<

وەعد بێت خانوەكانتان تاپۆ بكەم

19/05/2012, 12:00 (GMT+1)

خالید شوانى ئەندامى پەرلەمانى عێڕاق خولى پێشوو و ئێستاش ئەم برادەرە كەسێكى خۆشەویستە لە نێو خەڵكدا لە كاتى دەنگداندا بە ڕۆژەوە ماڵ بە ماڵ دەگەڕا بۆ ئەوەى داوا بكات دەنگى پى بدرێت و خەڵكى ماچى دەكرد و وینەى لەگەڵى دەگرد وئەویش بەڵێنى رەنگاو رەنگى بە خەڵكى دەدا سەرەكى ترینیان ئەى وت وەعد بێت خانوەكانتان بۆ تاپۆ دەكەم و بە گەنجانى دەوت دلنیابن داتان دەمەزرێنم بە خانە نشینى دەوت خانەنشینیەكەت زیاد دەكەم بە ئافرەتانى دەوت مافتان وەر دەگرم بە كەم ئەندامى ئەوت خەمت نەبێت من دەنگى تۆم بە ژنەكانى ئەوت من كۆڵانەكانتان بۆ قیرتاو دەكەم و ئاوەڕۆتان بۆ دەكەم و تد...........
كارى شەویشى 2 خێمەى لە بەردەرگاى دانابو خەڵكانى شارى كەركووك لە گەڕەكە جوراوجورەكانى شارەوە دەهاتنە ئەوى بۆ بەسەربردنى كاتێكى خۆش هەمو شەوێك بەڕێزى وتارى پێشكەش دەكرد و ئاهەنگى تێدا دەگیرا و خەڵكى سەماى دەكرد و شایى كوردەوارى دەكرد وبەڵینى جوراو جۆریان گوى لیى دەبو وینەى ئەو پاڵەوانە هەڵ دەكرا وچەپڵەى بۆ لێدەدرا وئیتر لە شێوەى ڤیستیڤاڵ بو ئەو چەند شەوە هیچ لە پڕوپاگەندەى دەنگدان نەدەچو
ئەمەى باسم كرد لە ماڵى خالید شوانى بو .
بەڵام ئەوەى جیى باسەو جیى سەر سورمانە دواى ئەوەى بەرێزى دەنگى خەڵكى بە دەست هێنا و بو بە ئەندام پەرلەمانى عێراق و چووە ئەو پۆستە ئەوەى لە بیرى نەبوبێت بەڵێنەكانى بو ئەوەى بایەخى بۆ دانەنابیت ئەو خەڵكە بو كە هەمو شەوێك سەرچۆپى لەگەڵیان دەكرد
وە شەوێك وەزعى گەڕەكى رەحیم ئاوە زۆر خراپ بۆ لە ڕووى خزمەت گوزاریەوە ئەم باسى ساڵى پار دەكەم خەڵكەكە شەوانە خۆپیشاندانى ئەنجام دەدا لەو خۆپێشاندانانەى كە تەنها پۆلیس گویى لى دەگرتن كە هیچ خزمەت گوزاریەك بە دەستى ئەوان نیە جگە لە چەك و كوتەك بۆ گیانى هوڵاتیان خەڵكەكە هەوڵى دا بچێتە لاى پیاوە خۆشەویستە بێ نەفسەكەى كە هەمو شەوێك شایى لەگەل دەكردن بۆ ئەوەى سكاڵا تۆماربكەن داواى كارەبا بكەن بەڵام لە دوورى 300 مەتر لە ماڵەكەیەوە لە لایەن پاسەوانە تایبەتەكانی خالید شوانیەوە خەڵكى گولە باران كرا و مناڵ وپیر و گەنج و ئافرەت لە ترسا دەكەوتن و سەرو گویلاكیان پڕ دەبو لە خۆێن
لە هەمویشى خۆشتر ئەوەیە ئیستا نەك خانوەكان تاپۆ دەكات ئەوانەى خۆشمان لى سەندرایەوە لە لایەن وەفدەكەى بەغداوە كاكەى شوانى هیچ مان ناوێت بەس تەنها بە مالكى بڵى وازمان لیێ بێنە .؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان