<

" یاریکردن بە مووچەى مافپەروەران لە بورسه‌ی ئەنجومەنى وەزیراندا "

29/04/2011, 12:00 (GMT+1)


گومانى تێدا نیە كاریگەرترین چین لەنێو كۆمەڵگە ، چینى پارێزەران ومافپەروەران ویاساناسانن ، بەڵام مخابن ئەو چینە لەنێو كوردستانى خۆماندا ئەوەندە پەراوێز خراون ، ئەو بەناو سەندیكاو یەكێتى مافپەرەوەرانیش لە بەرامبەریان بێ هەوڵوێستن ، چونكە ئەمانیش لەخەڵكى هەردوو حزبى دەسەڵاتبردەى هەرێمەكەمان پێكهاتوون هەرچى لەسەرەوە ئەمریان پی بكرێ دەڵێن "سمعنا وأگعنا" ، كاتێكیش دەنگى ناڕەزاییى لەمانەوە بەرز دەبێتەوە بۆ داكۆكى لەمافە خوراوەكانى مافپەروەران ویاساناسان هەزارو یەك تۆمەتیان دەخەنە پاڵ وەك تۆ گۆڕانى ، ئیسلامى ! ، بۆیە ئەوەى مەبەستمە لەو نوسینەدا بیخەمە بەرچاوى مافپەروەران ویاساناسانى كوردستان ، بەڕاستى هەق نیە لەم "تلعب" پێ كردنەى دەسەڵات ڕازی بن ، بچووكترین نمونە لەبڕیارەكانى ئەو دەسەڵاتە كە دەرهەق بەم چینە دەكرێ زیادكردنى مووچەكەیان بوو كە دەبوو لە50 % بخرێتە سەر مووچەى بنەڕەتیان ، بەڵام لەكاتى ئێستا ئەو بڕە پارەیە بۆ مافپەروەرانى وەزارەتى داد وەكو بۆرێەى لێهاتووە بەرزو نزمى بەخۆیەوە دەبینێ بەیانیان قرارى لێ ئەدرێ دەكرێتە 20% ، نیوەڕۆیان بەرز دەبێتەوە بۆ 30% ! ، كەچى لەبەرامبەردا ئەنجوومەنى دادوەرى 50% بۆ زیاد ئەبێ چونكە دادوەران مووچەكەیان زۆر كەمە مانگانە دەبێ یەكێك بێنن جانتاى بۆ هەڵگرن بۆ بردنەوەى مووچەكانیان ، ئاخ خوایە تاكەى ئەم نادادپەروەریە قبوڵ دەكەیت؟؟ ئاخ دایە تۆمنت بۆ هێنایە سەر ئەم دونیایە!!.

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان