یه‌که‌م ساتی دیدار
28/01/2014, 12:00 (GMT+1)
یه‌که‌م جار که له ده‌رگام دای ، لێت پرسیم کێم و چیم ده‌وێ
پێم ووتی ئه‌م دڵه شێته‌م هیوای وایه خۆشت بوێ
په‌یمانمان دا تاکو مابین ، دڵ و جه‌سته‌مان هاوسه‌نگ بێ
تا ئامێزی گه‌رمی عه‌شق ، بۆ خه‌مه‌کانمان پارسه‌نگ بێ
به‌ڵام چی له ته‌وێڵم که‌م ، له‌م چاره‌نوسه نوسراوه
خه‌می نامۆیی بۆ من و بۆتۆش چاوه‌ڕوانی ماوه
خۆزگه یه‌که‌م ساتی دیدار ده‌تکردمه به‌نده‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر
تا بوه‌ستاینایه دژی ، ئه‌م نوسراوه‌ی ده‌ستی قه‌ده‌ر
ئێستاش دوای چه‌ند ساڵ دابڕان دیسان له ده‌رگات وه‌ستاوم
هیوام وه‌ڵامی جارانه ، تین بداته‌وه هه‌ناوم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان