<

گەندەڵترین پڕۆفیسۆری زانكۆی سەلاحەددین بناسە !!!

15/06/2011, 12:00 (GMT+1)
لە رۆژگارێكی وەك ئەمرۆدا و لە ناوەندێكی دیاری وەكوو زانكۆدا زۆرن ئەوانەی لافی گەورە و زەبەلاح لێ دەدەن، بەڵام لە ناوەڕۆكدا پووچەڵن، هەرچەندە ئەوانە لە ڕوالەتدا بە ناو هەڵَـگری بڕوانامە و نازناوی زانستی بەرزبن، ئەم دیاردەیە ئەمڕۆ ترسناكترین ڕواڵەتی گەندەڵی زانستیە كە بەرۆكی زانكۆ و پەیمانگەو ناوەندە فێركاریەكانی گرتووە، نابێ ئەوەشمان لە یاد بچێ كە بەشێك لە ستافە ئیداریەكانی زانكۆ و ڕاگریەتیەكان هۆكاری دروست بوونی ئەم دێوەزمەن، بگرە هەندێكییان بەرگریشی لێ دەكەن و پاساوی یاسایی بۆ دەهێننەوە، ئەمەش لەبەر هۆكاری لاوازی و مەحسوبیەت و كوتلە و كوتلە كاری كە زۆر بە ڕوونی بەرچاو دەكەوێت.
كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكان زانكۆی سەلاحەددین یەكێكە لەو كۆلێژانەی كە هەڵگری بڕوانامەی بەرز - بەڵام گەندەڵ لەڕووی زانستی و ئیداری و كە سایەتیەوە - تیایدا بەرچاو دەكەوێ، لەوانەش پرۆفیسور (د. جلیل حسن محمد) كە ئێستا لەلایەن كۆلیژەوە كراوەتــــە بەرپرسی لێژنەی گەندەڵی كۆلێژ، بەڵام بەڕێزان فەرموون با پێكەوە لا پەرەكانی ئەم بەرپرسەی گەندەڵی هەڵبدەینەوە تا بزانین ئایا مرۆڤی گەندەڵ دەتوانیت چارەسەری گەندەڵی بكات؟
1ـ سانسۆرکراوه‌....
2ـ كاتێ (د. رفیق مجید) مامەڵەی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی پێشكەش كردبوو، (د.جلیل) سەرۆكی لێژنەی بەرزكردنەوەی زانستی كۆلێژ بوو، (د. رفیق) شەوێك سەعات (10)ی شەو تەلەفۆن بۆ (د. عزالدین) ی شریعەی دهۆك دەكات و پێی دەڵێت: مامەڵەیەكی پلەی زانستیت لە لایە بۆ چی بۆمان نانێریتەوە؟ هەمووشمان دەزانین كە مامەلەی پلەی زانستی زۆر نهێنیی یە، خوێنەری بەرێز ئەگەر ئەم گەندەڵە خۆى بە (د. رفیق)ی نەووتبێ ئێمە مامەڵەكەتمان بۆ فلانە كەس ناردووە، (د. رفیق) چۆن و لەكوێ ئەمەی زانی؟ خۆتان وەڵام بدەنەوە.
3ـ چەند جارێك لەلایەن ڕاگری پێشووی كۆلێژی پەروەردە (د.كمال سعدی) پەنچەی تاوان بۆ (د. جلیل حسن محمد) درێژ كراوە كە تێوە گلاوە (متورگ) لە تلاعب كردن بە ناوی قوتابیانی خوێندنی باڵا، كە ئەو كات ئەو ئەندامی لێژنەی تاقی كردنەوەكانی خوێندنی باڵای كولێژ بوو.
4ـ بە فەرمانی ئیداری ژمارە 2/ 2ح/ 749 دەرچوو لە بەرواری 23/ 5/ 2011 (د. جلیل حسن محمد) بووەتە هۆی سزادانی فەرمانبەری كۆلێژ (سیروان رسول ێابر) بەسزای (تەوبیخ)، تەنها لەبەر ئەوەی چەند كتێبێكی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر نەگواستۆتەوە، دواتریش كێشەكە گەورە بووە دەمانچەیان بۆ یەكتری هیناوە بۆ ناو كولێژ، وەكوو ئێمە بزانین دواتر ئاسایش بارودۆخەكەی كۆنتڕول كردووە، بەڵام لە كولێژ پەردە پۆش كراوەو بە شێوەیەكی تر باسی لێ دەكرێ.
5ـ مامۆستا و قوتابیەكانی بەش دەڵێن زۆر زمان پیسە، بۆ ئەوەش بەڵَـگەی ئەوە دەهێننەوە كە جارێكیان لەگەڵ (د.نوزاد حسن) لای دارخورماكەی بەشی عەرەبی ئەم بە (د.نوزاد)ی ووتوە "وەرە گەواد نەڕۆی" ، لەوەڵامدا د.نوزاد پێی ووتۆتەوە "تۆ خۆت گەوادی"، دواتر ئەم ڕووداوە بوو بە بەروار لای قوتابیان دەیان ووت: (فڵانە شت چەند روِژ پێش ڕووداوەكەی د. جلیل و د. نوزاد ڕووی داوە)، یان دەیان ووت)دوای ئەم ڕووی داوە(، وە تەعلیقی ئێمەی قوتابیش ئەو كات ئەوە بوو كە دەمان ووت: (فعلاً أساتژتنا فی قمە الپقافە).
6ـ پێش ئەوەی (د. شادان جمیل) ببێتە ڕاگر لە چەندین شوێن وجێگایەكدا ووتویەتی : ئەم (د. شادان)ە جاهلە و هیچ نازانێ ، فعلی ماچی و مچارعی لێك ناكاتەوە، وە لە كاتی موناقەشەی قوتابیانی خوێندنی باڵا دەڵێت: "منیش هاوڕام لەگەل قسەی موناقیشەكان" ئەمەش وەكو و تانەیەك كەوا د.شادان لە عیلم و معریفەت بەتاڵەو هیجی پێ نی یە، بەڵام كاتێ بوو بە ڕاگری كۆلێژ وەكوو شرگى لەدوایەوە دەروات و مجامەلەی بێ مانای بۆدەكات و بەردەوام لە دیوە خانەكەی ئەودا كەوتۆتەوە.
7ـ بەردەوام لە هەوڵی وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئەو لێژنانە دایە كە دەتوانێت مامۆستایانی پێ ئەزیەت بدات وكاروباریان ڕابگرێت، وەك (لێژنەی بەرزكردنەوەی پلەی زانستی) یاخود (لیژنەی زانستی) بەش و كۆلێژ، كە وەكوو زانراوە ئەم ساڵ لە سەر داوای خۆی و بە داكۆكردنێكی زۆر لە ڕاگر توانیوتی ببێتە سەرۆكی لیژنەی ناوبراو، كە ئەمەش بەپێچەوانەی ڕێنمایەكانی بەرزكردنەوەی پلەی زانستیە كە دەڵێت هیچ كەسێك بۆی نی یە لە سێ ساڵ زیاتر سەرۆكی لیژنە بێت، لەمەش گەندەڵتر ئەوەیە كە ئەلێن موعیدێكی كردۆتە دەستە ڕاستی خۆی بە ناوی (ێفاو) وە هەرچی نهَینی مامۆستا و لیژنەكە هەیە لە لای ئەم موعیدەیە، ئەرێ چۆن دەبێت موعیدێك كە كاتی خۆی ئەلێن شازی غەشاش بووە گشت ئەم نهێنیانەی لا بێت؟ بەڵام مامۆستایەكی وەكوو (د.دەسكو) تەنها لەبەر ئەوەی پرسیاری مامەڵەی بەرزكردنەوەی لێ كردبوو كە داخۆ چی بە سەر هات شەڕی لە گەڵدا كردبوو، بەمەش نەوەستاوە بەڵكوو چووە لای ڕاگریش شكایەتی لێ كردووە.
8ـ قوتابیانی بەشی عەرەبی زۆربەیان دەڵێن ئەم مامۆستایە نمرە وەك چەك بەكاردەهێنی دژی قوتابیان.
9ـ قوتابیانی خویّندنی باڵای ئەم ساڵ كە سێ قوتابی بوون دەگێرنەوە ڵیی كە چەندین چار قسەی ناشیرینی پێ گوتوون و سوكایەتی بە ئەخلاق و دین و موقەددەساتیان كردووە.
10ــ بە شیڕە شیڕ و دەنگ بەرزكردنەوە سەرۆك بەشی عەرەبی خستۆتە ژێر ڕكیّفی خویەوە، بە ئەندازەیەك كە بە (د. مژدە حسن برزنجی) بڵی : ماست ڕەشە، لەوەڵامدا سەرۆك بەش پێی دەڵی: بەڵی دكتور سپیایی تێدا نییە و قسەی جەنابتە!!!! بە ڕێزان هەتا تەدخول لە دانانی جەدوەل و وانەكانیش دا دەكات، سەرۆك بەشیش ناتوانێت نووقەی لێوە بێت، وە هەر كەسێكیش ببیتە سەرۆك بەش ئەمە حاڵیەتی لەگەڵ كاكی برۆفیسۆر.
11ـ بەردەوام لە هەوڵی خۆ نزیك كردنەوەیە لەو كەسانەی كە لە پۆستە ئیداریەكانن وەك ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆك بەشەكان، بەڵام هەر كە لە پۆستەكانیان دا نەمان دژایەتیان دەكات و سەد و یەك قسەیان بۆ هەڵدەبەستێت، باشترین نموونەش (د.سەروەر) بوو كە پێشتر كردبووی بە برادەری گیان بە گیانی خۆی، هەر ئەوەندەی خۆش بوو كە لە سەرۆكایەتی بەش لادرا كەوتە ژێر ڕەحمتی تانە و تەشەرە و سووكایەتی كردن و قسە هەڵبەستن بۆ ئەم بەڕێزە
12ـ پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەگەڵ زۆرێك لە مامۆستاكان و فەرمانبەران تێكداوە لەبەر خۆ بەگەورە زانین (داو العڤمە) و بێ میزاجی، ئەو هەڵس و كەوتەی كە لە گەڵیانی كردوویەتی نەك لە مامۆستای زانكۆ بەڵكو لەخەڵكی سوقی و گوندانیش ناوەشێتەوە، ئەمەش ناوی ئەو مامۆستا بەڕێزانەی كە شەڕی پێ فڕوشتوون: (د.هاشم ـ د. لقمان ـ د.رفیق ـ د.سەروەر ـ د.ێالح ـ د.مقداد ـ د. اسماعیل ـ د. ساجدە ـ د.سمیرە ێبری).
13ـ بەردەوام داوا لە قوتابیانی خوێندنی باڵا دەكات كە لە دواوەی بڕۆن و جانتای بۆ هەڵبگرن و دەرگای ئۆتومبێلی بۆ بكەنەوە (كوێلە و عەبد بن بۆی) وە هەموو دەم لە خزمەتی دابن ئەگینا عاقیبەتیان باش نابێت لە موناقشەی نامەكانیان.
14ـ قوتابیانی خوێندنی باڵا دەڵێن كە نووسینی بۆ دەبەین بۆ خوێندنەوە، ئەوەندەی تەركیزی لەسەر شوكرو تقدیری تایبەت بەخۆیەتی ئەوەندە تەركیزی لەسەر ناوەڕۆكی نامەكە نی یە، ئەرێ گەلی براینە كێ دەزانی ئەمە واتای چی یە!!!!!
15ـ ئێستاش بە بێ ئەوەی بەخۆی بزانی ڕاگر و یاریدەدەرەكەی كردوویانە بە شرگی، ئەم كون و ئەو كونی ژوورەكانی پێ دەكەن بۆ ئەوەی عەیب داری زیاتری بێننە سەر و شەڕەكان بە ئەو بكەن، بۆیە بەردەوام دەبینی بە دوای ڕاگر و یاریدەدەرەكەیەوە دەروا.
16ـ هەموو كات بەدوای كەم و كوڕی بچووكی مامۆستایان و فەرمانبەراندا دەگەڕێ، بۆ ئەوەی لێیان گەورە بكات و كێشەیان بۆ دروست بكات، بۆیە هەردەم تێبینی ئەوەی لێ دەكرێ كە لەناخیدا كەسێكی ماندو و هیلاكە.
17ـ لە زانكۆی (كۆیە) لە كاتی گفتو و گۆكردنی نامەی ماستەری قوتابیەك چاوپۆشی كردووە لە هەڵەو كەم وكوڕیەكانی تەنها لەبەر ئەوەی ئەندامی پەرلەمان بووە، دواتریش كە مناقیشەكانی تر گلییان لێ كردووە ، وەڵامی د. جلیل ئەمە بووە كە ئەم قوتابیە ئەندام پەرلەمانە!!!! ئە مە لە كاتێكدا كە لەگەل قوتابیانی ئاسایدا موناقەشە دەكات دەلێی شەڕ دەكات.
بەڕێزان .... خاوەنی گشت ئەم سیفەتە ناشیرینانە چۆن دەتوانێت ببێتە داكۆكی كار لە ڕوونەدانی گەندەڵی كە خۆی یەك پارچە گەندەڵە لە ناخ و هەڵسووكەوت و مێژوویدا !!!!





زانكۆی سەلاحەددین / هەولێر

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان