30/4/2014 چی پێ گوتین !
16/05/2014, 12:00 (GMT+1)
25/7 و 7/3 و 21/9 و 30/4 چوار ڕۆژن و چوار ساڵیان بەینە كە تێیدا چوار هەڵبژاردن ئەنجام دراوە لە كوردستان و عیراق بۆ زۆر حزب و لایەن گەلێك پەندو وانەى بەخشى زۆران بەخۆداچونەوەیان كرد و وازیان لەو گوتارانە هێنا كە بوە مایەى لاوازى و دوور كەوتنەوەى جەماوەر لێیان باوەشیان بۆ ئازیزان و دلسۆزانى حزبەكانیان كردەوە ولەگەل خەلكى خۆیان ئاشت بوونەوە سەرەنجام بە قازانجى ئەو حزبانە شكایەوە,ئەگەر بمانەوێ شیكردنەوەیەكى بابەتیانە بۆ ئەو چوار هەڵبژاردنە و دەرەنجامەكانى بكەین ئەوا هەر یەكێك لەو هەڵبژاردنانە پەیامێكى زۆر بەهێز بوو بۆ حزبیكى وەكو حزبى شیوعى كوردستان چونكە بۆ یەكەم جار لە مێژوى ئەو حزبە ئەندام و لایەنگران وپێكهاتەكانى ترى لە ڕێگاى دەنگ نەدان بە لیستەكانى حزب بە سەركردایەتى ئەو حزبەى گوت ئیتر بەسە نە بە و سەركردایە تیە نەبەو سیاسەتە سەقەتە ڕازین,,بە ڕاستى زۆر لە دلسۆزانى حزب توشى شۆك بوون لەو ئەنجامە زۆریش گلەیى و ڕەخنە گیرا و زۆر نامەش بەرز كرایەوە گفتو گۆى لابەلا زۆر كراخەون و هیواو ئاواتى زۆریش هەبوون بە گۆڕانكارى و پێداچونەوە بەو سیاسەت و گوتارانەى كە لە زیان زیاتر هیچى بە حزب نە بەخشى,بەلام لە برى ئەوەى برینەكان ساڕێژ بكەن و باوەش بۆ جەماوەرو دلسۆزان بكەنەوە ودەست بە گۆڕانكارى بكەن بەو هەموو برینەوە نەچنە ناو هیچ پڕۆسەیەكى هەڵبژاردن چونكە زیانەكان زیاتر دەبن و برینەكان قووڵتر دەبنەوە كەچى كۆمەڵێك خەڵكى تێكۆشەر و دلسۆز لە حزب دەركران و كۆمەلێك بوختان وتاوانیان خستنە پاڵ بەڵام مێژوو سەلماندى ئەوان خەڵكى تێكۆشەر و ڕاستگۆ بوون بە سەربەرزى لە ماڵەكانى خۆیان دانیشتن شەرمەزاریش هەر بۆ ئەوانە مایەوە كە تیكۆشەران لە سەنگەرى ڕاستەقینەى خۆیان دوور دەكەنەوە, لە 7/3 بە هەمان ئالیەت و هەمان سیاسەت چونەوە پرَۆسەیەكى ترى هەڵبژاردن كە لە هى پێشوتر زۆر گەورەترو قورستربوو نەك هەمان ئەنجام و بەڵكو خراپتریشى لێكەوتەوە !!لەماوەى كەمترلە هەشت مانگ دوو زەبرى گورچك بڕ بەر ئەو حزبە(لە لایەن جەماوەرى خۆى !) كەوت كەچى لە برى پەند وەرگرتن و بە خۆداچونەوە بە هەمان ئالیەتى جاران كۆنگرە بەسترا وحزب كەوتەوە ژێر بارى هەمان سیاسەت و هەمان سەركردایەتى !
