<

ئایا بوونى یانەى شەوانە كارێكى ئاساییە؟

17/07/2011, 12:00 (GMT+1)

وەڵامێك بۆ خەڵكانى رەجعى و كۆنەپەرست

ئەوەى لە مانشێتى دوا ژمارەى رۆژنامەى ئاوێنەدا بڵاوكراوە بووە بووبە جێگەى تێڕمان راچەڵەكاندنى زۆربەى ناوەندى میدیاى ئیسلامى سیاسیى و هەندێ لە وتارخوێنەكانى هەرێمى كوردستان هاووڵاتیان بوو.
لە هەموو حالەَتەكاندا ئەوەى بییەوێ خوێندنەوەیەكى واقى بكات و بە شێوەیەكى واقعیى و دور لە كۆیلە بوون بۆ كە هەر كەلتورێكى دینیى و رەجعى، ئەوە بۆى دەردەكوێت كە ئەو ژمارەیە هێشتا كەمە كە هەیە، چونكە ئەو شتەى كە پێى دەوترێت ئازادى سێكس لەم ناوچەیە یەكێكە لە بڤە هەرە گەورەرەكان، ئەوەش وا لە زۆر كەس دەكات بیر لەوە بكاتەوە هەرچى رێگا هەیە بەكارى بهێنێ بۆ كردنەوەى شوێنى لەش فرۆشیى بەشێوەیەكى قاچاخ و نهێنیى چونكە دەزانێ مشتەرى زۆرە.
ئێستا زۆر خەڵكى ئسوڵیى و رەجعى چى لەناو حزبە ئیسلامییەكانى كوردستان و لە دەرەوەى ئەوانیش، هاوارى گەورەیان لێبەرزبووەتەوە لە بوونى ئەو ژمارە زۆرەى شوێنى لەشفرۆشیى و یانەى شەوانە كە سەمایان تێدادەكرێت لە شارى سلێمانى، بەڵام لەولاوە خۆیان لەوە گێل دەكەن یان لە گوێى گایا نوستوون كە رۆژانە بە دەیان گەنجى كورد دەچن بۆ وڵاتانى دراوسێى عێراق، بەتایبەتیش بۆ سوریا، بە مەبەستى سیاحەى سێكسى كە ئەوە راستییەكى حاشا هەڵنەگرە، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەو گەنجانەى ئێمە پارەیەكى زۆر خەرج دەكەن، باشە ئەگەر لەم وڵاتەیشدا ئەگەر ئەو بوارەیان بۆ فەراهەمبكرێت باشتر نییە. لێرەشەوە من بەو كەسە رەجعیانە دەپرسم "كوناە" هەر "گوناهە" و "فاحیشە" هەر "فاحیەشەیە" چى لە شام بكرێ یان لە كوردستان و میزۆپۆتامیا. هەروەها ئەگەر بۆ نەخۆشیش بێت لەوێ بێ یان لێرە ئەوا هەر تووشى نەخۆشى دەبن، چونكە پرۆسەكە هەر یەك پرۆسەیە، بەڵام شوێنەكان جیاوازن، جا باشتر نییە لە تەواوى شار و شارۆچكەكانى كوردستان یانەى شەوانە بكرێـتەوە بۆ ئەوەى گەنجان بتوانن كاتى تێدا بەسەربەرن لە برى ئەوەى هەزاران كیلۆمەتر ببڕن لەو وڵاتێكى تردا ئەو كارە بكەن؟
حكومەتى هەرێمى كوردستان، مەدامەكى ناوى خۆى ناوە حكومەت، پێویستە بوێر بێت لە بڕیارداندا و نەكەوێتە ژێركاریگەریى خەڵكانێكى كۆنەپەرست و ئیسلامى سیاسیى هەروەها چەند مەلایەك كە هەمیشە وتارى سواو بەگوێى خەڵكى ئێمەدا دەدەن بەبێ ئەوەى هیچ شتێكى تازەیان پێ بێت و خەڵك سودى لێوەربگرێت هەروەك و عەلى وەردى دەڵێت كە دەرچوون لە مزگەوت هەموو ئەو ئامۆژگارییانەیان لە بیر دەچێتەوە كە واعیزەكان دەیدەن بەگوێیاندا.
گەورەترین مەترسى لەم كۆمەڵگایەى ئێمەدا ئەوەیە كە خەڵكى دینیى و واعیزەكان هەرچییەك بڵێن كەس لێیان ناپرسێتەوە كەچى لەولایشەوە ئەگەر كەسێكى لیبراڵى، چەپ، عەلمانى بچوكترین رەخنە لەوان بگرێت ئیتر هەرچییەك بێتە دەمیاندا پێى دەڵێن و ئەگەر پێیشیان بكریت شار بەدەرى دەكەن لە بەرچاوى هەموو خەڵگ ناشرینى دەكەن.
لە راستیدا كاتێك گوێ لە وتارخوێنەكانى مزگەوتەكانى لاى ئێمەدەگرى جگە لە بابەتى كۆن و چەندین جار دووبارە كراو هیچى تر بەدیناكرێت. لەملایشەوە كەناڵە ئیسلامییەكان كۆمەڵێك كەسانى خۆیان لە كەناڵەكانیانەوە دەردەكەن بەناوى بانگخواز وشتى ترەوە، ئەوانیش لە كۆمەڵێك شت باس دەكەن كە هەموویان ئاماژە بەوە دەكەن پێویستە مرۆڤ نەفسى خۆى ببستێتەوە و هەڵەو گوناە نەكات بۆ ئەو مەبەستەیش پشت بە كۆمەڵێك خورافەى رووت دەبەستن كەچى كەس هیچیان پێناڵێت، بەڵام لەملاوە بۆ كردنەوەى یانەیەكى شەوانە یان هەرشتێكى ترى لەو بابەتە هەراى دنیاى لەسەر دەكەن.
راست و درووست ئەو خەڵكانەى كە لەم سەردەمەدا تەنها بە پێوەرى دینیى كاردەكەن هیچ كات ناتوانن خوێندنەوەى واقعى بكەن و هەمیشە بەهەڵەدا دەچن و لە پراكتیكدا هیچیان پێنكارێت و دۆڕاون، چونكە گوتارەكەیان بۆخۆى كۆتایى هاتووە و ئەوانیش نوێى ناكەنەوە.
ئەگەر سەیرى وڵاتانى ناوچەكەو دەورووبەرى كوردستانى عێراق بكەین كە هەرهەموویان موسوڵمانن كەچى ئەوان یانەى شەوانەو مەشرووب فرۆشتن و...هتدیان قەدەغە نەكردووە، بەڵكو ئەوەتا هەرچى لە دەستیاندا بێت دەیكەن بۆ ئەوەى سەرنجى گەشتیار بەلاى خۆیاندا راكێشن.
لەملایشەوە خۆ لە وڵاتى ئێمەدا ئەوەى كێشە نەبێت تەنها ژمارەى مزگەوتە كە ژمارەیان زیادە كەم نییە و هەمیشە وتارخوێنە دینییەكان بانگەوازى خەڵك دەكەن بۆ چاكە كردن و عەدالەت و فرت و فێڵ نەكردن لە یەكتر كەچى كەس بە گوێیان ناكەن. كەواتە ئەوەى كە پێویستە لێپێچنەوەى لێبكرێت لەمڕۆدا بوونى ئەو ژمارە زۆرەى مزگەوتە و هەندێ جاریش لە شوێنى گرنگیش درووست دەكرێن، نەك هەر لەسەر كردنەوەى یانەى شەوانە درووست بكەن.
بەڵێ ئێستا كاتى خۆیەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەڕەسمى مۆڵەتبدا بە كردنەوەى دەیان یانەى شەوانە و شوێنى رابواردن لە تەواوى شارو شارۆچكەكانى هەرێمى كوردستاندا، بەو شێوەیەش دەرگا ئاواڵابێت كێ دەچێـت بۆ مزگەوت و تەقوا بابچێت كێش بۆ یانە و رابواردن و مەلها فەرموو بابچێت.
[email protected]
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان