بەڕێز وەزیرى تەندروستى تكایە به هاناى نەخۆشخانەى مناڵبوونى كەلارەوە بگەن!!!
21/01/2013, 12:00 (GMT+1)
بەڕێز وەزیرى تەندروستى حكومەتى هەرێمى كوردستان, هاوڵاتیانى ناوچەى گەرمیان بە گشتى تەنها نەخۆشخانەیەكى مناڵبوونیان هەیە لە كەلار بە ناوى نەخۆشخانەى شەهید شێرەى نەقیب, لێرە و لەوێ دەبیسین كە باجى بە ڕەشوە ئیش و كارەكانى هاوڵاتیان دەكەن و دكتۆرەكان ئەگەر لە عیادەكانەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە نەكرێن هەرگیز ئیشیان بۆ ناكرێت لە لایەن پزیشكەكانەوە و دەرمانى خراپ دەدرێت بە نەخۆش و پزیشكەكان بە باشى تیایدا دەوام ناكەن , ...هتد. تا ئەمرۆ خۆمان كە كارى ڕۆژنامە نووسى دەكەین و بۆ سەر\دانى پزیشك سەردانى نەخۆشخانەكەمان دەكرد.
بەڕێز وەزیرى تەندروستى زۆۆ جار لە كەناڵەكانەوە دەبینین كە بەڕێزت جەخت لە دەوامكردنى فەرمانبەران دەكیتەوە لە كاتژمێرى 8 تا وەكو 1 ی نیوەڕۆ بەڵام ئەوەى خۆم بینیم هەرگیز وا نى یە لەم نەخۆشخانەیە, ئەمڕۆ ڕۆژى : 20/1/2013 لەم نەخۆشخانەیە هاوڵتییەكى زۆر وەستابوون لە بۆ بینینى پزیشك بە مەبەستى چارەسەركردنیان لە ڕاوێژكارى بەیانیان و بە خۆم كاتژمێرم گرت, لە كاژێرى:(9:15) پزیشكێكى موقیم لە جیاى پزیشكە پسپۆرەكە هات و دواى (10) خولەكـ پزیشكەكە شوێنەكەى بە جێهێشت و لە كاتژمێرى (10:05)هاتەوە بو بینینى نەخۆش, بۆیە بە خێرایی یەكى زۆر نەخۆشەكانى بە ڕێخست و دووبارە لە كاتژمێرى (11:00)ى پێش نیوەڕۆ بەشى ڕاوێژكارى بە جێهێشت و نەگەڕایەوە و ئێمەش كە تەنها بۆ سۆنارێك چووین كە گەڕاینەوە بینیمان كەسى لێنى یە, بۆیە ناچاربووین سەردانى عیادەكەى خۆیمان كرد, بەڵام سەیرى ئەوەم بەلاوە بوو كە پرسیم لە كارگوزارێك گوایە پزیشكەكە دەگەڕێتەوە وتى نا بە خوا ئەمە كارى ڕۆژانەیانە و تازە ناگەڕێتەوە!! .. بەڕێز وەزیرى تەندروستى ئایا ئەمە سیستمى تەندروستى نوێیە لە گەرمیان كە پەیڕەو دەكرێت لە پێناو خزمەتكردنى هاوڵاتیان.؟؟! ئایا ئەو هاوڵاتی یەى پارەى نی یە چیبكات بۆ دەستكەوتنى چارەسەرى نەخۆشى یەكەى؟؟!
تكایە بە خۆت ئاوەڕێك لە گەرمیان بدەوە با چیتر هاوڵاتیان زەلیلى دەستى چەند پزیشكیكى هەلپەرست نەبنەوە لە پێناو گیرفانى خۆیان ئامادەن هەموو كردارێك بكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