هەر حزبیك كاتى دروست دەبێ ئەوا لە پێناو جەماوەر دروست دەبێ چونكە ئەگەر تەنها حزبى ئەندامەكانى خۆى بێت و خەلك لە دەورى ئەندامەكانى نەبێت ئەوا حزب نیە دەكرێ ناوى ترى لێبنرێ ,حزبى شیوعى مێژویەكى پڕ لە خەبات و تیكۆشان و قوربانیدانى هەیە و ڕۆلى هەرە بەرچاوى هەبوە لە هەموو ڕوداوو وەرچەرخانە مێژوییەكان تا ڕدایەك ئەگەر مێژووى هاوچەرخى عێراق وكوردستان بنوسرێتەوە مەحالە ڕۆلى ئەو حزبە پەراوێز بخرێ,ڕاپەڕینى سالى 1991 لە بارو دۆخێك بەرپا بوو كە جیهانى سۆسیالیزم بە گەورە ترین قەیرانى خۆى گوزەرى دەكرد بەڵام حزبى شیوعى جیاواز بوو چونكەئەو مێژووى پڕشنگدارى خۆى بە ڕوبارى خوێن نەخشاندبوو ,سیاسەتیكى ڕوون و هەڵوێستێكى ڕوون و رەنگیكى روونتردەیدەنى ئەو حزبە بوو لە ناو جەماوەر هەر بۆیەش خەلك بە دەیان هەزار لە ڕۆلە كانى خۆى پێشكەش كرد هیچ شارێك نەبوو بە دەیان بارەگاى لێنەكریتەوەو دڵسۆزترین خەڵكى لێكۆنەبیتەوە كە بە ڕاستى بوە جێگاى سەرسورمانى دۆست و ناحەزانیش ,كەواتە ئەو حزبە هەموو ئەو كایەیەى هەیە كە ببێتە هەوێنى خەبات و تیكۆشانى, مێژویەكى پڕشنگدار,جەماوەر,كادێرى دڵسۆز,ئەى دەبێ نهێنى چیبێ سەركردایەتى ئەو حزبە بە پێچەوانەى ئاڕاستە هەنگاو دەنێ !!بۆ دەبێ حزب بەبەر چاوان خوێنى لە جەستەى بچۆڕێ و چارەسەریش هەبێ بەڵام بەلایدا گوزەریش نەكەین ! تۆ بڵێى جێگاى چ شانازیەك بێت پلە و پۆستى سەركردایتى لەو حزبە لە كاتێك رۆژ لە دواى ڕۆژ لە پاشە كشێیەكى زۆر ترسناك داین, 21/9 هە مان كارەسات سێبارە بوەوە بە جڕە جڕ گەیشتینە كورسیەكەى پەرلەمان و بە هە مان شێوە ڕوو لە دەسەڵات و پشت لە جەماوەر! 30/4 كارەساتە كە زۆر گەورە تر بوو ئەوجارە هەموو ئاماژەكان دەڵێن ئێستا حزبى شیوعى لە گۆڕەپانەكە ژمارە نیە ئیتر ناتوانین ئەوەش بە دروشمى بریقەدار پەردەپۆش بكەین !! ئێستاش فكرى چەپگەرایى و دادپەروەرى كۆمەڵایەتى و دابین كردنى ژیانێكى خۆشگوزەران بۆ خەڵك كە دەبینین چ جیاوازیەكى چینایەتى خەریكە سەرهەڵدەدات چ گەندە ڵى و بە تاڵان بردنێكى ماڵ و موڵكى خەلك دەكرێ, كەچى تا ئێستا نەمانتوانیوە بە وتارێكى سیاسى جیاواز خۆمان بە خەلك بناسێنین, زۆرن ئەو بابەتانەى كە دەكرێ حزبى شیوعى پێی بچێتە وە ناو جەماوەر بە گشتى و جەماوەرى دڵسۆزى خۆى بە تایبەتى,وە وە رَیگاكانیش زۆر ڕوونن بۆ ئەوەى حزب پێیدا بڕوات و سەرلە نوو متمانەى خەلك بە دە ست بێنێتەوە, بەڵام دەبێ بە سیاسەتیكى نوێ و وتارێكى نوێ و رە نگێكى نوێ بێ, بێگومان هەر ڕەنگە سوورەكە !!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























