نێچیر گه‌وره دز به هه‌ڵه‌داچوو، پۆلیس ده‌ستی به ڵێکۆڵینهوهکرد..
09/10/2009, 12:00 (GMT+1)

نێچیر گه‌وره مافیا چه‌ند رۆژێک پێش ئیستا دانی به‌وه‌نا که ئه‌گه‌ر تاوانێک کرابێت ئه‌و کردوویه‌تی ، هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد که تاوانه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی ، به‌مه‌ش که‌سی به‌رپرس به‌رامبه‌ر لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پۆلیس، نێچیر گه‌وره مافیا ده‌بێت ، نه‌ک ئاشتی هه‌ورامی گه‌وره کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود.
له راگه‌یاندنه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه، باس له‌وه ده‌که‌ن که متمانه به ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه و هه‌ر بۆیه پرسه‌که به کراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه تا لێکۆڵینه‌وه‌کان ته‌واو ده‌بێت تاوانباران ده‌درێنه دادگایه‌کی عادیلانه.
جه‌لال هه‌ر ماوه‌یه‌ک پیش ئێستا به‌رگری له گه‌وره مافیایه‌کی وه‌کو عومه‌ر فه‌تاح کرد و ئه‌و پاره‌ی که نزیکه‌ی 19 ملیۆن دۆلاره بردوویه‌تی به چه‌ند پاساوێکی لاوازی بێ به‌ها که‌وته به‌رگری کردن له دزییه‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح ، که خه‌ڵکی کوردستان گومانی نییه له‌و دزییه‌ی که بۆ جه‌لال و خانه‌واده‌که‌ی کردووه .عومه‌ر فه‌تاح جگه له‌و 18 ملیۆن دۆلاره زیاتر له 102 ملیۆن دۆلاری دیکه دزیوه که دیسان به‌شێکی بۆ خۆی بردووه و ئه‌وه‌ی دیکه‌شی بۆ جه‌لال. ئه‌م ژماره‌یه له خودی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری حکومه‌تی کارتۆنی پێشوو وه‌رگیراوه.
ئێستاش، نێچیر به مه‌زه‌نده‌ی خۆی کۆتایی به پرسه‌که هاتووه ،هه‌ر بۆیه که‌وته به‌رگریکردن له ئاشتی هه‌ورامی بێ ئه‌وه‌ی بزانێت که تازه به تازه پۆلیسی نه‌رویچی که‌وتۆته لیکۆڵینه‌وه‌ی جددی ، دیاره هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌مان پێدا بوونی چه‌ند سه‌ره‌داوێکی تازه ، بابه‌ته‌که‌ی سه‌ر له‌نوێ ورژاندهوه.
نێچیریش له کۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه‌که ، به پاساوی زۆر لاواز و بێ بنه‌ما که‌وته جوانکردنی رووی قێزه‌وه‌نی حکومه‌ته‌که و ده‌سه‌ڵاته مافیاکه‌ی .. باشه نێچیر بۆ پێینهووتین داهاته‌که بۆ حکومه‌تی هه‌رێم له‌و مامه‌ڵه ساخته‌یه چه‌ندبووه ؟ دواتر جێگری حکومه‌ته‌که‌ی نێچیر له ئاوینه ده‌ڵێت: من ئاگام له هیچ شتێک نییه ، باشه خه‌ڵکی ده‌پرسێت که ئایا ئه‌و حساباته به‌شێکه له داهاتی گشتی ؟ ئه‌گه‌ر وایه ئایا بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له میزانییه‌ی 2008 و 2009 نه‌دیی؟.
پێکهاته و پێناسه‌ی حکومه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، به به‌لگه‌وه بۆ خه‌لکی به‌ده‌رکه‌وت ، که هیچ نییه جگه له کۆمه‌ڵی چه‌ته ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بانکێک ، هه‌ردوو مافیا گه‌وره‌که به هه‌وه‌سی خۆیان لێیدهبهن و خه‌لکی کوردستانیش سه‌یریان ده‌کات.
http://uk.biz.yahoo.com/09102009/323/update-1-norway-police-investigate-dno-share-deals.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















