<

وەلامێك بۆ روونكردنەوە ناڕونەكەى سكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنوسان!!

19/01/2011, 12:00 (GMT+1)
به‌ڕێزان
هەروەكو هەموولایەك ئەوە دەزانێت ئێمە لەرەوتى گەشە لە14/1/2011 روونكردنەوەیەكمان بۆراى گشتى بلاوكردەوەو تێیدا خیانەتێكى سكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستانمان بۆهەموولایەك خستەڕوو ، ئێمە لەگەڵ ئەوەى پێداگرى لەسەر راستى و دروستى بابەتەكەمان دەكەینەوە بەڵام تووشى شۆك بووین كەبینیمان دواى بلاوبونەوەى بەیاننامەكەمان لەراگەیاندنى كوردى بەتایبەتیش سایتى كوردستانپۆست سكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنووسان رونكردنەوەیەكى داوە كەلێوان لێوە لەناراستى و شپرزەیى و بۆئەوەیە كەكارە نەشیاوەكەى خۆى پەردە پۆش بكات ، بەلام دلنیاتان دەكەینەوە لەراستى ئەومەسەلەیەو بەپێویستمان زانى ئەم روونكردنەوەیەش بلاوبكەینەوە بۆئەوەى ببێتە وەلامێك بۆسكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنووسان، راستە ئەوانەى كەزەوییان وەرگرتووە زۆر لەوژمارەیە زیاترە كەئێمە ئاماژەمان پێكردووە بەلام ئەوانەى پێشووتر زەوییان وەرگرتووە هیچ كێشەیان نیە تەنها كێشەكە لەسەر ئەوچەند زەوییەبوو كەلەوكەسانە وەرگیرایەوە كەپێشتر سوودمەندبوون ، ئەوپۆلیسەزێرەڤانیەى كەسكرتێرى سەندیكا دەڵێت پێشتر وەرگێربووە لەتەلەفزیۆنى یەكگرتوو هیچ راستیەكى تێدانییە و ئەوكەسە هەرلەسەرەتاوە پۆلیسى زێرەڤانى بووە بەلام لەسالانى 2005 و 2006 بەشێوەى تەنسیب و بەبێ ئەوەى مووچە لەتەلەفزیۆنى یەكگرتوو وەربگرێت لەبەشى كارگێرى تەلەفزیۆن كاریكردووە بەلام دواتر لەبەرئەوەى ئەوكەسە هەلس و كەوتى زۆر دوووربوە لەكارى راگەیاندن بۆیە لە2006 ەوە لەكارى كارگێرى دوورخراوەتەوە و تەنانەت یەك ووشەشى بۆتەلەفزیۆنى یەكگرتوو وەرنەگێراوە و لەلایەن سكرتێرى رۆژنامەنوسان بەنایاسایى كراوەتە ئەندامى سەندیكا كەئەمەش گەندەڵیەكى ترى سكرتێرى سەندیكایە و پرسیاردەكەم ئەگەركەسێك هیچ بروانامەیەكى نەبێت چۆن دەبێتە وەرگێر؟ سەبارەت بەوەى كەدلێت پرس و رام بەچەند كەسێك كردووە ئەوا ئێمە سەرلەبەرىئەوقسەیە رەتدەكەینەوە و تەنانەت یەك تاكەكەسى نێو یەكگرتووش ئاگادارى ئەوكارەنەبووە جگەلەوانەى زەوییەكانیان وەرگرتووە ، وەهەرسەبارەت بەوەى كەدەلێت بەرێوەبەرى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو بۆئەم مەسەلەیە سەردانى سەندیكاى نەكردووە دلنیاى هەموولایەك دەكەینەوە جگەلەبەرێوەبەرى تەلەفزیۆن تەنانەت كارمەندانى راگەیاندنى یەكگرتووش بۆئەم مەسەلەیە سەردانى سەندیكایان كردووە ، سەبارەت بەوەى سكرتێرى سەندیكا دەلێت هیچ گرفتێك لەنێو یەكگرتوو لەسەر ئەم باسە دروست نەبووە ئێمە دلنیاتان دەكەینەوە كەبۆئەم مەبەستە چەندین كۆبونەوەى چروپر لەئاستى مەكتەبى راگەیاندن و تەنانەت سەركردایەتیش كراوە بۆچارەسەرى ئەم كێشەیە چونكە واچاوەروان دەكرێت بەهۆى ئەم ناعەدالەتیە چەندین كادیرى راگەیاندن دەزگاكانى یەكگرتوو جێبێڵن ، سەبارەت بەورونكردنەوەى سكرتێرى سەندیكا كەدەلێت رەنگە لەجۆرى دابەشكردنەكە چەندكەسێك مەغدوركرابن ئێمە دەلێین ئەگەر هیچ مەبەستێكى شاراوەت نەبوو بۆ بەشێوەى تیروپشك زەویەكانت دابەش نەكدر بۆئەوەى كەس گازاندە نەكات ؟

لەلایەكى دیكەوە ئەو بەرێزە بەئێمە دەلێت كەئەوانە رەوتى گەشە نین و یەكگرتووش نین !!! ئێمە وەلامى ئەوەى دەدەینەوە كەئێمە زۆر لەو یەكگرتووترین و هەنگاویشمان بۆئەوەیە كەیەكگرتوو لەكەسانى وەكو ئەو گەندەل پاك بكەینەوە ،سەبارەت بەوەى كەسكرتێرى سەندیكا دەلێت من تەلەفۆنم والایە و جواب دەدەمەوە ئێمە بەهەموو لایەك دەلێین بەقسەى زۆرناشیرین وەلامى ئەوكەسانەى داوەتەوە كەلەنێوراگەیاندنەكانى یەكگرتوو خۆیان بەماف خوراو زانیوەو تەلەفۆنى لەسەرداخستوون، وەلەگەل ئەوەى ئێمە لەسلێمانین بەلام چەندین كادیرى سەربەرەوتەكەمان لەنێوئۆرگان و دەزگا راگەیاندنەكانى یەكگرتوو ن و بەچركە هەوالًَمان بۆدەنێرن و ئێمەش لاى خۆمانەوە تاوتوێى ووردى بۆدەكەین و ئینجا بلاوی دەكەینەوە ، وەلەكۆتایشدا داوا لەیەكگرتووى ئیسلامى دەكەین كەلەئاستى سەركردایەتى ئەوكێشەیە چارەسەربكات و روونكردنەوى راست و دروست بداتە خلك و راى گشتى كەلەئەنجامى لێكۆلینەوەكان بەدەستى دێنن لەسەرئەم مەسەلەیە.

چاوەروانى نوێترین زانیارى بن لەسەر ئەم باسە و چەندین گەندەڵیتر لەسەر سكرتێرى سەندیكاى رۆژنامەنوسانى كوردستان كەلەسەرلیستى یەكگرتووە و نوێنەرى یەكگرتووە لەسەندیكا



لەگەڵ رێزى

18/1/2011
 
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان