<

مەیموون بە خۆی نەبوو سۆریكەشی لێهات، ئاكانیوز وەك نمونە

12/11/2011, 12:00 (GMT+1)




یەكێك لە فاشیل ترین بە ناوی ئاژانسی ، ئاژانس و رادیۆی پەیامنێرە، ئەو ئاژانسەی هیچ مەرجێكی ئاژانسی تێیدا بەر جەستە نابیندرێ چونكە هەموو هەواڵەكانی هەواڵی گەڕم كراوەن و دوای 2 سەعات لە پاش هەموو ئاژانس و دەزگایەكی راگەیاندن بڵاو دەبێتەوە، وێڕای هەموو ئەوانەش بەرپرسی ئێستای كە عەبدولرەزاق عەلی ـ ماستاوچییە، لە ترسی لادانی لە پۆستەكە بەڕێز بە ناوی هەموو بەرپرسانی پارتی و یەكێتیش لە بەر ئەوەی هاوپەیمانی پارتیە دەنێت، لە سەرووی هەموویانەوە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە سەر لە بەیانییەكەی رۆژی 12-11 لە نێو ئاژانسی پەیامنێر ئاهەنگ گێران بووە بە هۆی ئەوەی لە گەڵ دەست بەكاربوونی عەبدولرەزاق عەلی بەلێنی ئەوەی دابوو لە دوای دەركردنی میكائیل ئاژانسی پەیامنێر بە شێوەیەك لێ دەكات كە شان لە شانی ئاژانسی ئاكانیوز بدات، سەرەڕای ئەوەی بەدران ئەحمەد حەبیب پتر لە 450 ملیۆن دیناری عێراقیی بوودجەی هەیە، كەچی پەیامنێر تەنیا 37 ملیۆن دینارە، جا ئاهەنگ گێرانەكەشی لەوە دابوو دوێنێ پەیامنێر لە بابەتێكی لە سەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بڵاو كردۆتەوە دوای چەند كاتژمێرێك ئاكانیوز هەواڵەكەی دزیوە و بلاوی كردۆتەوە، لە نێو ئاهەنگ گێرانەكە عەبدولرەزاق بە برادەرانی راگەیاندووە نەم گوت شان لە شانی بەدران ئەحمەد حەبیب دەدەین.

تێبینیەكی دیكە ئەوەیە ئاژانسی ئاكانیوز خەریكە ئەو متمانەی هەیەتی نامینێ، چونكە لە رۆژێك بەر لە جەژن و لە دووەم رۆژی جەژنیش هەواڵی وای بڵاو كردۆتەوە بە ناوی مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری كوردستان لە سەر ئەوەی تا 3 ساڵی داهاتوو رێژەی گەشتیار بۆ كوردستان بۆ 4 ملیۆن گەشتیار بەرز دەكرێتەوە لە ساڵێكدا، دوای جەژن ئاكانیوز هەمان هەواڵی بڵاو كردۆتەوە ئەمجارە سالەكەی بۆ 4 ساڵ لە جیاتی 3 ساڵ بەرز كردۆتەوە، وای لێهاتووە لە بەر نەبوونی هەواڵ ئاكانیوز هەوالی كۆن گەڕم دەكاتەوە، جا لە بەر ئەوە پەیامنێر بە خۆی نەبوو كەچی هەواڵیشی لێ دەدزن، ئەمەش ئەو قسە نەستقەمان بیر دەخاتەوە بەوەی مەیموون بە خۆی نەبوو سۆریكەشی لێهات.

ئەمەش لینكی هەواڵەكەی ئاژانسی پەیامنێر و ئەوەی دیكەش لینكی هەواڵەكەی ئاكانیوزە، دوایین لینكیش لێدوانی مەولەوییشە كە تەنیا لە هەفتەیەكدا دوو جاری دیكە زانیاری تری راگەیاند بوو.
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=255473

http://www.aknews.com/ku/aknews/3/271877/

http://www.aknews.com/ku/aknews/2/271867
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان