نیلسۆن ماندێلا له ژێر کاریگه‌ری نامه‌که‌ی کوردستانپۆست ، پێشوازی له وه‌فدێکی ده‌سه‌ڵات نه‌کرد.
10/03/2009, 12:00 (GMT+1)

شاندی كوردستان ماندێلای نه‌بینی
به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئهوقاو كاروباری ئاینی، رایگه‌یاند"به‌هۆی خراپبوونی بارودۆخی ته‌ندروستی منیلسۆن ماندێلاوه، شاندنی كوردستان نه‌یانتوانی دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا سازبكه‌ن".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لهرێگهوی ئیمه‌یله‌وه له‌ئه‌فریقای باشوره‌وه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی و ئه‌ندامێتی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی و كاكه‌یی،بریاربوو دیدارێك له‌گه‌ڵ(نیلسۆن ماندیلا)كه‌سایه‌تی ئاشتیخواز و سه‌ركرده‌ی ئه‌فریقی وجیهانی به‌ناوبانگ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی،ئه‌نجام بده‌ن".
به‌ڵام ناوبراو وتی " به‌هۆی خراپبونی باری ته‌ندروستییه‌وه ،نوسنیگه‌ی تایبه‌تی به‌رێزیان له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن لهشاندهكهی هه‌رێمی كوردستان،داوای دواخستنی دیداره‌كه‌ی كرد ،به‌ڵام به‌هۆی كۆتایهاتنی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی ئه‌م دیداره نه‌كراو له‌جیاتی ئه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كی شێخ محه‌مه‌د شاكهلیدا بۆ نیلسۆن ماندیلا كهستایشی هه‌ڵوێسته مێژویی وئاشتیخوازهكانی به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورد كراوه،جلوبه‌رگێكی كوردی ره‌سه‌ن و كتێبێكی وه‌رگێڕدراو به‌زمانی كوردی له‌سه‌ر ژیانی ماندیلا ،پێشكه‌ش كرا".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان


















