<

دوا نامە بۆ بارزانى و تالەبانى وێنەیەك بۆ ئۆپۆزسیۆنى كورد...

12/02/2011, 12:00 (GMT+1)
هاووڵاتی یه‌کی کوردستان

كاتێك كە مرۆڤ توشى تەنگانە ئەبێت بە هیچ شتێك راناگات كە بیەوێت چارەسەرى بكات وە یان خۆتان كە لەوانەیە ماوەیەكى كورتتان لە بەردەم ماوەتەوە بۆ چارەسەر كردنى كێشەكانى گەلەكەمان لەگەل دەستەلات بە تایبەتى لەگەل ئێوەى بە ناو سەركردە...یەك پرسیار بۆ هەردووكتان یەك وەلاممان دەوێت.

ئایا ئێوە كە ناوتان لە خۆتان ناوە سەركردە و هەندێ جار نازناوى سەرۆكى هەموو كەلى كوردیشتان لە باخەلتان ناوە زوو دەری دەكەن پیشانى بیانیەكان دەدەن سوێندتان دەدەم بە خوێنى شەهیدان ئێوە ئاگادارى میللەتى خۆتانن كە لەچ بارودۆخێك دەژین؟ئەكەر وەلامەكەتان (بەلێ)بێت ئەوا درۆ لەگەل میللەتى كورد دەكەن وەكو درۆكانى دێر زەمانەوە.

بێكارى و نەبوونى نایەكسانى و گەندەلى و دەستێوەردانى میلیشاكانتان لە كاروبارى حكومەتەكەتان وپەرلەمانەكەتان و تیرۆر وپاوانكردنى زەویەكان بۆ خۆتان و بێ هێز كردنى ئاین و دەربەدەر كردنى خەلك و بەدرەوەشتى و بازرگانى لەشفرۆشى وتورەكردنى لاوان ئـــــــــەمانە هەمووى خزمەتى ئێوەیە بۆ گەلەكەتان.

ئێستا هەموومان دەزانین كە ئێوە چۆن هاتن بۆ گرتنى دەستەلات ئەگەر ئێوە شانازى بەخۆتان دەكەن كە ئێوە لە هەلبژاردن دەرچووینە ئێمەى گەل باشتر دەزانین كە ئێوە چۆن دەرچوون با باشتر رونى بكەمەوە بۆتان ئێوە دەرچوون وەك ئەم خالانەى خوارەوە

كۆمیسۆنى بالاى پارتى ویەكێتى خزمەتێكى باشى ئێوە كرد بۆ بە دەستهێنانى دەنگێكى زۆرى فاسد بە قەبارەى سندوق لەو ناوچانەى كە زانیتان دەنگتان نەهێناوە .

هێنانى هێزەكانى ناوەخۆ و هەندێ لاوان كە بە پاس لە شوێنەكان دووبارە دەنگیان داوە بۆ ئێوە كە بە لێنتان پێدابوون بە شتى باش هێشتاش بۆتان جێ بەجێ نەكردوون

بەم جۆرە ئێوە هاتوون بۆ دەستەلات . ئەوەى من دەمەوێت بۆتان رابگەینم تا ماوەتان لەبەر دەم ماوە بیر بكەنەوە لە گەلى تونس و زەین العابدینى هاوتاتان و گەلى میسرو حوسنى ناموبارەكى دۆستان نە هێزە ئەمنیەكان و نە تانك وتۆپ و فرۆكە بە فریاى ئەوان نەهات خۆ ئێوە لەوان بەهێزترنین خۆئێوە لەوان زیاتر خزمەتان بە ئەمەریكاو ئیسرائیل نەگەیاندووە بە بوو بە یەك مانگ دوو دیكتاتۆرى بێزەوەن لە ناو چوون.

ئێوەش ئەكەر باس لە پاراستنى دەستكەوتەكان دەكەن دەستكەوتەكان ئێمە نایان بینین تەنها دۆلارەكانە كە رەوانەى دەرەوەتان كردو بەشێكیش لە فرۆكەكەى تالەبانى سوتاوە بە لام ئەگەر باس لە دەستكەوتەكان دەكەن وەك حكومەت و پەرلەمان ئەوا بزانن ئەم دەستكەوتە دەستكەوتى گەلە نەك ئێوە گەلیش خۆى دەیان پارێزى نەك ئێوە .

زۆر چاكە زۆر گرنگە زۆریش پێویستە ئەگەر ئێوە بە راست پێتان خۆشە دەستكەوتەكان بپارێزرێن ئەوا میللەتى كورد هەرگیز چاكەتان لەبیر ناكات بەهیچمنى و بەبێ دەنگى وازمان لێبێنن و باركەن برۆن ئێوە دەتوانن یەكێكتان لەگەل نەوەكەى دابنیشێت هەر باسى كەركوك بكات و یەكێكیشتان هەر خەریكى چارەسەركردنى تەندروستى خۆى بێت.

جا من وەكو كوردێك دوا جارە پێتان دەلێم با بەس بێت چونكە بەخوێنى شەهیدانى كوردستان راپەرین بەرێوەیە كەس بەهاناتان نایەت نە دۆلارەكانتان نە تانك و هێزە شەپرێوەكانتان وا مەكەن كەس نەبێتە براى كەس چونكە كار بتەقێتەوە خۆتان لەسەر كورسێكى دیكە دەبیننەوە كە كورسى دەستەلاتان نیە ئەمجارە كورسیەكەى بەردەم دادگاى گەلە.جا من دلنیاتان دەكەم كە دوو و سێ و چوار رۆژتان ماوە ئیتر سەرماوسۆلیش بەسەرچوو وەرزى راپەرین نزیكە دلنیام تازە هیچتان بۆ ناكرێت تەنها دەتوانن خۆتان دەرباز بكەن..
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان