<

بۆ ڕۆحی ناکامی باوکم

22/06/2014, 12:00 (GMT+1)


کە بەهار دێ
گوڵ چاوەڕێیە
بۆ باران
پەپوولە چڵ بۆ ئه‌و چڵ دەکات
تا ژیان ئەیدۆزێتەوە،
زۆر دەمێکە بەتەنیایی
لەئاسمانی غەریبیدا ئەفڕم
کە دەمەوێ یاد بکەم
لەم غوربەته بێتۆیه‌مدا
ئەمرم.
گەڵای هەستم
بێ بوونی تۆ هەڵدەوەرێ
چاوەکانم زەنگ لێئەدەن
کە بیرت ئەکەن گشت جارێ
دوای کۆچی تۆ
ماسیەکی بێنازم
کەوتوومەتە کەنار دەریا
هێندەی پاکیت
چاوەکانم بۆ تۆ گریان
تکا ئەکەم باوکە گیان
بۆ بەتەنیایی جێت هێشتم
هەرچی ئازار و خەم هەبوو
لە دوای تۆ!
ژیان پێی به‌خشیم


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان