به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگری سێیه‌می چاودێری کوردۆ ساید ـ چاک
07/12/2009, 12:00 (GMT+1)

پاش به‌خێرهاتن کۆنگره به گۆرانی[ ئه‌نفال]ی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا دیاری قه‌ره‌داغی کرایه‌وه.

پاشان نوێنه‌رانی چه‌ندین حیزب ولایه‌نی کوردستانی له‌دانیمارک وتار و بروسکه‌و نامه‌ی پشتگیریان خوێنده‌وه، هه‌ندێکیشیان په‌یامیان ناردبوو، له‌وانه:
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان
حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان- کۆمیته‌ی دانیمارک
حزبی شیوعی کوردستان - کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دانیمارك
پارتی دیموکراتی کوردستان - ناوچه‌ی دانیمارك
حزبی دیموکراتی کوردستان
پارتی چه‌پی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان "كنك"
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران
سیروان كاوێسی كه‌سایه‌تی سیاسی له نه‌رویج
دیار غه‌ریب سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان
جان كورد نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی سیاسی
كاوه نادر نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی میدیا
كه‌مپینی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی
یه‌كێتی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی كورد
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی په‌یڤ نێت
کۆنگره سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی زیندانیه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و باکور کرد‌و به ته‌رخانکردنی کورسیه‌کی خاڵی بۆ شه‌هید ئیحسانی فه‌تاحیان و ڕازاندنه‌وه‌ی به چهپکهگوڵیک و وێنه‌که‌ی شه‌ره‌فی ئه‌ندامیه‌تی کۆنگره‌ی پێ به‌خشرا.
پاش پشویه‌کی کورت و به‌ڕێکردنی بڕێک له میوانه‌کان کۆنگره دانیشتنیی دوومی خۆی ده‌ستپێکرد ،سه‌ره‌تا ده‌سته‌یه‌ک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره هه‌ڵبژێردرا. به‌دوایدا ڕاپۆرتی کۆمیته‌کان، لیژنه‌کان، نووسینگه‌ی باشوور خوێندرانه‌وه و به سه‌رنج و تێبینی ئاماده‌بوان ده‌وڵه‌مه‌ند کران، له که‌شێکی هاورێیانه و دۆستانه‌دا ده‌وره‌ی نێوان گۆنگره‌ی دووه‌م و سێه‌م گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و هه‌ڵسه‌نگێندرا.
تاوتوێکردنی په‌یره و پرۆگرام، که پێشتر ئاماده‌کاری باشی بۆکرا بوو به‌شیکی دیکه‌ی کۆنگره بوو ، به‌تێر و ته‌سه‌لی گفتووگۆی له‌سه‌رکراو کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری تێدا کرا،به‌جۆرێک که له گه‌ڵ ڕه‌وتی گه‌شه‌کردن و چالاکیه‌کانی ڕیکخراوهکهماندا بگونجێت.
له‌دواڕۆژی کۆنگره‌دا چه‌ندین گروپ له شێوازی ۆرکشۆپ پێکهێنران بۆ کارکردن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی میکانزمی نوی و گونجاو له بواره‌کانی ڕێکخستن ،ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندیه‌کان،دارایی، دادگایی تاوانباران،پرۆژهوپلان و بواری دیکه‌ش.له‌م ڕووه‌وه کۆمه‌ڵێک خاڵی سودمه‌ند پێشنیارکران .شایانی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌م شێوازه نویه له کۆنگره‌کانی چاک دا په‌یره‌و ده‌کریت که بووه مایه‌ی خۆشحالی ئاماده‌بووان.
دوابڕگه هه‌ڵبژاردن بوو که له که‌ش و هه‌وایه‌کی دیموکراتی و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو.سه‌رتا 5 ئه‌ندام بۆ لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون هه‌ڵبژێردران که دوانیان یه‌ده‌ک بوون،پاشان 7 که‌س بۆ ده‌سته‌ی کارگێڕ هه‌لبژێردران، که ئه‌مانه‌ن:
1/ عه‌لی محمود محمد
2/ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
3/ گابار چیای
4/ هیوا ناسیح
5/ نه‌جیبه مه‌حمود
6/ پشتیوان گه‌رمیانی
7/ نه‌وزاد عه‌زیز
ئه‌وه‌ی گرنگه بووترێت ئه‌وه‌یه که به‌شداربوان دڵسۆزانه و به گیانێکی ته‌بایی و دوور له کێشه‌و گرفت،کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوویان ئه‌نجامدا, که له کۆتایدا هه‌مووان خۆشحاڵبوون به ئاکامه‌که‌ی.
کۆنگره‌ی سێیه‌م
چاودێری كوردۆساید-چاك
6/ 12/ 2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















