<

حیزبی شیوعی كوردستان زیاتر لە 190 ملیۆن دینار لەگەرمیان بەناوى ڕێكخراوى كۆمەڵی مەدەنیەوە كۆدەكاتەوە

09/01/2011, 12:00 (GMT+1)
سەرچاوەیەك لە حزبی شوعی بە ساماڵ پۆستى راگەیاند" بەپێی دواین ڕاپۆرتى ڕێكخستنى حزب ئاماژە بە كارو چالاكیەكانى ڕێكخراوەكانى دژە گەندەڵی و گەنجە سەربەخۆكان و ڕێكخراى خێرخوازى گەرمیان و كۆمەڵەى داكۆكى كار لەمافی كەس و كارى ئەنفالكراوەكان،و كۆمەڵەى پەیام كە ئەمانە ڕێكخراو گەلێكن بەناوى كۆمەڵەى مەدەنى و سەر بەخۆوە لەگەرمیان كاردەكەن، كەچی سەرجەمیان سەربە حزبی شوعین و كادران و ئەندامانى حزب سەرپەرەشتى ئەم ڕێكخراوانە دەكات، بەرادەیەك ئەگەر هەر ئەندامێك یان گەنجێك بیەوێت ببێتە نیو ئەو ڕێكخراوانەوە كار بكات ئەگەر شوعی نەبێت ئەوا پەراوێز دەخەن و ناهێڵن لە چۆنێتى ئیش و كارەكان نزیك بێتەوە،بۆ ئەوەى دەستەكەیان كەشف نەبێت،یان ئامانجى كارەكەیان كەشف نەبێت ئەوەیش ئامانجیان نانەوەى بشێویە لە نێو ئەم گەرمیانەدا لەگەڵ كۆكردنەوەى پارەو خۆنزیك كردنەوە لە بەرپرسەباڵاكانى حزب و حكومەت،كە ئەمانە هەموو دورە لەكارو ئەخلاقی كەسانى مەدەنیەوە.
ئەو سەرچاوە ئاماژەى بۆ ئەوەكرد"ئەم ڕێكخراوانە بانێك و دوو هەوان كەس سەریان لەبەردەرناكات،چونكە لەلایەك ئەڵین ئێمە دژە گەندەڵین و كەسانى گەندەڵ ئاشكرادەكەین گەندەڵی بنەبڕ ئەكەین،باشە گەندەڵی چیە پارە خواردن نیە ئەم بەناوى خێر خوازیەوە پارە لە هەرچی بەرپرسی حزبی و حكومی هەیە وەرى ئەگەرن و بانگەشەى ئەوەش دەكەن گوایە حكومەت گەندەڵە،ئەگەر گەندەڵە بۆ پارە لەبەرپرسەكان ئەسێنن بۆ خۆیان گەندەڵ نیە،تا ئێستا ئەوەندە پارەى لەم كەسانە وەرگرتووە،ئەمە جگە لە چەندین ملیۆن دینار تا ئێستا بەنهێنى وەرگیراوە لەبڕی ئاشكرا نەكردنى گەندەڵی وەفرۆشتنى ئەو بەڵگانەى بەدەستى دەكەوێت.
بەپێی زانیاریەكان:
(1) 60 ملیۆین دینار لەماوەى دوو جەژندا لە مەلا بەختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتى وەرگیراوە.
(2) دوو جار ئاهەنگى جەماوەرى بۆ 50 بوك و زاوا لەسەر ئەركى سەرۆكى حكومەتى هەرێم دكتۆر بەهەم ساڵح ڕێكخراوە،كە دەركەوتووە لە نێو ئەو بووك و زاوایانەدا جگە لەوەى كەس و كارى شەهیدى حزبی شوعیى تێدابووە بە كەس و كارى ئەنفال ناوى هەبووە كەسی تێدابووە ژنەكەى دووگیان بووە كەسی تێدابووە دوو ژنەى هێناوە لەو ڕۆژەدا لەسەر ئەركى دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەس ئەو هاوكاریە بیگرێتەوە،كە زیاتر لە 100 ملیۆن دینارى بۆ سەرفكراوە.
(3) زیاتر لە دوو ملیۆن دینار لە حاكم قادر ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتى وەرگیراوە.
(4) زیاتر لە دوو ملیۆن دینار لە مامۆستا بورهان مەحمەد فەرەج ئەندامى پەرلەمانى عێراق وەرگیراوە.
(5) زیاتر لە حەوت ملیۆن دینار لە بودجەى پەرلەمانى كوردستان وەرگیراوە.
(6) زیاتر لە یەك ملیۆن دینار لە عمر فتاح ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتى
(7) زیاتر لە یەك ملیۆن دینار لە عوسمانى حاجى محمود وەزیری ناوخۆی پێشووى حكومەتى هەرێم
(8) زیاتر لە یەك ملیۆن دینار لە بەڕێوەبەرى تەندروستى گەرمیان مانگانە بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرێت.
(9)زیاتر لە یەك ملیۆن دینار لە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بۆ چەند جارێك هەر جارەو بەبیانوى شتێك بڕی 200 هەزار دینارى وەرگیراوە.
