راگەیاندراوى كۆبوونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان
23/06/2010, 12:00 (GMT+1)
رۆژى 21/6/2010، لەبارەگاى مەكتەبى سیاسى لەشارى هەولێر، كۆمیتەى سەركردایەتیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان بەسەرپەرشتى هاوڕێ "بەڵێن عەبدولڵا" سكرتێرى حزب كۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدا، كە تیایدا تەنگژەى پێكهێنانى حكومەتى عێراقو دۆخى سیاسیى كوردستانو بارودۆخى نێوخۆى حزب گفتوگۆیان لەسەر كرا.
كۆبوونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتى ئاكامى هەڵبژاردنى "7/3"و هۆكارەكانى تەنگژەى پێكهێنانى حكومەتى عێراقى لێكدایەوەو پێیوایە تاكە رێگا بۆ دەربازبوون لەو تەنگژەیە، پێكهێنانى حكومەتێكى هاوبەشى نیشتمانییە، بەبەشدارى پێكهاتە سەرەكییەكانى عێراقو بەلەبەرچاوگرتنى تایبەتمەندیەكانى هەرێمى كوردستان، هەروەك حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كەوا پێویستە ئیئتلافى فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان دەستەبەركردنى مافو داخوازییەكانى گەلى كوردستان بەتایبەتیش پرسى پارێزگاى كەركوكو ناوچە دابڕێنراوەكانى تر بۆ سەر هەرێمى كوردستانو كێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان حكومەتى هەرێمى كوردستانو حكومەتى فیدڕاڵى عێراق بكات بەبنەماى گفتوگۆى بەشداریكردن لەحكومەتى داهاتووى عێراقدا. كۆبوونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتى لەخستنەبەرباسى دۆخى سیاسیى كوردستاندا، لەسەر بۆردومانكردنى ناوچە سنوورییەكانى هەرێمى كوردستان لەلایەن كۆمارى ئیسلامى ئێرانو كۆمارى توركیا وەستا، ئەمەو كۆبوونەوە وێڕاى مەحكوومكردنى دەستدرێژكارى ئەو دوو دەوڵەتە بۆ سەر سەروەرییەكانى هەرێمى كوردستان، كە تەنیا كوشتنو برینداركردنو دەربەدەركردنى خەڵكى سڤیلى ناوچەكەو تێكدانى ئەمنیەتى هەرێمى كوردستانیان كردووە بەئامانجى كردەوە سەربازییەكانیان، هەر بۆیە حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان داوا لەهەر یەك لەنەتەوە یەكگرتووەكانو حكومەتى فیدڕاڵى عێراقو هێزەكانى وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا دەكات كەپاراستنى ئەمنیەتى عێراقى لەئەستۆدایە، چیتر چاوپۆشى لەدەستدرێژكارى بەردەوامى ئێرانو توركیا نەكەن بۆ سەر هەرێمى كوردستانو سنوورێك بۆ كردەوە سەربازییەكانیان دابنرێت.
لەتەوەرێكى دیكە كۆبوونەوە كاروبارى نێوەخۆى حزبو چالاكیى ئۆرگانەكانى حزبى بەئیجابى هەڵسەنگاند كە دەستەبەرى پێشكەوتنو پەرەپێدانى خەباتى حزب دەكەن لەو هەلومەرجەدا، هەروەها كۆبوونەوە لەژێر رۆشنایى پێشنیازو ئامادەكاریى مەكتەبەكاندا بڕیاریدا بەسازدانى كۆنفڕانسى تایبەت لەبوارەكانى رێكخستنو راگەیاندنو رێكخراوە پیشەیىو جەماوەریەكان، بەمەبەستى هەڵسەنگاندنو پێداچوونەوە بەشێوازەكانى كاركردنو كاراتركردنى ئۆڕگانەكانو هەڵبژاردنى شێوازى تازەى خەبات كە پەرە بەخەباتى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان بدات لەقۆناغى ئێستادا. لەدوایین تەوەریدا كۆبوونەوە بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەكانى حزبى لەسەر ئاستى نەتەوەیىو نیشتمانىو بەشداریكردنى نوێنەرانى حزبى لەكۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان بەئیجابى نرخاندو دووپاتیشى كردەوە كە پەرە بەو پەیوەندییانەى دەدات لەپێناو بەدیهێنانى ئەركو ئامانجە هاوبەشەكانو برەودانى زیاتر بەگیانى هاوكارىو تەبایى لەنێوان هێزە سیاسیەكانى كوردستاندا.
كۆمیتەى سەركردایەتى
حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان هەولێر 21/6/2010

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان