<

كاندیدە هەولێریەكانی یەكێتی بۆ پەرلەمانی بەغدا بناسن!

24/12/2009, 12:00 (GMT+1)
یەكێتی بە قسەی بەرپرسەكانی بێت، ریفراندۆمی ئەنجامداوە لە ناو خەڵك و ئۆرگانەكانی خۆی بۆ دەستنیشانكردنی پالێوراوەكانی بۆ پەرلەمانی عێراق!! ئەم فەزیحەیانم بە گوێی خۆم لە (سلێمان مستەفا)ی ئەندامی دەزگای هەڵبژاردن بیست لە دیمانەیەكیدا لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان. بۆ بەدرۆ خستنەوەی ئەم زاتە زوڕناژەنە دەڵێم: من نازانم لە سلێمانی و دهۆك چیكراوە؟ بەڵام لە هەولێر لیستێك كرابوو كە كۆمەڵێك خەڵكی باش و خراپ ڕیزبەند كرابوون!! لیستەكە نە ژمارە نە مۆر نە هیچ ناونوسین و شتی تری پێوە بوو بۆ رێگرتن لە ساختەكاری، لەوانەیە ئەوانەی سلێمانیش هەر وا بووبێت. لیستەكە هەركەسێك بیویستایە تەزویری بكات دەیتوانی سەدان دانەی لێ كۆپی بكات بە قازانجی یەكێك لە كاندیدەكان. لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە كە هەندێك كەس كە ناویان لە لیستەكەش نەبوو، كەچی ئێستا ناوەكانیان دراوەتە كۆمسیۆن.

لە زنجیرە ووتارێكدا یەكە یەكەی كاندیدەكانتان پێدەناسێنین و یەكەمیان (خەمان زرار)ە، ئەم زاتە لە لیستەكەی كاك سلێمان باسی دەكا ناوی هەر نەبوو، چونكە پرۆفیشناڵە، ئەی ئەوە نیە پێشتریش ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بووە، دەستەخوشكەكەی عەزیمە بابۆڵییە، موقەڕەبی برادەرانی مەنسولە، پێشەنگی كاندیدەكانی یەكێتییە لە هەولێر و لەسەر خێر دەبێتە نوێنەری ژنانی هەولێر لە پەرلەمانی بەغدا. وەك بڵێی هەولێر ژنێكی شیاو و شایستەی نەبێت بۆ ئەم پۆستە تەنیا ئه‌م ژنه‌ نەبێت؟! یان زەمەن گۆڕاوەو ئێمەمانان موتەخەلیفین؟ (جارانیش لە زەمانی رژێم، هەر موتەخەلیف بووین). بە هەر حاڵ عارەب دەڵێ (موسیبەتو قەومین عیند قەومین فەوائیدو)!

لە ووتاری داهاتوو، كاندیدێكیترتان بۆ ئاوەڕووت دەكەین!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان