پاراستن دەستتێوەردان و كارى تەزویرى لە هەڵبژاردنەكانى لێژنەى ناوچەى ناوخۆى سلیمانى دەكا!
24/09/2010, 12:00 (GMT+1)

چونكە شێخ ڕزگار عەمیدى علوجەو جێگری ئاسایشى سلێمانى یە كە لە هەولێر دەوام دەكات!
ئەوانەى دیكە كە خۆیان هەڵبژاردووە وەك شێخ سەڵاح لە بنەماڵەیەكى دڵسۆز بوونەو لە ژیانیاندا بۆ ساتێك خزمەتى جاشێتى و پیاو خراپیان نەكردوەو، ئەوانى دیكەش بەهەمان شێوە.
بەڵام ڕزگارى شێخ تاهیرى نزارە، لە پێش ڕاپەڕین كاتب جاشى فەوجە خەفیفەى شێخ ئەحمەدى باساكى بوەو، باوكیش یەكەمین پیاوى دكتۆر نەجم ئەلعیراقى بوو كە بەرپرسى نووسینگەى لقى حزبى بەعس بووە لە سالیمانى و، دۆست وپیاوى مقەدەم حاتەم بەریِوەبەرى ئەمنى سلێمانى بووەو، دواى ڕاپەڕین ئەوەش ئاشكرابووبوو، كە شێخ تاهیرو كوڕانى زیاتر لە 100 ڕاپۆرتیان دژى شەهیدان شەریفە كەچەڵ و عەبدوڵڵا ئاغاو قادر قادر بۆ ئەمنى سلێمانى و مقرى بەعسیەكان ناردووە!
ئەمڕۆش شێخ تاهیرو كوڕانى بونەتە وارسى هەموو پارتیەكانى سنورى پێنجوین و دەوروبەرى!
شێخ تاهیر یەكێك بوو لەو كەسانەى لەكاتى كیمیا بارانى هەڵەبجە پیرۆزبایى ئاراستەى سەدام و عەلى كیمیاوى كردبوو لەگەڵ خدرى ڕەشەبەحرى كە موستەشارو ئامر مەفرەزە خاسەى ڕژێمى بەعس بوو، كێ هەبوو لەكاتى دادگایكردنى فەریق روكن سابر دۆرى نەبینى بێ كە، بەناو ناوى خدر ڕەشید بەحرى هیناوە، كە پیرۆز بایى كردووە لە سەرۆك سەدام بەبۆنەى كیمیاوى بارانكردنى خەڵكى هەڵەبجەو دەىوروبەرى و خدر ڕۆژی دواى قسەكانى سابر دورى گوتبووى: دەبوو باسى شێخ تاهیرى نزارەشى بكردایە ئەویش نامەى پیرۆزباى بۆ سەدام ناردبوو!!
ئەمرۆش كورە سیخورێكى شێخ تاهیر لەناو ئەو هەموو پێشمەرگەو بەرپرسە كۆنانەى پارتى بە كاندید دە رئەچێت، تا ئەوەى بە ئاشكرا ئەوانەى دەنگیان نەهێنابوو، ئاواتە خوازبوون بۆ ڕۆژێك جاشى بەعس و ئەمن بوونایە، تا وەكو ڕزگارى شێخ تاهیر بەیەكە كاندید بكرانایە!
رزگار بۆ هەریەكێك لەوانەى دەنگیان پێدابوو، كارتێكى 5 دۆلارى و 15000 هەزار دینارى بۆ نانخواردن سەرف كردووە!
مەسرور بۆیە پشتیوانى رزگارو جاشەكانى پاراستنى كردووە تا لە كۆنگرە پشتیوانى ئەوبن، نەك نێچیرەڤان بارزانى و، هەر لە ئیستاوە شەرى كۆكردنەوەى ئەندامانى كۆگرە دەستى پێكردووە، ئێمەش دەڵێن رەبى ئەم رزگار جاشە پیرۆز بە پاراستن و مەسرۆر بى!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















