كەمپینی ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان
15/03/2011, 12:00 (GMT+1)
كەمپینی ئاوڕدانەوەیەك لە هۆرامان
بەیاننامەی ژمارە (1)
ئێمە كۆمەڵێك گەنجی ناوچەی هۆرامانین پاش هەست كردنمان بەو كەموكورتیانەی كە لە ناوچەی هۆراماندا هەن و پشتگوێ خستنی ناوچەكە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەباشمانزانی حكومەتی هەرێم ئاگادار بكەینەوە لەوەی كە خەڵكی ناوچەكە چیتر قبوڵ ناكات فەرامۆش بكرێن و مافیان بخورێت.
بۆیە لەبەر بەرژەوەندی و داواكاری خەڵكی ناوچەكە، بەپێویستمان زانی ئەم داواكاریانەی خوارەوە بخەینە بەر چاوی حكومەتی هەرێم، ئەگەر حكومەتی هەرێمیش بە جیدی بەدەم داواكارییەكانمانەوە نەیەت ئەوا ناچارین رێگای تر بگرینەبەر..
1- لەناوچەی هۆرامان هەموو تابلۆكانی دەزگانی حكومەتی هەرێم بە زمانی هۆرامی بێت.
2-وەزارەتی پەروەردە وانەیەك بە زمانی هۆرامی بۆ ناوچەی هۆرامان دابنێت.
3- كردنەوەی مۆزەخانەیەك لە هۆرامان بۆ پاراستنی كەلەپووری هۆرامی.
4- كردنەوەی دەزگایەكی رۆشنبیری و فەرهەنگی لە ناوچەی هۆرامان.
5-دامەزراندنی چەند كەناڵێكی راگەیاندن كە پێكهاتبێت لە (رادیۆ-رۆژنامە-گۆڤار-تەلەفزیۆنی ناوخۆیی) بە زمانی هۆرامی.
6-ئاوەدانكردنەوەی ناوچەی هۆرامان كە تا ئێستا چەندین گوندی چۆڵ بووەو چەندین گوندیش بەرەو چۆڵ بوون دەچن.
7-گرنگیدان بە سەیرانگاكانی هۆرامان بۆ زیاتر بوژاندنەوەی كەرتی ئابووری لەناوچەكەدا.
8-كردنی مەرزی تەوێڵە بە مەرزێكی نێودەوڵەتی و رەسمی، بۆئەوەی تەواوی دانیشتوانی هۆرامان سود لەو مەرزە وەربگرن.
9-هاوكاریكردنی جوتیاران و باخەوانانی هۆرامان و پەرپێدانی كەرتی كشتوكاڵی لە ناوچەكەدا.
10-ناساندنی قوتابخانەی ئاینیی خانەقای بیارەو تەوێڵە بە رەسمی و دابینكردنی بودجەیەكی دیاریكراو بۆی لەلایەن حكومەتەوە كە تائێستا لە رێگەی خێرخوازانەوە بەڕێوە دەبرێن و هاوكاری دەكرێن.
11-هەست دەكەین كەلتووری هۆرامان فەرامۆش كراوە لەلایەن دەسەڵاتەوە، بۆیە داواكارین كە گرنگی بەو كەلتوورە بدرێت و كار بۆ دەوڵەمەندتر كردن و هێشتنەوەی بكرێت، نەك لە رێی فیستیڤاڵ و سیمینارەوە كە ساڵانە بەشێوەیەكی بێبایەخانە و بۆ بەرژەوەندی حیزبیی دەكرێت.
12- خزمەتكردنی گەنجانی هۆرامان كە تائێستا پشتگوێخراونو دامەزراندنی گەنجان كە سەدان گەنج خوێندنیان تەواو كردووەو لەبەر نەبوونی تەزكیەی حیزبی تائێستا بێكارن و دانەمەزراون.
13- كردنەوەی چەند كارگەیەك لە ناوچەكەدا وەك (كارگەی روبەهەنار- كارگەی لەقتونانی میوەو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان..هتد).
14- جیاكردنەوەی حیزب لە دامودەزگاكانی حكومەت كە بەشێوەیەكی چڕ دەبینرێت، تەنانەت ئەگەر كرێكارێكی پاككەرەوەی شارەوانی بیەوێت بە (عقد) دابمەزرێت پێویستی بە تەزكیەی حیزبیی هەیە.
15- ئەو نەخۆشخانەیەی كە بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراق بەڵێنی دابوو دروستی بكات و لەلایەن (هێرۆ خان)ەوە بەردی بناغەی دانرا لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی 7/3ی 2010 دا.كە تاكو ئێستا هیچ كەس و لایەنێك خۆی ناكات بە خاوەنی ئەو پرۆژەیە، وە دانیشتوانی ناوچەكە تائێستا چاوەڕوانی دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیەن.
14-3-2011
بۆ پەیوەندی كردن
07704636322

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان