<

بارگه

21/05/2014, 12:00 (GMT+1)



خه م له هه نده ران پێ ی ووتم

بارگه ت تێك نێ بۆ نیشتمان

به سیه بێزارت کردین

به ده م فرمێسك و گریان

ووتم تۆزێك سه برم بگرن

منیش بێزارم لێتان

تاکو به ر پێ ی خۆم ئه بینم

له گردێك یا خود ته لان




ته مه ن رۆیی له ته ك ئێوه

دوور له دۆست و ئا زیزان

دابڕاووم له به هارو

له هه ڵپه ڕکێ و له سه یران

قژو ڕیشم به فری پۆشی

به وێنه ی چله ی زستان

چاووم کز بوو پشتم چه ما

ئه گه ڕێم به دووای گۆچان




به ڵام که چی ووڵاتیشم

لێ بووه به کونجی زیندان

تۆزێك هه وای تیا شك نابه م

له زه مین و له ئاسمان

خۆشی و شادی به دی ناکه م

له سه فه رو له سه ردان

به غه ریبی خۆم ئه بینم

له سایه ی دزو جه ردان



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان