دكتۆر رۆژ نورى شاوێس، ماوەى (7) ساڵە، مانگانە (300) ملیۆن دینارى پێشمەرگەكانى دەدزێت، كەدەكاتە (27) بیست و حەوت ملیار دینارى عێراقى
02/04/2010, 12:00 (GMT+1)

پێی گوتەى ملازمێك، لەوەتەى دكتۆر رۆژ، لە ساڵى 2003 ەوە لە بەغدا دەوام دەكات، ناوى هەموو پێشمەرگەكانى خستووەتە سەر وەزارەتى دیفاعى عێراق، بەڵام هەتا ئێستا پێشمەرگەكانى نەیانزانیوەو یەك دیناریان وەرنەگرتووە، واتە لەماوەى ئەو (7) ساڵەدا دكتۆر رۆژ مووچەى پێشمەرگەكانى خواردووە.
پێشمەرگە حیمایەكانى دكتۆر رۆژ، باسی ئەوەشیان كرد كەوا نفوسى تەزویریان بەناوى پارێزگاى سلێمانى بۆ كۆمەڵێك پێشمەرگە دروست كردووەو مووچەى پێوەردەگرن كە نزیكەى (50) نفوسى تەزویر دەبێت.
بەپێی گوتەى ملازمێكى حیمایەى دكتۆر رۆژ، نزیكەى (300) پێشمەرگە دەبن و لە وەزارەتى دیفاعى عێراق مانگانە مووچەكەیان بڕی (1،229،000) یەك ملیۆن و دووسەد و بیست ونۆ هەزار دینارە، كە كۆی گشتى دەكاتە (368،700،000) سێسەد و شەست وهەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار)، بەڵام دكتۆر رۆژ بۆخۆی دەیخوات. هەندێك پێشمەرگە باسیان لەوە كرد كە ئەوە یەكەمجارە بزانن لە بەغداش مووچەیان هەیە، ئەویش بەهۆی لیژنەیەكى وەزارەتى دیفاعى عێراق كە هەموویان عەرەب بوون، ئەو نهێنییەیان زانیوە. هەر بەپێی زانیارى پێشمەرگەكان تەنانەت ئەو پێشمەرگانەشى لە دواى ساڵى 2003 ەوە خانەنشین كراوون هێشتا هەر ناویان لە وەزارەتى دیفاعى عێراق ماوەو مانگانە مووچەكەیان وەردەگیرێت، تەنانەت دوێنێ پێشمەرگە خانەنشینكراوەكانى حیمایەى دكتۆر رۆژ بانگكراوون و مووچەیان پێوەرگرتوون.
هەندێك لە پێشمەرگە حیمایەكانى دكتۆر رۆژ، كە زۆربەیان ماڵیان لە سلێمانى و هەولێرو كەركوكە، هەڕەشەى ئەوەیان كرد ئەگەر ئەمجارە لیژنەكەى وەزارەتى دیفاعى عێراق بێتەوە ئەوا پارەكە وەرناگرن ونهێنییەكە ئاشكرا دەكەن و شكات لە دكتۆر رۆژ دەكەن كەماوەى (7) حەوت ساڵە مووچەكەیان دەدزێت.
لەسەردەمى حكومەتەكەى ئیبراهیم جەعفەرى و نورى مالیكى، دكتۆر روژ نورى شاوێس، جێگرى سەرۆك وەزیرانى عێراقە.
بەپێی گوتەى پێشمەرگەكان هەر پێشمەرگەیەك لەماوەى ئەم (7) حەوت ساڵەدا بڕى (90) نەوەد ملیۆن دینارى خوراوەو دكتۆر رۆژ دزیوێتى.
كۆی مووچەى (300) سێسەد پێشمەرگەكە لە ماوەى ئەم (7) حەوت ساڵەدا، دەكاتە (27) بیست و حەوت ملیار دینار، كە دكتۆر رۆژ دزیوێتى.
بەپێی گوتەى پێشمەرگەكان، دكتۆر رۆژ لە چەند شوێنێك ماڵ و حیمایەى هەیە، لەوانە: لەشارى خەونەكان و پشتەوەى باڵوێزخانەى ئەڵمانیا لە هەولێرو، ماڵێك لە مەسیف و، چەند شووققەیەك لە بەغدا، كەهەر شوێنێك نزیكەى (50) پێشمەرگەى وەكو حیمایە لێیە، هەروەها چەند خانوویەكیشیان لە سلێمانى لەگەڕەكانى سەرچنار و توی مەلیك هەیە كە داوێتى بەكرێ.
سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















