به‌رهه‌م ده‌یه‌وێت خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکی کوردستان..مه‌سروریش ده‌ڵێت: ناماقوڵی ده‌کات..
01/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م فه‌رمان و بڕیاره‌ی به‌رهه‌م سالع دیاره له ژیر کاریگه‌ری شه‌قام و ئۆپزسیۆن ده‌رکراوه ، سینارێۆیه‌کی دیکه‌یه که ده‌سه‌ڵات له دژی خه‌ڵکی کوردستان بۆ مه‌به‌ستی خاوکردنه‌وه‌ی جاده‌ی کوردستان به‌کاری ده‌بات.
دکتۆر به‌رهه‌م و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌گه‌ر نه‌توانێ بڕیاری شه‌لاتییه‌کی یه‌کیتی قوتابیانی کوردستانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌لبوه‌شێنێته‌وه که سه‌باره‌ت به راگرتنی خوێندنه له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ، پێمانوانییه کارێکی له‌وجۆره بتوانێت بکات و، خه‌ڵکیش له‌و باوهڕییهدان که بڕیاره‌که‌ی جگه له مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز و هیچی دیکه نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد وتی؛ کاتێ ئه‌و بریاره‌ی به‌رهه‌میان بۆ باسکردبوو ، مه‌سرور ووتبووی: به‌رهه‌م ناماقوڵی کرد ، ده‌ست بۆ بابه‌تی ئاوا ده‌بات.
راست ده‌کات مه‌سرور ، چونکه دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ناماقوڵی ده‌کات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سه‌رێ ره‌ش و سه‌لاحه‌ددین له بنده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی دهربهینیت و بیداته‌وه وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شاره‌وانی که ئه‌وان خاوه‌ندارن.
ئه‌م بڕیاره‌ی که به‌رهه‌م ساڵح ده‌ریکردووه ، بۆ ئیستهلاکی ناوخۆییه و خاپاندنی رای گشتی و خۆڵکردنه چاوی خه‌لکی کوردستانه و هیچی دیکه.

ده‌بێ بووترێت مه‌سعود بارزانی پێش سێ ساڵ باسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رزانه‌ی سه‌ر رێگای هه‌ولێر مه‌سیف کرد و گیڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ،به‌لام نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌مه بکات به‌ڵکو کوڕه‌که‌ی خۆی چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی به‌پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر دورستکرد . مه‌سعود ئه‌گه‌ر که‌سانێکی درۆزن و بێ مۆڕاڵ هه‌بێت له کوردستانا پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ستده‌هێنێ.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















