بنكە توركیەكان لەسەر داواى مهسعودی تهزویرچی لەهەرێمدا ماون.....
30/08/2009, 12:00 (GMT+1)

هاوكات سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراوى تر بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەفلاح و سەفین هەفتانە یان مانگى جارێك سەردانى ئەنكەرە دەكەن لەگەڵ بەرپرسانى میتى توركى كۆدەبنەوە سەرچاوەكە ئاماژەى بۆ ئەوە كرد مانەوەى ئەو بنكە توركیانەى سنورى پارێزگاى دهۆك لەسەر داواى مەسعود بووە ئەو داوایەشى لەڕێگەى فلاح و سەفینەوە گەیاندۆتە یاشار بیوك ئانت سەرۆك ئەركانى پێشوترى سوپاى توركیا و لەبەرامبەر ئەو كۆبونەوەیەى ساڵى ڕابردوو پەرلەمانى كوردستان دژى مانەوەى ئەو بنكە سەربازیە توركیانە كردى داواى لێبوردنى لەبیوك ئانت كردووە و پێى ڕاگەیاندووە ئەوە پەرلەمانەكەمان پڕیەتى لەكەسانى موراهیق و هەرزەكار هەر بۆ ئەوەى دڵى خەڵك خۆشبكەن ئەم كۆبونەوەیەیان كردووە و من دواتر بەتەلەفۆن بەسەرۆكى پەرلەمان ووتووە لەبەرامبەر ئەم پرسە بێدەنگى هەڵببژێرن و قسەى زیاد نەكەن لەبەشێكى ترى ئەو لێدوانەیدا سەرچاوە باڵاكەى كوردستانپۆست تەئكید دەكاتەوە كەپارتى زیاتر بۆ ئەوە مەبەستیەتى ئەم بنكە سەربازیە توركیانە لەو ناوچانە بمێنن چونكە خەڵكى ئەم ناوچانە هیچیان پارتى نین و بەڵكو پێكهاتوون لەپەكەكە و یەكگرتوو و یەكێتى و ئەو بنەماڵانەى دوژمنایەتى تایبەتیان هەیە لەگەڵ ماڵى مەسعود لەكۆتایى لێدوانەكەیدا سەرچاوە باوەڕپێكراوەكەى كوردستانپۆست ووتى فلاح و سەفین ئەمە كاریانە لەبەرژەوەندى پارتى و لەدژى گەلى كورد بۆیە بەپێویستى دەزانم ئەوانە زیادن پێویستیان بەوەیە لەلایەن گەلى كوردەوە دادگایهکی عادیلانهیان بۆ ههڵبخرێت و تۆڵەى ئەم كارانەیان لێبكرێتەوە،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















