خالید ساڵحی کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تهزویرجی به‌ده‌ستی به‌تاڵ دێته‌وه کوردستان.
27/09/2009, 12:00 (GMT+1)

بێ ئابڕووی ده‌سه‌ڵاتی مافیای له‌وه‌دایه که هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانی دنیایێ به خراپترین شێوه باسی ئه‌دائی سیاسی و ئابووریان ده‌که‌ن که‌چی مێشێکیان میوان نییه ، ئه‌وه‌تا ئه‌و خالیده که که‌س نازانێت پۆسته‌که‌ی له حکومه‌ته دۆڕاوهکهدا چییه ، وا قسه ده‌کات وه‌ک نه‌بای دیبێت نه باران. سه‌عید سه‌حافیش هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 2003 له نێو به‌غدا بوون، ده‌یوت له به‌سره هێزه‌کانمان سوپای ئه‌مه‌ریکای گه‌مارۆدراوه و ئه‌وه‌نده‌یان نه‌ماوه.
سه‌حافه‌که‌ی بنه‌ماڵه له دوایین پرسیاری رۆژنامه‌نووسان و وه‌ڵامه بێ بنه‌ماکانی خۆی مه‌نتیقی له‌ده‌ستدا و که‌وته شه‌ڕ که ئه‌مه‌ش دیاره مه‌نتقی دۆڕاوه‌کانه ، دیاره ئه‌مه‌ش قسه‌ی ئێمه نییه قسه‌ی رۆژنامه‌نووسه ئامادهبووهکانه.
ده‌بێ بووترێت په‌رله‌مانی عێراقی داواکراوه له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێک لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکرێت ، که ئه‌مه‌ش ئه‌و ناکۆکیانه‌ی که له نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا هه‌بوو له‌گه‌ل ناوه‌ند قوولتر ده‌بێته‌وه.
جێگای باسه ده‌سه‌لاتی مافیای مه‌سعودی ته‌زویرچی له گه‌ل کۆمپانیایDNO ی نه‌رویجی له رێگای کۆیله وه‌زیر ئاشتی هه‌ورامی پشکێکی زۆری کۆمپانیاکه‌یان کڕیوه‌ته‌وه و فرت و فێڵێکی زۆریان له بۆرسه‌ی ئۆسلۆ بۆ فرۆشتنی نه‌وت کردووه ، بۆیه ئه‌م کاره‌ی مافیاکانی مه‌سعود بۆته زه‌ره‌رێکی زۆر بۆ بۆرسه‌ی ئۆسلۆ و خهرقکردنی یاسا و رێساکانی نه‌رویج ، حاڵی حازر کێشه‌که له لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و دادگادایه که ره‌نگه کۆمه‌ڵێک نهێنی دیکه مه‌ترسیدار بێنه ئاراوه و ببێته مایه‌ی ریسواکردنی زیاتری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه و خالیدیان به خۆیان کۆمه‌ڵێ کۆنه قه‌وان ناردۆته ئۆسلۆ بۆ به‌رگرتنی له هه‌رچی زیاتری ریسوایی بنه‌ماڵه‌ی مافیا.
http://www.hegnar.no/bors/energi/article394121.ece
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