(10) زیاتر لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار لە بەڕێوەبەرى چاودێری كۆمەڵایەتى پێشووى گەرمیان،لە بڕی ئاشكرا نەكردنى چەند دۆسیەكى گەندەڵی.
(11) زیاتر لە 10 ملیۆن دینار لە ئەندام پەرلەمانى كوردستان و عێراق.
(12) بڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار دینار لە چنار سەعد عبدوڵا وەزیری پێشووى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان.
(13) زیاتر لە 4 ملیۆن دیناریان لە سندوقی خێرخوازى لەمزگەوت و فەرمانگەكاندا داناوە و پارەیان كۆكردووەتەوەو هەرەشەیان لە فەرمانبەرەكان كردووە كە گوایە ئەگەر هەركێ پارەى تیا نەخات ئەوەلەسەریان دەنووسن.
(14) نزیكەى 1 ملیۆن دینار لە بودجەى قایمقامیەتى قەزاى كەلار وەرگرتووە.
(15)لەلایەك كەسایەتى و دەوڵەمەندەكانى شارى كەلارو گەرمیانەوە زیاتر لە 5 ملیۆن دینار وەرگیراوە
(16) لە كۆمپانیاى ئاسیاسێڵەوە نزیكەى 3 ملیۆن دینار وەرگیراوە.
هەرهەمان سەرچاوە كەكەسێكى زۆر نزیكى رێكخراوەكەیە باسی لەوەكرد"چەند جار خەڵكیان هێناوە بە مەستى ئەوەى كە گوایە هەژارەو لە ئاهەنگى بوك و زاواى بەشداریانكردووە و پارەیان وەرگرتووە.
باسی لەوەشیكرد"هەریەك لە هاورێ تەها و هاورێ سەردار بەشدارى لە چۆنیەتى خەرجكردنى ئەو پارەیەوە و چەند جارێك پارەیان وەرگرتووەو كێشەیان لەناوخۆیاندا بۆیەكترى دروستكردووە.
ئەمە لەلایەكدایە كە ڕێكخراوەكانى یەكێتى نیگەرانن لەوەى كە سەركردەو ئەندامى سەركردایەتى و سیاسیەكانى خۆیان لەبری ئەوەى پارە بە بەرێكخراوەكانى خۆیان بدەن و وەكو چالاكى بۆ كارى رێكخستنەكانى خۆیان بەكارى بهێنن كە چی بە رێكخراوێكى شیوعی دەدەن و ئەوانیش زۆر بە شانازیەوە موزایدە بەسەر ئەو پارەدەكەن.
ئەندامى یەكێك لە ێكخراوەكانى گەرمیانى یەكێتى بۆ ساماڵ پۆستى راگەیاند"لە ئێستا جگە لەوەى رێكخراوەكانى یەكێتى پارەیان پێنادرێت تاوەكو چالاكى پێبكەن لە پاڵ ئەوەشدا برێكى زۆر پارە قەرزارن و بەدەست كێشەى بێ پارەیەوە دەناڵێنن.
وتیشی"ئەوتە ناوەندى رێ:خراوەكانى گەرمیان زیاتر لە 5 ملیۆن دینار قەرزارن و تاوەكو ئێستا كەس خۆی بەخاوەنى ناكات تاوەكو پارەكەیان بۆ بدەنەوە. كۆمەڵەى خوێ،دكارانى كوردستان زیاتر لەیەك ملیۆن زینار قەرزان و لاوانى یەكێتیش زیاتر لە 1 ملیۆن قەرزارن.
ئەمە جگە لەوەى چەندین رێكخراوى یەكێتى بەهۆی بێ بودجەیەوە لەهەڵوەشاندنەوەدان و هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كە هیچ كارو چالاكیەكیان نەماوە.
باسی لەوەشكرد"مەلا بەختیارى كارگێری مەكتەبی سیاسی لەدواى گۆنگرەوە بودجەى رێكخراو مەڵبەندەكانى كەمكردووەتەوە،بەڵام ئەوەتە برى 60 ملیۆن دینارى داوەتە ئەم رێكخراوى خێرخوازى گەرمیان كە هەتا چاویان بە یەك كارى باشی یەكێتیش هەڵنایەت.
جەلال هۆرێنى كە سەرپەرشتیارى رێ:خراوى خێرخوازى گەرمیانە ئەوەى بۆ راگەیاندنەكەكان خستبووەروو"كە لەماوەیەكى نزیكدا بە هاوكارى سەرۆك تاڵەبانى ئاهەنگێكى گەورەى ترى بوك و زاوا رێك دەخەین بۆ كورو كچانى ناوچەى گەرمیان.
هەر لەو بارەیەوە كەسێكى زۆر نزیك لە رێكخراوەكە زانیارى لەسەر ئەو دیاریەى تاڵەبانى بۆ ساماڵ پۆست دا و ووتى"هەر لەئێستا ئەو رێكخراوە خزم و كەسوكارى خۆی و نزیكیانى خۆیان بۆ ئو دیاریە ناو دەنوسن،تاوەكو لەناوخۆیاندا بەشی بكەین و پشكى شێریان بەربكەوێت.
هەر بەپێی زانیاریەكان ئەو ئاهەنگە بە 100 ملیۆن دینار لەسەر ئەركى مام جەلال تیایدا خەرج دەكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان