جه‌لاد
17/05/2011, 12:00 (GMT+1)
دوێنێ شه‌و له خه‌وما
وڕێنه‌م کرد
رووم کرده ئه‌و جه‌لاده‌ی
ویستی سۆما له چێوما ده‌رکا
دڵ له سینه‌و
ئاو له چاوما وون کا
ووتم ..ئه‌ی جه‌لاده خوێن مژه‌که
هانێ قورگم
گه‌ر ده‌توانی ده‌نگم کپ که
بگره ده‌ستم
گه‌ر ده‌توانی
په‌نجه‌کانم هه‌ڵوه‌رێنه
جه‌رگم
پاره پاره‌و له‌ت و کوت که
خۆ ده‌زانم
هه‌ناسه‌ت له سینه‌ما پێ کپ ناکرێ
شه‌هیدت پێ شه‌هیدو
قه‌ڵه‌مت
له تابووتا پێ راناکشێ
هه‌لێریشم بخنکێنی
سلێمانیت پێ خه‌فه‌و
رانیه‌ت پێ مل که‌چ ناکرێ
گه‌ر ده‌ستم بێ
شه‌رت بێ بت ده‌م له دار
شه‌رت بێ هه‌ڵت واسم
به کاکۆڵی کچانی شار
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























