە بەرنامەی خواو ئیسلامی لادا چونکە ئیسلام ئەلێت (هەر کەسێک کەسێک بکوژێت بە عەمدەن ئەبێ بکوژرێتەوە) بەلام یکگرتو بەرنامەی خواییفرۆشت بە سێ ملێۆن دۆلاری دزراوی میلەت. تکا لە ئەندامانی یکگرتوو خەلکی کوردستان ئەکەم کە خۆیان نکەنە قوربانی سەرکردە پارە پەرستەکانی یکگرتوی ئیسلامی. یەکگرتو هەموو کای ئیدعایی ئەوە ئەکەن کەوا ئێمە بەرگری لە مافی ئەندامانمانو هەزارانی کورد ئەکەین،کەچی بۆ خۆ دەولەمەندکردن خوێنیان بە سێ ملێون دۆلاری حەرام ئەفرۆشن،خویان سەدان جار ئیدیعای ئەوە ئکەن کەوا ئەم پارەیەی کەوا یەکیەتی و پارتی هەیانە پارەی دزراویی میلەتە، کەچی هەر خۆیان پارەی دووجار حەرام وەرئەگرن، جارێک دزراوی میلەت و جارێکی تریش خوێنی ڕۆلەکانی کوردی بادینان.
ئەمە شەرمەزاریەکی زۆر گەورەیە بۆ حیزبێکی ئیسلامی کە خۆی بە پێشەنگی ئیسلام ئەزانن،هیوادارم لە یکگرتو ئیدیعایی ئەوەش نەکەن کە ئەم پارە حەرامە ئەدەن بە منالە بێ دایک و باوکەکان،تکایە پارەی حەرامیان دەرخوارد مەدەن.
سلاو لە گیانی پاکی شەهیدی قەلەم کاکە سەردەشت و بنەمالە بوێرەکەی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان