له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ل مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی ، بڕیاری تیرۆری دا..
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌م کۆبونه‌وه‌دا رای جیاواز و توند له‌لایه‌ن کۆسره‌ت ره‌سول به‌رامبه‌ر بیروبۆجوونهکانی جه‌لال تاڵه‌بانی و کۆیله‌کانی زۆر به جددی ده‌بینرا.بۆیه جه‌لال تاڵه‌بانی دوور له یه‌کده‌نگی و کۆده‌نگی مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی و ، بۆ رازیکردنی مه‌سعود ئیمشه‌و به‌تاقی ته‌نیا و به‌هاوکاری کۆیله‌کانی، بڕیاریدا؛
1- خێمه‌کانی سه‌رای ئازادی بسووتێنریت و به توندی مامه‌ڵه‌یان له ته‌کدا برێت.
2- رادیۆی ده‌نگیش له که‌لار تالان بکرێت
جه‌لال تاڵه‌بانی له رێگای تیرۆریستانی به‌ناو دژه تیرۆر و به هاوکاری چه‌کداره‌کانی مه‌حمود سه‌نگاوی له که‌لار هه‌ردوو بریاریان جێبه‌جێکرد.
ده‌بێ بووترێت هه‌رجارێ جه‌لال تاڵه‌بانی بێته‌وه سلێمانی ، کرده‌یه‌کی توند دژی باره‌گاکانی راگه‌یاندنی ئازاد و خه‌ڵکی سڵیمانی رووده‌دا: له هاتنه‌وه‌ی له جاری پێشوویدا که‌ناڵی نالی سووتێنرا و له خۆپیشاندانه‌کان چه‌ند که‌س شه‌هید و بریندار کرا ، ئیمشه‌ویش باره‌گای رادیۆی "ده‌نگ" له که‌لار تالانکرا و تێکشکێنرا و ، له سلێمانیش خێمه‌ی مانگرتووان له مه‌یدانی ئازادی سووتێنرا.جه‌لال تاڵه‌بانی دوور له ئیراده‌ی مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی ، وه‌ک سه‌رچاوه‌که پێیڕاگه‌یاندین ، له رێگای ده‌زگای زانیاری و مه‌حمود سه‌نگاوی و چه‌کداره‌کانی ئه‌و کاره تیرۆریستیانه بۆ رازیکردنی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامی ده‌دات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















