نه‌ورۆز
19/03/2011, 12:00 (GMT+1)
نه‌ورۆز به‌رخۆدانه، نه‌ورۆز ده‌ستپێکی نوێگه‌ریه، هاوکات ژیانه، زیندوبونه‌وه‌ی سروشت و ڕۆژانی کۆتایی ساردی و سه‌هۆلبه‌ندانه، تیشکی هه‌تاوی به‌هاری، خۆر ده‌خاته ناو سروشته‌وه و ژیان ده‌ئافرێنێت ، ژیان بۆ سروشت ژیان بۆ زینده‌وه‌ر ژیان بۆ ژیان.
به هاتنی نه‌ورۆز و کۆتایی ساڵی به سه‌ر چوو هێمایه‌کی نوێ ده‌خاته دڵی نوێخوازان و ئازادبیرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌ره‌و ئاسۆی سه‌ربه‌ستی و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی رێنوێنیمان ده‌کات. ده‌ستپێکی نه‌ورۆز و هاتنی به ڕه‌نگ و ڕۆخساری نوێیه‌وه و هاوکات له‌گه‌ڵ بوژاندنه‌وه‌ی سروشت، ئه‌و ڕاستیه‌مان پی ده‌سه‌لمێنێت که سه‌قامگیری و مانه‌وه‌ی سه‌رما و سه‌هۆلبه‌ندان له به‌ر تێشکی به تینی خۆر ده‌وام هێنه‌ر نیه و ده‌توێته‌وه.
نه‌ورۆز نیشانده‌ری به‌رخۆدانه، به‌رخۆدانی زوڵم لێکراوان، ژنان، به‌ندکراوانی سیاسی، و به وته‌یه‌کی تر هه‌مو مافخوازان و ئازادیخوازانی گه‌له‌که‌مان، ژنانی چه‌وساوه و کۆیله‌ی به‌شێک له کولتوری دواکه‌وتوی وڵاته‌که‌مان چاوه‌ڕیی ئاڵوگۆڕیکی بنه‌ڕه‌تین تاکو چیتر تامی بێ حورمه‌تی و بێده‌سته‌ڵاتی و که‌م بون له ناو کۆمه‌ڵگادا نه‌چێژن و خه‌لکانیش شاهیدی به سه‌دان و بگره به هه‌زاران خۆکوژی و خۆ سوتاندن له به‌ر ئه‌م هۆیه دواکه‌وتوانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان دا نه‌بن. به‌ربه‌ره‌کانی له هه‌مبه‌ر هه‌ر چه‌شنه دواکه‌وتویی وبێعیداله‌تیه‌کی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و که‌سانه‌ی بیرپاراو و ڕوناکبیرن و پتانسیه‌لی ئاڵوگۆر و له خۆبردوییان هه‌یه.
له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا به سه‌دان لاو و که‌سایه‌تی تێکۆشه‌ر له ژێر ئه‌شکه‌نجه و بێحورمه‌تی ده‌ناڵێنن و چاوه‌ڕیی کرانه‌وه‌ی ده‌رگاکانی ژوره تاریکه‌کانی بێدادی ده‌که‌ن وهاوکات به‌رخۆدانی خۆیان به بی پسانه‌وه له ژیر هه‌مو ئه‌شکه‌نجه و بێحورمه‌تی و مه‌ترسی له سیداره‌دان دا دریژه پێده‌ده‌ن، به‌شێکی هه‌ره زۆری کریکاران له ناو وه‌زعیه‌تێکی نائێنسانی دا به موچه و حقوقێکی زۆر که‌م بۆ بژیوی ژیان کار ده‌که‌ن و ڕۆژانه له گه‌ڵ گرانی و بیدادی دا بێ‌وچان له کێشه دان.
کۆمه‌لگای ئێمه له ژیر ده‌سته‌ڵاتێکی نادێمۆکڕاتیک و پاشوه‌رۆ ده‌ناڵێنێ و ئه‌و بێدادگه‌ریه، هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی گرتوته به‌ر، به‌تایبه‌ت روناکبیران و تێکۆشه‌رانی بواره‌کانی مه‌ده‌نی له ئه‌م ساڵه‌ی ڕابووردودا له ژێر چاوه‌دێریه‌کی به‌رهه‌ڵستکارانه‌دا خۆی دیتۆته‌وه و گه‌لێک چالاکڤانی مه‌ده‌نی و سیاسی که‌وتونه‌ته به‌ر گورز و هه‌ڵمه‌تی لایه‌نگرانی بێداد و
کۆنه‌په‌ره‌ستی. ئه‌م که‌سایه‌تیانه له ژیان و هه‌ستی خۆیان مایه‌یان داناوه بۆ پارێزگاری و پاراستنی بیری دێمۆکڕاتیک و فه‌لسه‌فه و بیری نوێخوازی و دیالکتیکی به‌ره‌وپێش چونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕادیکاڵ.
ئیمه وه‌ک تاک خۆمان به به‌رپرسیار بزانین له هه‌مبه‌ر تیکۆشه‌رانی کورد له کوردوستان و به هه‌مو هێز و توانامانه‌وه داکۆکی بکه‌ین له داوخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و له هه‌مو کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوراوان ، ژنان و به‌شمه‌ینه‌تانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هاوکات له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ر ئازادیخوازێکی گه‌له‌که‌مان که له زیندانه‌کانی نامرۆڤان، بێحورمه‌تیان پێێ ده‌کرێت، ڕاسته‌وخۆ روبه هه‌مو گه‌له‌که‌مانه و پێویسته هه‌مولایه‌ک له هه‌مبه‌ر ئه‌و زوڵمه بێده‌نگ نه‌بن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تاک و کۆی کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ڵویستیان هه‌بێت له هه‌مبه‌ر بێعداله‌تی سیستمی حاکمیه‌ت و پاشکه‌وتویی بیری تاک.
پێویسته تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان، پشتیوانی خۆیان ده‌ر ببڕن بۆ سیمپاتی کردنی زیندانیانی مه‌ده‌نی و سیاسی و له ڕیگه‌ی سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئازیزانیان بوته قوربانی ئازادیخوازی و یه‌کسانی وکۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، ئه‌مه‌کی خۆمان بۆ ئه‌م قوربانیانه دوپات بکه‌ینه‌وه، و له‌م ڕیگه‌وه ئۆردوگای زۆڵملێکراوان و یه‌کسانیخوازان به‌هێزتر بکه‌ین.
نه‌ورۆز له هه‌مو کوردێکی به‌شه‌ڕه‌ف و ئازادیخواز پیرۆز بێت
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئورۆپا
18/03-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























